ڕۆمانى ئاوێنەى بوركانى ژەنەڕاڵ و بەكێشەكردنى نووسین (بهشی دووهم)
Sunday, 07/08/2011, 12:00
خوێندنەوەیەكە بۆ ڕۆمانى (ئاوێنەى بوركانى ژەنەڕاڵ) نووسینى: مامۆستا (سهڵاح جلال) و بەرهەمى ساڵى 2011 یەتی و لەسەر ئەركى خۆى چاپ و بڵاو كراوەتەوە
خوێندنەوەى ڕۆمان وەكو (كێشە)دەمانبات بۆ ئاستێكى تر و جۆرێكى تر لە كێشەكە (كێشە)ى نووسینەو پێویستى بە خوێندنەوەى فرە ڕەهەندانە و فرە لایەنانە هەیە، هەر وەكو (بارت)لە وەێفى (دەق)دا دەڵێت:
(دەق فەزایەكى فرە ڕەهەندە ) ڕۆمان كۆمەڵێك ڕەهەندى جۆراوجۆرى نووسین لە خۆ دەگرێت ، ڕۆمانى تازە كە دوورە لە هەر خوێندنەوەیەكى تەنگ و ئایدۆلۆژى (بارت) وتەنى:
(دەق سەربەستە و ووزەیەكە دژى ئایدۆلۆژیایە. )
بۆیە لێرەدا (نووسین) دەكەینە كێشە لە ڕۆمانى (ئاوێنەى بوركانى ژەنەڕاڵ) دا. لەبەر ئەوەى ئەم دەقە وەكو ڕۆمان دەستمان دەگرێت و لە وەها كۆمەڵگە گەلێكدا دەمانپەڕێنێتەوە و ناچارمان دەكات بەدواى زنجیرەیەك لەو ڕوداوانەدا بچین، كە لەو كۆمەڵگەیانەدا ڕوودەدەن .
لێرەدا لەڕوویەكەوە مشتوماڵى دەكەین، وەكو ئەوەى ئەم (نووسینە-بەرهەمە)خۆى وەكو (نووسین)، دەبێتە هۆیەك بۆ خولقاندنى چێژ و بەخشین و داهێنانى خوێنەر، لەسەر خوێندنەوەى نووسینى رەسەن و ڕاستەقینە ، چونكە (........) (ڕۆمان لەڕێگەى ئافراندنى لۆژیكییەوە كە لەڕێگەى چیرۆكەوە فراوان دەبێت ،بەزۆرى ڕەهەندێكى ئەفسانەیى و چیرۆكى "چیرۆكى پیلۆتى" یاخود "ئیعتبار" ى مێژوویى لەپشت سەریانە ، زۆر چاك بە بارودۆخى ئەم جۆرە كۆمەڵگەیانە ئاشنامان دەكات ،....)4
هەرچۆن ڕۆمانى "ئاوێنەى بوركانى ژەنەڕاڵ " هەوڵى بەیەكگەیشتنى چێژ و مەعریفە و دۆخە ناوەكییەكانى مرۆڤ دەدات، لەهەمان كاتیشدا ئاوێنەیەكە بۆ بینینى مەعریفە و دۆخە ناوەكیەكانی مرۆڤ دەدات، لە هەمان كاتیشدا ئاوێنەیەكە بۆ بینینی پێچەوانەكان وەكو (جانپۆل سارتەر) دەڵێت : (هەموو تیۆرەیەكى مادى ، مرۆڤ دەكاتە هۆكار و مەبەستێك5) .
بە هەمان شێوە حاڵەتە (باگنى-نێوخواهى)ەكانن ئەم ڕۆمانە هەموو خەمە (فەلسەفى و ستاتیكى و هونەرى و ئەدەبى .....تاد)لە خۆ دەگرێت و دەرەوەى خۆیشى دەناسێنێت، بەدەر لە هەر بانگەشە و درووشمێكى ناهونەریانەى نووسین،چونكە سارتەر ووتەنى:
(هەموو تیۆرەیەك واى دەنوێنێت كە مرۆڤ دوورە لەحەقیقەت و هۆشیارى و پەیوەندى وەكو ئەوەى كە ئەو تیۆرە حەقیقەت و كە توارە6)
دەقى نووسەر ئەو سنوورانەى بەزاندووە كە دەقى ئاسایى و باو تەراتێنى تێدا دەكەن و پێویستیان بە پانتایى ترە بۆ خوێندنەوەى تەواو پێگەیشتو تێگەیشتوانە، ئەڵبەتە ئەمەش درووست نابێت بەبىَ زانیارى لەسەر مەعریفە و دەق و نووسینى نووسەر هەر بۆیە گەر بەراوردێكى خێراى ئەم نووسینە بكەین، بە نووسەرێكى وەكو "چارلز دیكنز"دەبینین (جیهانێكى بەرین و فراوان چ لەڕووى جوگرافى و شوێنەوارەوە و چ لەڕووى كۆمەڵایەتییەوە) دادەهێنێت جیهانێك كە چین و دەستەى جیاوازى تێدا دەژین ، چونكە "دیكنز" نایەوێت ئەخلاق و ڕەفتارى گروپێكى تایبەت تاوتوىَ بكات ، بەڵكو دەیەوێت ئەخلاق و ڕەفتار بەشێوەیەكى گشتى و بەرفراوان بخاتە بەر لێكۆڵینەوە 7.
من ئەمانە هاوتا ئەبینم نووسەر "كاك ێلاح جلال" بەڵام بەتێپەڕاندنەكەوە دێت (لە ڕێگەى یەكشێوەكردنى ڕەگەزگەلێكى وەكو :
(زمان،شێوازى تایبەتى لەخستنە ڕوو،ستراكچەرو ئەو سیستمەى كە هەمیشە فراوان دەبێت و مەیلى خوێنەر بۆ بردنە پێشەوەى چیرۆكەكە دەبات "8)
بەوەى كە هەڕەمى نووسینى باو تێكدەشكێنێ و بونیاتێكى درامى نائاسایى و پڕ لە جادوو درووست دەكات بەجۆرێك كەسى خوێنەر نەتوانێت لێى داببڕێت و هەست بەتەواو بوونى ڕۆمانەكە نەكات و نەبچڕێت تا كۆتایى (لەبەر ئەوەى هەر ڕۆمان نووسێك جیهانى تایبەتى خۆى درووست دەكات، داب و نەریت و بەڵێننامەى تایبەتیش بۆ ئەم جیهانە دەنووسێت9)
ئەم جۆرە یەكێتیە هەمان ئەو شتەیە كە ئێمە بەووشە گەلێكى وەكو (تەكنیك)و(.......) و (چێوەى داستان) باسی لێوە دەكەین ، یان بەووشە گەلێك دەكەن لەسەر مەسەلەى هەڵسەنگاندنى پێوەرەكانى چیرۆك (........10 )
لەبەرئەوەى ڕۆمان تۆمارى گواستنەوەیە لە دۆخى بىَ خەوش"براوە"وە بەرەو دۆخى ئەزموون 11 "
جۆن هۆلێرن "ى تیۆرێست ئەوە دەخاتە ڕوو:
(كەڕۆمان نووس لێرەدا داهێنەرو تیۆرێستە بە پلەى یەكەم ،وە لە پێكهاتنى ڕوْئیاى هەموویى یاخوود تیۆرى ڕۆمان بەو سیفەتەى جۆرێكى ئەدەبى شكۆمەندە بە هەموو شتێك وروژئَنەر و بایەخ پێدانە . 12)
نووسینى ڕۆمان واتە درووستكردنى جیهانێك بە زمان و پەیڤەكان ،ڕۆمان جیهانێكە كە هەمیشە گەشە دەكات و فراوان دەبێت ، بەگشتى ڕۆمان پێكهاتووە لە ڕووداوى یەك لە دواى یەك (........) ئەم جۆرە پێكهاتەیە لە جۆرى پۆلێنكردنى بەشەكان و هەڵبژاردنى ڕووداوەكان و زمانەوە بگرە تا ئاشناكردنى خوێنەر بە ڕەگەزەكانى چیرۆك هەروەها كاردانەوەكانى خوێنەر لە بەرامبەر چیرۆكدا پێكدێت . 13).
لەڕۆمانى(ئاوێنەى بوركانى ژەنەڕاڵ)دا ئەوەى كە زۆر جێى سەرنج و ڕامانە بەڕاى من ئەوەیە كە بەهەردوو پێوەرى "دۆگم لاساییگەرێتى "و "عقیدەیى-دۆكترین"دەخوێندرێتەوە ،واتە بنەما باوەكانى نووسینى ڕۆمان وەكو"گەڵاڵە - كەسێتى دیالۆگ ڕووداو دراما شوێن بابەت ئیقاع یا ڕەزم و تاد...." كە من بە پێویستم نەزانى هیچى لەبارەوە بڵێم و لە هەمانكاتیشدا ئەو سنوورەى تێكشكاندووە و دەرفەتى ترى ڕەخساندووە تا ڕۆچوونە ناو ئاستى تر و كێشەى زۆر و زەوەندە لە ڕووى نووسینەوە خۆى دەكاتەوە و فراوان دەبێت و ئەمەش خاڵى بەهێز و داهێنەرانەى ڕۆمانەكەیە.
(دەبێت نووسەر ناچارمان بكات تا یاساو زاراوە و كێشەو گرفتەكانى ئەم جیهانە قبوڵ بكەین ، ئاوات و داخوازیمان تیا درووست بكات و ڕێساكانى بردنە پێشەوەى چیرۆكەكەیمان پىَ قبوڵ بكات ، چونكە هەموو ئەمانە سەرجەمى پێكهاتەى ڕۆمانەكە پێكدێنن 14 )
بۆیە لێرەوە جەدەل دەگۆڕین بۆ ئەوەى كە ئەم ڕۆمانە خاوەنى (كێشەى نووسینە)توانى لەڕووى (فۆرم و زمان و تەقلیدى نووسین و تاد...) ئاستەكان تێپەڕێنێت، ڕاستتر بڵێم وابكات داخوازیمان لە نووسین زیاد بكات لەڕووى هونەرى نووسینەوە . هەر وەكو چۆن (ڕۆڵان بارت) لەكتێبى (چێژى دەق)دا دەنووسێت :
(وا دیارە لە هەردوو فەڕەنساییەك یەكێكیان موتاڵا ناكات ، نیوەى فەڕەنسا لە چێژى دەق بىَ بەشە خۆیان لێى بێبەش كردوو. 15 ).
ئەگەر ئەمە حاڵى فەڕەنسا بێت خۆمان چۆن بخوێنینەوە؟!
چێژى دەق بەشێوەیەك كەشف دەكرێت ،كە بەرەو ڕووى چڵێسى و مەترسییەكانى بەربەرەكانىَ نەكراوەكان دەكرێتەوە . 16).
ئەو كێشانەى كە بەرەو ڕووى نووسەر و هۆشیارییەكەى دەبێتەوە لە ڕۆماندا فرە دەنگییەكەیەتى (poly phonic nove)كە زۆر قوڵ و ئاڵۆزە (17)
ئەمەش خاسیەتى زۆر لە شاكارە جیهانییەكانە و نووسەرى ڕۆمانى (ئاوێنەى بوركانى ژەنەراڵ)ى كاك (ێلاح جلال)یش لەم خاسیەتە بەدەر نییە .
مومكین نییە لە كارى ئەدەبیدا تێگەیشتن درووست بێت ، بەئیهمالكردنى كەینونەى ئەدەب و بوونەكەى (18)وەكو (د.عبدالمك مرتاچ) دەڵێت:
(ڕۆمان سەرسوڕهێنەراوییە، ئەو جیهانێكى جوانە ، بە زمانەكەى ،بەكەسێتى ،بە دڵنیایى،بە شوێن،بەڕووداوەكان،هەڵتوتانەكان لە خەیاڵە بەپێزەكان و داهێنەرى جوانییەكەى19 (........) ڕەخنەگرى ئینگلیزى (پرسى لابكPercy lubock -)لە (هونەرى چیرۆكنووسی)ەكەیدا دەڵێت: (هەر بەشێك لە ڕۆمانمان خوێندەوە ، ئەو بەشە لە زەینماندا دەتوێتەوە و گۆڕانكارى بەسەردا دێت. 20)
سهرچاوهکان:
1. قرأة المعرفة (مقدمة عن بارت ،فوكو، اتوسير)،تأليف (مايكل باين)2001 ترجمة "دانا سردار" ص16
2. ههمان سهرچاوه ص16
3. ڕۆمان چییە ؟نووسینى (كۆمەڵێك نووسەر)وەرگێڕانى (جەواد مستەفا) پێدا چوونەوەى (هەژار ڕەحیمى)دەزگاى توێژینەوەو بڵاوكردنەوەى موكریانى، چاپى یەكەم 2008 چاپخانەى خانى دهۆك زنجیرەى كتێب 236 لا122
4. ههمان سهرچاوهی پێشوو لا122
5. الوجودية مذهب انساني منشورات دار مكتبة الحياة بيروت تأليف جان بول سارتر قدم له "د.كمال الحاج" ص71
6. ههمان سهرچاوه ص70
7. ڕۆمان چییە ؟نووسینى (كۆمەڵێك نووسەر)وەرگێڕانى (جەواد مستەفا) هەمان سەرچاوەى پێشوو لا 124
8. ههمان سهرچاوه لا 125
9. ههمان سهرچاوه لا124
10. ههمان سهرچاوه لا 125
11.نظريةالرواية (علاقة التعبير بالواقع)مورس شرودر،جون هولبرن ، جورج هنري )الى ترجمة(د.محسن جاسم موسوي )منشورات مكتبة تحرير بغداد ص14
12. ههمان سهرچاوه ص37
13. ڕۆمان چییە ؟نووسینى (كۆمەڵێك نووسەر)وەرگێڕانى (جەواد مستەفا) هەمان سەرچاوەى پێشوو لا126
14. ههمان سهرچاوه لا126
15. چێژى دەق .نووسینى (رۆلان بارت) وەرگێڕانى (ئیسماعیل زراعى)دەزگاى وەرگێڕان چاپخانەى منارە هەولێر 2007 لا5
16. قرأة المعرفة (مقدمة عن بارت ،فوكو،اتوسير) هةمان سةرضاوة لا16
17. المبتداء الحواري (دراسة في فكر ميخائيل باختين) تأليف (تزفيتان تودوروف) ترجمة-فخري صالح دار شؤون الثقافية العامة الطبعة الأولى 1992 ص27
18. ههمان سهرچاوه ص53
19. في النظرية الرواية (بحث في التقنيات السرد) تأليف (د.عبدالملك مرتضى) عالم المعرفة 240كانون الأول 1998 ص7
20. .ڕۆمان چییە ؟نووسینى (كۆمەڵێك نووسەر)وەرگێڕانى (جەواد مستەفا) هەمان سەرچاوەى پێشوو لا 90
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست