کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


خانه‌واده‌ی 12 شه‌هيد و زيندانی سياسیی، له‌ دژی (ريزان ساڵح به‌گ) نوينه‌ری حكومه‌تی هه‌ريم له‌ ئيتاليا سكالا تۆمارده‌كه‌ن!

Wednesday, 05/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست، په‌يامنێری به‌غداد
ڕۆژی 3/ 10 / 2011 ی به‌رامبه‌ردووشه‌مه‌ ، له‌كاتی گه‌يشتنه‌وه‌ی (رێزان ساڵح به‌گ) نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆمای پايته‌ختی ئيتاڵيا بۆ هه‌ولێری پايته‌خت، سكاڵا نامه‌يه‌كی توره‌يی و بێزاری و نيگه‌رانی له‌ 12 خانه‌واده‌ی شه‌هيد و زيندانانی سياسیی خه‌لكی شاری سليمانی گه‌يشته‌ دادگای فيدرالی عێراقی!
ئه‌و 12 خانه‌واده‌يه‌ داوای دادگايكردنی (ڕێزان ساڵح به‌گ) نوينه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی له‌ ئيتاڵيا ده‌که‌ن، به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌ كاتی ڕژێمی به‌عسدا سه‌ر به‌ به‌ڕيوه‌برايه‌تی ئه‌منی سليمانی بووه‌ و راسته‌و خۆ په‌يوه‌ندی به‌ عه‌قيد حاتم به‌ڕيوه‌به‌ری ئه‌منی سليمانیيه‌وه‌ هه‌بووه‌، له‌ رێگه‌ی ئه‌و په‌يوه‌ندیيه‌ سيخوريه‌وه‌، زانياری له‌سه‌ر ژماريه‌ك له‌ كه‌سوكاری پيشمه‌رگه ‌و ريكخستنه‌ نهينيه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران و يه‌كيتی بۆ ده‌زگا جاسوس هه‌واڵگریی و ئه‌منيه‌كانی ڕژێمی به‌عس ئاشكرا كردووه‌، له‌ناو هه‌موو ئه‌و خانه‌وادانه‌دا 12 له‌ كه‌سوكاره‌کانیان ئيعدام كراوه‌كان و زيندانه‌ سياسيه‌كان ئه‌وانه‌ی به‌ هه‌ر بريارێك ئازاد كراون، دوای چه‌ند جارێك گه‌ياندنی كيشه‌كانيان بۆلای سه‌رۆكی پارتی و مه‌كته‌بی سياسیی نه‌گه‌يشتونه‌ته‌ هيچ بريارێكی دڵخۆشكه‌ر بۆيه‌، ئه‌و خانه‌وادانه‌ی بڕياريان دا دۆسيیه‌كانيان بگه‌يه‌ننه‌ دادگای بالایتاوانه‌كان له‌ به‌غداد، له‌م رووشه‌وه‌ خه‌ريكی ئاماده‌سازين بۆ زياتر جوڵاندنی كيشه‌كانيان بۆ دادگايكردن و سزادانی ئه‌و تۆمه‌تباره ‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌شيان
دياره‌ وه‌ك يه‌كيك له‌و خانه‌وادانه‌ رايگه‌ياندووه‌، كه‌ سه‌رۆكی پارتی له‌ ريگا‌ی نيچير بارزانی و سيروان بارزانیيه‌وه‌ هه‌موو كيشه‌كانيان ئاوه‌ژوو كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌نه‌ هيچ ئه‌نجاميك، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه‌، 120 مليۆن دۆلاری مه‌سعود بارزانی له‌ ئيتالياوه‌ به‌ناو ڕێزان سالح به‌گ و يه‌كيك له‌ كوره‌كانيه‌وه‌يه‌تی ،ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ پارتی ماوه‌ نادات، نه‌ك رێزان سالح به‌گ، به‌لكو هيچ جاش و موسته‌شارێك بدرينه‌ دادگا!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە