کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بانگەوازێك بۆ هەردوو لیستی گۆڕان و خزمەتگوزاری و چاكسازی سەبارەت بە بەرنامەی هەڵبژاردنیان تایبەت بە زانكۆكانی كوردستان

Saturday, 16/05/2009, 12:00

1161 بینراوە


وەك ئاشكرایە لە هەموو جیهاندا و لەهەموو سەردەمێكدا زانكۆ رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە لە كایە گرنگەكانی كۆمەڵگەدا وەك رۆشنبیری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری وهتد وە ئەم رۆڵە گرنگەش هەر لە خۆۆە پەرەناسێنێت و گەشەناكات ئەگەر زانست و زانیاری و رۆشنبیری و دادپەروەری و كایەكانی تری پەیوەست بەخوێندنی باڵا وەكو ئەوەی پێویستە جێ بەجێنەكرێت، ئالێرەدا پێویستە هەڵوەستەیەك بكەین و بپرسین بۆچی زانكۆكانی كوردستان ئەم رۆڵەیان نەبینیوە لە كۆمەڵگەی كوردەوەریدا؟ لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا بە رونی بۆمان دەردەكەوێت كە تا چەند یەكێتی و پارتی گورزیان لەم كۆمەڵگەیە داوە ئەویش بە دەست وەردان لە هەموو كایەكانی زانكۆدا و نەهێشتن و رێگەگرتن لەوەی كە زانكۆكان رۆلی سروشتی خۆیان ببینن چونكە ئەگەر زانكۆكان بەسروشتیانە گەشەیان بكردایە دیارە دەبووە مەترسییەك بۆسەر ئەم دوو دەسەڵاتە گەندەڵە، لەبەر ئەوە هەر لەدوای راپەرینی 1991 و دامەزراندنەوەی هەردوو زانكۆی سلێمانی و دهۆك لەساڵی 1992دا وە پاشان دامەزراندنی زانكۆكانی تر لە ساڵانی دوایدا ئەم دوو دەسەڵاتە گەندەڵە بە راستەوخۆو بە بەردەوامی دەستی گەندەڵیان گرتووە بەسەر زانكۆكاندا وە دواجار بووەتەهۆی ئەوەی زانكۆكان تەنها ناوەكانیان مابێت وە هەموومان بەرونی دەیبینین كە زانكۆكان هیچ رۆڵێكیان نیە لە كایە گرنگەكانی كۆمەڵگەدا، وەلێرەدا بانگەوازی ئەم دوو لیستە دەكەم كە لەبەرنامەكانی خۆیاندا تایبەت بە زانكۆكانی كوردستان گرنگی بەم لایەنانەی خوارەوە بدەن ئەویش لەپێناو هەستانەوەی زانكۆكان لە لایەك و قەرەبوو كردنەوەی ئەوانەی كە لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوون ئیمزا بۆ ئەم دوو حیزبە گەندەڵە بكەن تا ئێستا مافیان بەشێوەیەك لە شێوەكان خوراوە وە پاشان سزادانی هەموو ئەوانەی تۆمەتبارن لە نا دادیەكاننی زانكۆكاندا كە خۆی لەم خاڵانەدا دەبنێتەوە:
1-هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی زانكۆكانی كوردستان بە واتای گۆرینی سەرۆكی زانكۆكان و یاریدەدەرەكانیان و راگركانی كۆلێژەكان و پاشان روبەروكردنەوەیان بەرامبەر بەیاسا سەبارەت بەو تاوانە زانستیانەی كە لەسەر هەریەكەیان تۆماردەكرێت وە سزادانیان و قەرەبووكردنەوەی مافخوراوان.
2-هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی كۆلێژەكان واتە لابردنی راگری كۆلێژەكان و یاریدەدەرەكانیان و سەرۆكی بەشەكان و بریاردەری بەشەكان روبەروكردنەوەیان بەرامبەر بەیاسا سەبارەت بەو تاوانە زانستیانەی كە پێی هەستاون بە راسپاردەی كۆمیتە و ناوچەكانی زانكۆی هەردوو دەسەلاتی گەندەڵ.
3-هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی بەشەكان كە بەس بە ناو ئەنجومەنی بەش بونی هەیە ئەگینا هەموو ئیشەكان راگر و سەرۆك بەشەكان بە راسپاردەی كۆمیتە و ناوچە بەڕێوەی دەبەن.
4-لێسەندنەوەی بڕوانامە لە كۆمەڵێك مامۆستا كە بەهیچ پێوەرێكی زانستی وەرنەگیراون لە خوێندنی باڵا بەڵكو لە رێگەی ئەم دوو دەسەڵاتە گەندەڵەوە پشتگیری كراون یاخود ئەو كەسانە خۆیان لێپرسراون لەناو حیزبدا كەنمونەیەكی زۆرمان هەیە كە زانكۆ بروانامەی پێداون، وەپاشان گوێگرتن لە هەموو ئەو سكاڵایانەی كە پێشكەش دەكرێت لەلایەن ئەو كەسانەی كە بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا وەرنەگیراون و لە بری ئەمانە لە رێگەی راگر و سەرۆك بەشەكانەوە كەسانێكیان وەرگرتووە كە هیچ ئەلف وبێیەكی ئەو بوارەی تیایدا دەخوینن نازانن بەلام بە پێدانی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی لیهاتویی زانستی وەریان گرتوون. وە وەرگرتنی كۆمەڵە خەڵكیكی خۆفرۆش و ماستاوچی حیزب لە رێگەی واسیتەوە پێش خەڵكانێكی بە توانا و موستەحەق كەوتون، پاشان قەرەبوكردنەوەی مافخوراوان.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)