کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵ هاتنی مافیاكانی شاره‌وانی سلێمانی ده‌ستی پێ كرد

Tuesday, 11/05/2010, 12:00


هاوار هاوار هاوار خه‌ڵكی شاری سلێمانی و هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و پێشمه‌رگه‌ خوێن گه‌رمه‌كانی شاخه‌و شاخه‌و دایكی جه‌رگ سوتاوی ئه‌نفال و شه‌هیدانی سلێمانی و مامۆستایانی بێ زه‌وی و فه‌رمانبه‌رانی خه‌یاڵ بردوی زه‌وی وه‌رنه‌گرتو و كرێ چیانی شاری سلێمانی هاوار هاوار فریاكه‌ون وه‌رنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و با به‌ یه‌ك ده‌نگ هاوار بكه‌ین (نا مانه‌وێ پۆست و مافیا. ئه‌مانه‌وێ سزاو یاسا). مافیاكانی شاره‌وانی سلێمانی هه‌ڵ دێن و قه‌ڵه‌و بون و له‌ كاسه‌ لێسی تێر بون و كه‌وتنه‌ باڵه‌ فڕێ.
ئێسته‌ش دوای ئه‌و هه‌مو لێشاوی دزی و جه‌رده‌ی و ڕاو ڕوتیه‌ی له‌ شاره‌وانی سلێمانی ئه‌كرا كه‌ وه‌ك كه‌فی سه‌ر ده‌ریای لێ هات بو. تاتوانیان شاریان دا دۆشی به‌ ڕیشوه‌ت و به‌رتیل و چه‌وره‌ خۆری و هه‌موو شوێنه‌ باشه‌كانیان بۆ خۆیان لوشداو خه‌ڵكیش هه‌ر له‌دوره‌وه‌ زه‌قه‌ی چاویان ده‌ها بۆ مافه‌كانیان و چاوه‌ڕوانی ڕۆژێكی سزادانیان ئه‌كرد بۆ ئه‌و دز و مافیانه‌ی ناو شاره‌وانی سلێمانی. كه‌ چی ئێستا مافیاكان زۆر سه‌ربه‌ستانه‌ ده‌رئه‌چن هه‌ر وه‌كو نه‌بای دی بێ و نه‌ بۆران بۆی ده‌رئه‌چن له‌وانه‌ (ئه‌ندازیار به‌ختیار علی قادر له‌ شاره‌وانی سلێمانی). كه‌ له‌م رۆژانه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی خۆی سوك و ریسوا كراو هه‌ر به‌ په‌ڕۆیه‌كی زۆر له‌خۆی پیس ترو بۆگه‌ن تر له‌ پۆسته‌كه‌ی كه‌لكیان پێ گرت و خستیانه‌ ناو زه‌بڵ دانی مێژو تا بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ببێ به‌ په‌ندی مێژو بۆ هه‌مو به‌رپرسێكی وه‌ك ئه‌م ئه‌ندازیاره‌ كه‌ چه‌ند پاشڵی پیس بو له‌ ئاكاره‌ قێزه‌ونه‌كانی و ره‌فتارو پۆخڵاواتی پۆسته‌كه‌ی و گه‌نده‌ڵی و دزی ڕاو ڕوته‌كانی تابش بێته‌ په‌ندێك بۆ هه‌مو ئه‌ندازیارێ كه‌ كه‌س چاو له‌م سوك و ریسوایه‌ نه‌كا كه‌ بو بوه‌ هۆی ناشیرین كردن و پیس بونی پیشه‌ی ئه‌ندازیاری.
سه‌یره‌‌ له‌وه‌شدایه‌ له‌ باتی سزاو لێ پرسینه‌وه‌ له‌و مافیانه‌ كه‌ چه‌ند ساڵه‌ چیان كردوه‌ له‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانی و چۆن له‌ پڕ بون به‌‌ لۆرتی شاری سلێمانی كه‌چی زۆر سه‌ربه‌ستانه‌ ده‌ڕۆن. یه‌كێكی وه‌ك ئه‌ندازیار به‌ختیار علی قادر به‌پێشوازی لا ده‌برێ و به‌ بێ سزادان و دادگای كردن ده‌رده‌چن و به‌ قاقای پێ كه‌نینه‌وه‌ ده‌ستێك به‌سه‌نگیان ده‌هێنن. ئیتر ئه‌ندازیاره‌ ئالیه‌كی سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی (خه‌سره‌و كه‌مال) چی باره‌كه‌ به‌ری بۆ لای كه‌ره‌كه‌ یان كه‌ره‌كه‌ بهێنی بۆ لای باره‌كه‌. چی له‌مه‌سه‌له‌ ده‌گۆڕێ.
چه‌ندین مافیای جۆراو جۆری وه‌ك ئه‌ندازیار به‌ختیار ئه‌و پیشه‌ی ژیان یانه‌ له‌ناو شاره‌وانی سلێمانی ته‌نیا كاریان ڕیشوه‌ت و به‌رتیل و ڕوتانه‌وه‌ی خه‌ڵكیه‌ كه‌ زۆر به‌شه‌یان له‌پۆستدان و له‌ ڕێگه‌ی نه‌خشه‌ كردنه‌وه‌ كاری خۆیان ئه‌كه‌ن. (به‌ به‌ڵگه‌وه‌ لامه‌ كه‌ چه‌ندین مافیا له‌ناو هه‌ر سێ شاره‌وانیه‌كه‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌ڵاڵه‌كان چۆن رێكه‌وتن و به‌شه‌ریكی كاری ده‌كه‌ن كه‌ مامه‌ڵه‌ی تیایه‌ به‌ (15) وه‌رقه‌ جێ به‌جێ كراوه‌. چونكه‌ هه‌ر ئه‌ندازیاره‌كه‌ خۆشی نه‌خشه‌كه‌ی بۆ كردوه‌ له‌ شاره‌وانی سلێمانی).
هێشتا قیماغی ریشوه‌ت وبه‌رتیل خۆری به‌ناو شاره‌وانیه‌كانی شاری سلێمانی داپۆشیوه ‌و چه‌ندین پاشه‌ڵ پیسی وه‌ك به‌ناو ئه‌ندازیار به‌ختیار علی قادر تیایه‌.
من وه‌ك ئه‌ندازیارێك و ئه‌ندامێكی ئه‌و سه‌ندیكایه‌ داوا له‌ سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان ده‌كه‌م كه‌:
*ئه‌ندازیار به‌ختیار علی قادر مافی ئه‌ندامێتی لێ بسه‌نرێته‌وه‌و بدرێته‌ دادگا تا به‌سزای خۆی بگات.
* داوا ده‌كه‌م ئه‌و ئه‌ندازیارانه‌ی كه‌ له‌ناو شاره‌وانی سلێمانی وه‌ك باندێك كار ده‌كه‌ن و پیشه‌ی ئه‌ندازیاریان كردوه‌ به‌ ڕیشوه‌ت و به‌رتیل وه‌رگری سزا بدرین و مافی ئه‌ندامێتیان لێ بسه‌نرێته‌وه‌.
هه‌ر بژی و سه‌ركه‌وتو بێ و مافیاو بانده‌كانی ناو شاره‌وانی سلێمانی.
تێبینی/ وه‌ك ئه‌ندازایارێك كه‌ تائێستا دانه‌مه‌زراوم و كاری سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌م و نوسینگه‌ی خۆمم هه‌یه‌. له‌به‌شه‌كانی تردا هه‌مو ئه‌و ئه‌ندازیارانه‌ ده‌خه‌مه‌ ڕو كه‌ له‌ناو هه‌ر سێ شاره‌وانیه‌كه‌ی سلیێمانی چۆن له‌ ڕێگه‌ی نه‌خشه‌ كردن و ده‌ڵاڵه‌كانه‌وه‌ خه‌ڵكی ده‌ڕۆتێننه‌وه‌.
  ئه‌ندازیار، محمد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە