کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مه‌حمود محمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی پارتيش (معته‌ميدی) ی به‌عس ده‌رچوو

Sunday, 26/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٢ هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ پاراستنه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ مه‌حمود محه‌مه‌د (خوله‌ سوور) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی پارتی و به‌رپرسی ڕاگه‌ياندن و رۆشنبيری پارتی هاوكاری ڕژێمی به‌عسی كردووه‌!
ئه‌وسه‌رچاوه‌يه‌ چۆنيتی په‌يوه‌نديه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سياسی پارتی بۆ په‌يوه‌نديه‌ دێرينه‌كانی بۆ بابه‌كر ووسۆ ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكی سنووری پشده‌ره‌ و له‌ سالی ١٩٧٠ فه‌راشی به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی كشتوكاڵی پشده‌ربووه ،‌ په‌يوه‌ندی به‌ منزه‌مه‌ی حزبی به‌عسه‌وه‌ هه‌بووه‌ پاشانيش بۆته‌ به‌رپرسی جوتيارانی پشده‌رله‌ قه‌ڵادزێی و دواتريش په‌يوه‌ندی به‌ (غه‌زعه‌ل تكريتی) به‌ڕێوه‌به‌ری موخابه‌راتی سليمانی ئه‌و كاتی ڕژێمی به‌عس بووه‌.
دوای روخی رژێمی به‌عس، فايلی بابه‌كر ووسۆ ده‌ست ده‌زگای پاراستن كه‌تووه‌، كه‌ دۆسيه‌كه‌ی له‌لای به‌عس ژماره‌ (١١٧) بووه‌ ئه‌ندامی حزبی به‌عس له‌ فه‌رعی كه‌ركوك وبه‌ نهينی له‌ سنووری پارتی كاری بۆ ڕژێمی به‌عس كردووه‌ به‌ناوی(فه‌رعی عومق) و واته‌ له‌ناو پاتريشدا بووه‌ هه‌ر په‌يوه‌ندی ماوه‌ و له‌ ريگه‌ی مه‌حمود محمه‌ده‌وه‌ زۆرترين ئاسانكاريه‌كانی بۆ كراوه‌ تا له‌ دۆسه‌كه‌يدا ناوی مه‌حمود محمه‌د به‌ هاوكاری و معته‌ميدی ڕژێمی به‌عس هاتووه‌.
له‌ماوه‌ی نهينی كاركردنيدا دوو جار پاره‌ی سه‌ياره‌ كرينی بۆ گه‌يشتۆته‌ ناو هه‌ولێر و ٥٠٠ مه‌تر زه‌ويشی به‌نهينی له‌ به‌غدا وه‌رگرتووه‌ كاتيك چه‌ند جارێك به‌ناوی نه‌خۆشيوه‌ سه‌ردانی به‌غداد و كه‌ركوكی كردووه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پاراستن ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، ئه‌و هۆكارانه‌ بۆته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ عومه‌ری كوڕی بابه‌كر ووسۆ بكرێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسينگه‌ی مه‌حمود محمه‌د له‌ مه‌كته‌بی سياسی ده‌وام بكات.
تا ئێستا ئه‌و دۆسيه‌ی بابه‌كر ووسۆ له‌ نووسينگه‌ی مه‌سعود بارزانی هه‌ڵگيراوه‌و بێ لێكۆڵينه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە