کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هەق وانیە یەکیەتی پەڕاوەکان تێکەڵ بە یەکتری بکات

Wednesday, 13/11/2013, 12:00

1705 بینراوە


مەهدی کاوانی
قسەکانی لاهووری کوڕی شێخ جەنگی کە دەڵێ یەکێتی هیچ كاتێك لەهەڕەشە و چاوسوركردنەوە نەترساوە و ناترسێت، ئەگەر دەتانەوێت هەڕەشە و چاوسوركردنەوە بەكاربهێنن، ئەوە مەیدان و فەرمون وەرنە مەیدان، زیاتر لە قسەی پاڵەوناەکان دەچێ کاتێ دێنە سەر حەبلی موسارەحە و بە نەیارەکەی خۆی بڵێ دەتبەزێنم .
باش بوو یەکیەتی بۆ خۆی هاتە وەڵام و گوتی لێدوانی وەها تەعبیر لە ڕای شەخسی خۆی دەکات نەک یەکیەتی ، ئەگەر وا نەبوایە ، لێدوانی وەها دەکەوتە خانەی کە یەکیەتی بیەوێ هەر هەموو هێلکەکان بخاتە سەبەتەی پارتی و هیچیش بۆ ئەقلی سیاسی نەهێڵێتەوە .
کاک نەوشێروان لە ڕووی یاساییەوە قسەکانی خۆی کردیەو یەکیەتیش هەقی خۆیەتی بە یاسا وەڵامی لێدوانەکانی بداتەوە . گریمان یەکیەتی مەبەستم زیاتر لە لایەنە دەست ڕۆیشتووەکەی مەکتەبی سیاسیانە ، کاربۆ ئەوە بکەن کە دووبارە تەنیا بە دوو قۆڵی دەست دەملی پارتی بکەن و لە گەڵیان بە بێ گۆڕان حکومەت پێک بێنن . لەو حالەتەش ئەقلی سیاسی دەبێ ئەوەیان پێ بڵێ با وەک گوشاریش بێت دەبێ نەرمی لە گەڵ گۆڕان بەکاربێنن تا زیاتر کورسی دەسەڵات لە بن دەستی پارتی بدروونەوە . خۆ ئەگەر پارتی بزانێ گۆڕان و یەکیەتی بەرامبەر بە یەک وەستاون ، ئەو کاتە زیاتر لە یەکیەتی بێمنەت دەبێ و زۆر لە مەرجەکانی خۆی بە سەریدا فەفڕز دەکات . بەڵام ئەگەر بزانێ نێوانی یەکیەتی و گۆڕان خۆشە ، ئەوا لەو حالەتە هەموو تواناکانی خۆی بە گەڕ دەخا تا یەکیەتی وبە پشکی زۆرەوە قایل بکات . ئەگەر یەکیەتی پەڕاوەکان تێکەڵ نەکات بە یاسا وەڵامی گۆڕان دەداتەوە یان دەڵێ وەرن با پێکەوەو بە نیوەیی تا هەڵبژاردن دەکرێ حوکمی پارێزگای سولێمانی بکەین .
بە دیوی تر دیسان یەکیەتی ، هەمووانیان نا بەلکو هەندێکیان ، پەڕاوەکان تێکەڵ بە یەکتر دەکەن . چۆنچۆنی . وەرن با زۆنی هەڵبژاردن حیساب بکەین . پارتی لە سولێمانی ۸٤ هەزار دەنگی هێناوە ، لە بەرامبەریا یەکیەتی و گۆڕان لە سەرووی ۲٠٠ هەزار دەنگیان لە پارێزگای هەولێر هێناوە . بە کورسیەکانیش هی یەکیەتی و گۆڕان دەکاتە ٤۲ کورسی ،هی پارتی ۳۸ کورسیە . کەواتە یەکیەتی لە چاو پارتی کورتی نەهێناوە بەلکو بردووتیەوە . خۆ ئەگەر بۆ لەمەو دوا یەکیەتی لە جیاتی ئەوەی لە گەڵ پارتی بچێتە ناو هەڵبژاردن و یان هاوکاری کردن لە گەڵ یەکتری ، ئەو کارە لە گەڵ گۆڕان بکات . مانای وایە هیچ مەترسیەک لە سەر یەکیەتی دروست نابێ بۆ لەدەست دانی زۆنی سولێمانی . بە حالەتی مێژوویی و دابەش بوونە سیاسی و پەیوەندیە دەرەکی و ناوخۆیەکانیش بکەین هەم دیسان یەکیەتی و گۆڕان لە یەک نزیک ترن .لە سەر مەسەلە نیشتمانیەکان یەکیەتی و گۆڕان لە پەکەکەو پەیەدەو پەژاک نزیک ترن. یەکیەتی لە ئێران نزیکە ، پارتی لە تورکیا . یەکیەتی لە مالیکی و شیعەکان نزیکە ، پارتی لە عەلاوی و سوننەکان ، لێرەش گۆڕان و یەکیەتی زیاتر هاوشانی یەکترن نەک هەر یەکەیان و لە گەڵ پارتی ، چونکە لێرەو لەوێ گۆڕان زیاتر بەوە تاوانبار دەکرێ کە لە ئێران و مالیکی زیاتر نزیک ترە نەک لە گەڵ تورکەکان ئەگەر واش نەبێ کە فعلەن وانیە بەڵام محوەر بەستیەکان جۆرە ڕەنگدانەوەی وەها قبوڵ دەکەن . زیاد لەوانە لە سەرووی۸٠٪ی بنکەی جەماوەری و حیزبی ئەو دوو پارتە بە زەحمەت دەتوانرێ لێکیان جیا کەیتەوە . . زۆنی سولێمانیش بە ڕێگای هەر هۆکارێکەوە بێت لە زۆنی هەولێر کراوەترو دیموکراتی ترن . کەواتە لێدوانە توندەکانی کاک لاهووری شێخ جەنگی و عیماد ئەحمەدو زۆرانێکی تر وەک ئەوە وایە کە لە لایەکەوە پەڕاوەکان تێکەڵ بە یەکتری بکەن و لە لایەکی تریشەوە بیانەوێ یەکیەتی لە شکستێکەوە بۆ شکستێکی تر بەرن .
وە ئەگەر بە تەندروستیش بڕوانینە مەسەلەکان نەک هەر دەبێ یەکیەتی و گۆڕان هاوکاری یەکتر بن بەلکو دەبێ ئۆپۆزسیۆنی دینیش لە گەڵیان چەپەر ببەستێ و لە ناو خۆیان جۆرە ئیتلافێک پێک بهێنن تا وەکو پارتی نەتوانێ یەکە بە یەکەیان قوتدا جا ئەوانە یان هەندێکیان لە ناو حوکم بن یان لە ناو بەرەی ئۆپۆزسیۆن بن . هەر لە ڕێگای وەهاش دەتوانرێ جومگە سەرەکیەکانی دەسەڵاتی کوردی لە بن دەستی حوکمی فەردی یان حوکمی گروپ دەربهێندرێ و ئایندەی حوکمی کوردیش ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو دیموکراتی و بە موئەسەساتی و یاسولی بوون هەنگاوی گەورە بهاوێژێ .
مەهدی کاوانی
۱۸/۱۱/۲٠۱۳


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)