کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکومه‌تی عێراق زیاتر له‌ خه‌می پاراستنی شوێنه‌واره‌ کوردییه‌کاندایه‌، نه‌ک حکومه‌تی هه‌رێم

Friday, 04/01/2013, 12:00


ئه‌م نامه‌یه‌ی خواره‌وه‌ به‌ کوردستانپۆست گه‌یشتووه‌، که‌ تێیدا وێنه‌ی نامه‌یه‌کی فه‌رمی  ئه‌نجومه‌تی  نوێنه‌رانی عیراقی تێدایه‌ داوا له‌ پارێزگاری سلێمانی ده‌کات تا ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ کۆنانه‌ی سلێمانی کاول نه‌که‌ن و تێکی نه‌ده‌ن، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا حکومه‌ته‌که‌ی پارتیی و یه‌کێتیی که‌ ناوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان له‌ خۆیان ناوه‌، ئه‌گه‌ر نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یی بوونایه‌، ده‌بوو ئه‌وان ده‌بوو له‌ خه‌می پاراستنی که‌لتور و شوێنه‌ورار کوردییه‌کاندا بوونایه‌، که‌چی بیگانه‌ و داگیرکه‌رێکی کوردستان هاتووه‌ و له‌ خه‌میدایه‌، داوا ده‌کات ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ کوردییه‌ ئه‌و کاره‌ نه‌کرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ دوژمن و له‌ داگیرکه‌ره‌کان خه‌ته‌رتر و ترسناکترن بۆ دواڕۆژی کورد و له‌ هه‌وڵی فه‌وتان و تێکدان و شێواندنی مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیاندان. له‌ خواره‌وه‌ ده‌قی داوکاریی و که‌مپینه‌که‌ بخوێننه‌وه‌:
کوردستانپۆست

******************
كەمپینى پاراستنى شوێنەوار و كەلتورى شارستانى كوردستان
لیژنەى ڕۆشنبیرى پەرلەمانى عێراق نوسراوێكى ڕەسمى ئاراستەى پارێزگارى سلێمانى كردوە كە بە هیچ جۆرێك رازى نابین گەڕەكە كۆنەكان وێران بكرێت چونكە كەلتورى شارە.
هاوپێچ : وێنەى نووسراوى لیژنەى ڕۆشنبیرى پەرلەمانى عێراق.

بەڕێزان كەناڵى ڕاگەیاندن (تەلەفزیۆن و ڕۆژنامە و سایت و ڕادیۆ) وەك ئەركێكى نەتەوەیى لە پێناو پاراستنى گەڕەكە كۆنەكانى شارى سلێمانى كە خۆتان ئاگادارن چۆن گەڕەكە كۆنەكانى سلێمانى وێران دەكرێت تكایە ئەم دەقەى سەرەوە وەك هەواڵێك بڵاو بكەنەوە .
 
سوپاس بۆ هاوكاریتان .
24-12-2012

https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/shuwenewar/kempin.jpg

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە