کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سەرۆكم حەزى لە نەفت و غازە

Friday, 29/06/2012, 12:00




لەرێو رەسمى ئاهەنگى خولى 31 ى دەرچوانى خوێندكاران و قوتابیانى زانكۆى سەلاحەدین كە بەروارى 28/6/2012 واتا دوێنئ بەرێوە چوو لە نێو یاریگاى شەهید فەرەنسۆ سەرۆكى حكومەت لەجیاتى پشتگیرى لە خوێندكارو قوتابیانى دەرچو بكات و بلێ هەولدەدەین بۆ دامەزراندنتان یان لەو پرۆژانەى كە حكومەت هەیتى هەروەك لە راگەیاندنەكانى خۆیان دەلێن زیاتر لەچەندین هەزار پرۆژەیان وەرگرتوەو لە پەرلەمان فەرمانى جئ بەجئ كردنیان وەرگرتوە لەو شوێنانە داتان دەمەزرێنین كەچى سەرۆك دەلێ بمان بورن ئێمە ناتوانین داتان بمەزرێنین ،داوا لە كەرتى تایبەت دەكەین سود لە ئەزمونى دەرچوان وەرگرن ئاخر كام ئەزمون جەنابى سەرۆك ئەزمونى مامۆستا حیزبیەكان؟ئەمە چ سودێكى هەیە بۆ خوێندكاران من چۆن بتوانم شتێك فێربم لەو مامۆستایەى كە لە ماوەى پێنج سال بروانامەى ماستەرو دكتۆرا ى وەرگرتوە ؟چۆن متمانەى پئ بكەم ؟من دەپرسم ئایا ئەمە زانكۆیە یان دەزگاى حزبى خوێندكار ناتوانێ لەهۆلى خوێندن بیروراى خۆى بە ئازادى دەرببرێ .
سەیرترین شت كە لە سەرۆكى حكومەت بیستم ئەوەبوو دەلئ هەولدەدەین بوارى نەفت و غاز پێشبخەین ئاخر ئەم سئ هەزار خوێندكارە چ ئیشیان بە وەیە ؟ من دەلێم جارێ تۆ پێمان بلێ كوا داهاتى ئەم نەوتەى كە دەینێرنە دەرەوە ئەوكات بلێ بوارى نەوت و غاز پێش دەخەم خۆ ئەگەر پێشیشى بخەى بۆ خەلكى هەژارنییە هەموى بۆ خۆت و كورو ژنەكەتە بۆ حزبە كەتە بۆ ئەو كەسانەن كە لەژێر فەرمانى ئێوەو بنەمالەكەتان دونیا وەك خۆى نابینێ مالى هەژاران نابینێ ئەوداماوانە نابینن كە دوێنێ دەرچون و تابمێنن چاوەرێى دامەزراندن .بۆیە پێش بەرژەوەندى خۆت كە دەتەوێ لەسەر حسابى ئەم داماوانە نەفت و غاز پێش بخەیت و بەرژەوەندى هەندێك لەم فەقیرانەت لەپێش چاوبێت بەسە گیرفان پركردن بیرێك لەداهاتوى ئەم ولاتە بكەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە