کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تورکیا: رێكخراوه‌ ئیسلامییه‌كان دژی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپا خۆپیشاندانیان كرد

Monday, 19/07/2010, 12:00


دژی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا و هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد به‌ رێگاچاره‌ی‌ سه‌ربازیی‌ و پێكهێنانی‌ یه‌كه‌ تایبه‌تییه‌كان، رێكخراوه‌ ئیسلامییه‌كانی‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵ خۆپیشاندانێكی‌ ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا.
دوێنێ‌ (شه‌ممه‌) رێكخراوه‌ ئیسلامییه‌كانی‌ شاری ئه‌سته‌نبوڵی تورکیا دژی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌کانی توركیا خۆپیشاندانێکیان به‌ هوتاف کێشانی و به‌هوتافی‌ "بژی‌ برایه‌تیی گه‌لان"، ئه‌نجامدا.
هاوکات له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیشدا رێكخراوه‌كان رایانگه‌یاند: "كێشه‌ی‌ كورد به‌ رێگا چاره‌ی‌ سه‌ربازی‌ چاره‌سه‌ر ناکرێت، ده‌بێت دیاربه‌كر و شیرناخ و ترابزۆن و نیغده‌ پێكه‌وه‌و به‌ دیالۆگ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
هاوکات داوایان له‌ حكومه‌تی‌ ئه‌نكه‌ره‌ش كردوه‌، كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌و هه‌نگاوی‌ بوێرانه‌ بنێت و چیتر به‌رده‌وامی‌ به‌شه‌ڕ نه‌دات.
راده‌ست کردنی پاراستنی ناوچه‌ سنورییه‌کان به‌ هێزی تایبه‌تی له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه‌و ره‌وانه‌کردنی چه‌ندین سه‌رباز بۆ ئه‌و ناوچانه‌، ناڕه‌زایی لای‌ خه‌ڵك و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نی‌ و ئیسلامییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ دروستكردوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە