کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Sunday, 13/03/2011, 12:00


پیشەكی:

وەك لە چەند بابەتیكی پێشووتردا یادمان خستەوە، بەدەم نواندنی ژمارەیەك چالاكیەوە لە ناو شارەكان و لە شاخەكاندا، هەموو گروپەكانی سالانی حەفتاكان، وەك (كۆمەڵە)، (كارگەران)، (دەستەكان) وە(قیادەی مەركەزی)، تیكرا لە هەولی ئەوەدا بووین تەقەمەنی وچاپەمەنی و پارە وەگیر بخەین.
ئیمە (كارگەران) توانیمان لە شەویكدا (عەمادەی پەیمانگای هونەریی سلیمانی) ببرین وژمارەیەك چاپەمەنی وەدەست بخەین. (قیادەی مەركەزی) بۆ پەیدا كردنی پوول وپارەیەك بۆ پیشخستنی چالاكیەكان، لە هەولیكدا تووشی شكست بوون و هەر لەویدا یەكیك لە هاوریكان بە ناوی (هاورێ ی حەمە مراد) بە برینداری دەستگیر كراو دواتر لە بەندیخانەكانی بەعسدا لەسیدارە درا. بەلام تا دەهات پیویستیمان بە پارەو چەك و تەقەمەنی و بەتایبەت رۆنیۆ زیادی دەكرد.

لەگەل تەقینەوەی راپەرینی ئیراندا لە كۆتایی حەفتاكانی سەدەی رابووردوودا، گەیشتینە ئیران و پەیوەندیمان بە هەموو گروپە چەپەكانی ئەو سەردەمەوە كرد. وە توانیمان بە هۆی (سازمان چریهای فدائی خلق ئیران) ەوە رۆنیۆیەك و تابعەیەكی زۆر بچووك پەیدا بكەین، وە هەر ئەوانیش گفتی زیاتر لە 40 پارچە چەكیان پێداین، چەكیك كە لە شارەكاندا بەكار بهینرێن.

راپەرینی ئیران وهیزی مەزنی جەماوەریی بۆ ئیمە، هەر تەنیا پەناگایەك نەبوو بۆ دەستخستنی ژمارەیەك یارمەتی سوودمەند، بەلكو لە هەمان كاتدا پێداچوونەوەیەكی تر بوو بە شیوازی خەباتماندا. ئیران ودواتریش خەباتی جەماوەریی خەلكی پۆلۆنیا، زیاتر فیری ئەوەیان كردین: دواینچارە راپەرینی جەماوەرییە لە شارەكاندا، نەك شەری پارتیزانی لە شاخەكان كە تادەهات جیگای ئیمەی تیا بەر تەسك دەكرایەوە لەلایەن هەموو هیزەكانەوە، بەتایبەت تالەبانی.

ئیمەو تالەبانی:

ئەو دەمە سنوورەكان پر بوون لە چەكدارەكانی بارزانی وتالەبانی وحیزبی شیوعی عیراق. هەر لە بینینی تالەبانی ومەلا بەختیاردا، تالەبانی رووی تێكرین و گووتی: وەرن ئا لەوێدا خێمەیەك هەلبدەن، چیتان پیویستە یارمەتیتان ئەدەین.
لە وەلامدا گووتمان: ئەم بزووتنەوەیەی ئیوە بزووتنەوەی خەلكی نیە، ئیوە كۆمەلیكن بەم شاخەوە گیرتان خواردووە، وە لە باشترین حالدا لەگەل بەعس رێدەكەونەوە.
بیگومان هەروا بوو، وە هەر ئەو دەمە ئەگەر بۆ تەنیا جاریك پێت بنایەتە ناو ژوورەكەی تالەبانیەوە لە خری ناوزەنگ، بەس بوو بۆ ئەوەی تیبگەیت: تالەبانی لەناوزەنگ، خەوی بە كورسیەكانی دەستەلاتەوە دەبینی وهیچی تر. تالەبانی لە ژوورەكەیدا، سەكۆیەكی بۆ خۆی دروست كردبوو، خۆی لەسەر سەكۆكەو میوانەكانیشی -بە مەلا بەختیاریشەوە- لەبەردەم سەكۆكەدا دادەنیشتن. میوانەكانیشی خەلكی هەمە جۆرە بوون. جار جار پاسەوانی بەردەرگاكەی سەریكی دەهینایە ژوورەوەو دەیگووت: مامە ئەوە ئاغاكانی پشدەر هاتن! مامە ئەوە شیوعیەكان هاتن! بە پشت ژوورەكەی مامەیشەوە ڕانە قەلیك كە زیاتر لە 200 قەل دەبوون، لە پەچەیەكدا مۆل درابوون بۆ مامە ومیوانەكانی.

چی لەو یادەوەریە فیر بووین؟

لەگەل ئەوەی خەباتی سەرشەقامەكان بۆ نموونە لە شاری سلیمانیدا دەگەریتەوە بۆ سالانی سیەكان و هەر لە سالی 1930 یشدا یەكەمین فیشەكی دەستەلات بەر خەلكی سەرشەقامەكان دەكەوێت، بەلام لەگەل ئەوەیشدا بەهۆكاری بزووتنەوەی شاخ و كامل نەبوونی شاریش بۆ خەباتی جەماوەریی دریژخایەنی سەرشەقامەكان، میژوو لە بەرژەوەندی بزووتنەوەی شاخ دەجوولا نەك شار. واتە ئەو دەمە، وەك كۆمەلگایەكی جووتیاری، هیشتا زەمینەیەكی لەبار هەبوو بۆ دریژەدان بە شەری چەكداریی لە شاخەكاندا لە بەرژەوەندی تالەبانی و بارزانی. وە دەبوایە میژوو ئەو پلەیەی ببڕیایە بەویستن یان نەویستن. وە هەر لەوێوە فیر بووین میژوو بە حەزو ئاروزوو ناجوولێت، میژوو سیستم ویاسای خۆیی هەیە، خۆی هەر هەنگاویك لە هەنگاوەكانی گەشەی داهاتوو دیاری دەكات ئیتر هەر لە گەشەی ئابووری و كۆمەلایەتیەوە تا بە شیوە خەباتی جەماوەریی دەگات. جەماوەریش تەنیا قوتابخانەیەك شك دەبات بۆ فیر بوون، ئەویش دەرسەكانی سەركەوتن و تیشكانەكانی رابووردوویەتی.
وە هەر بەكردەوە میژووی خەباتی جەماوەریی ئیران لە كۆتایی حەفتاكاندا كە تەواوی شارە گەورەكانی ئەو وولاتەی هینابووە لەرزین بەبێ بەكارهینانی چەك، وە دواتریش سەدای خەباتی جەماوەریی خەلكی پۆلۆنیا كە لە هەموو سالانی هەشتاكاندا دەنگی دەدایەوە، وە هەموو جومگەكانی دەستەلاتی لە پۆلۆنیاوە تا یەكێتی سۆڤیەت لێكترازاند بەبێ تەقاندنی فیشەكیك بەرووی دەستەلاتدا، فیری دەكردین شارەكان بنكەی خەباتی جەماوەریی بنەبڕن.
وەلامی ئەو بۆچوونەمان تا راپەرینی جەماوەریی 7/3/1991 دواكەوت، راپەرینیك كە هەر لە یەكەمین هێرشەوە، بۆ تۆلە سەندنەوە لە خوینریژەكانی بەعس، لە كەركوكدا كەوتە خۆكۆكردنەوە بۆ هیرش بەرەو بەغدا. وە لەویشدا دووبارە میژوو راستی ودروستی بۆچوونەكانی ئیمەی سەلماند، لەویشدا بەرەی كوردستانی كەوتە ریگرتن لە خەلكی بەبیانووی ریكەوتن لەگەل بەعس. وە هەر بەوجۆرە تەواوی خەلكی عیراق، 12 سالی تریش لەوەبەدوا، كەوتنە بەر سزای دریژبوونەوەی دەستەلاتی بەعس، بە ئاستیك كە لە سایەی دەستەلاتەكەی تالەبانی و بارزانیدا، نەبوونی و كەمدەرامەتیی گەیشتە ئاستیك كە خەلكی ناچار دەبوون بە دەرهینانی دەرگای مالەكانیان و فرۆشتنی بۆ پاروە نانیك بۆ منالەكانیان، ئەمە جگە لە بەرپا كردنی شەریكی ناوخۆ كە سەدان لاوی تیا كرایە قوربانی لەپیناوی بەرژەوەندیە حیزبیە بەرتەسكەكانی تالەبانی و بارزانیدا.
بەلام ئیتر هەر ئەو رۆژانە شەری شاخیان كۆن كرد، شار كەوتە كامڵ بوونی یەكجارەكی بۆ راپەرینی جەماوەریی فراوان و دریژخایەن لە شیوە خەباتی ئەمرۆ، راپەرینی ئەمرۆی جەماوەریش، هاوشانە بە سەردەمیك كە ئەو شێوە خەباتە تەواوی جیهانی گرتۆتەوە. بۆیە دەبێ لە دەرسەكانی خۆمان و ئەوانەوە، داهاتووی راپەرینی 17 شوباتی 2011 دەست نیشان بكەین.

راپەرینی 17 شوبات: بەرەو كوێ؟

لە سەركەوتنی هەموو راپەرینە بەرفراوانەكانی جیهانەوە فیر دەبین: بەبێ ریزبەندی، بەبێ وازهینان لە سیاسەتبازی، سەركەوتن مەحالە، ریزبەندیەك كە بەسە بۆ ئەوەی تەواوی جومگە سواوەكانی دەستەلات هەلبوەشینیتەوە، ریزبەندیەك كە هەر ئیستا لە شێوە خەباتی سەرشەقامەكانی كوردستان و میسرو تونسدا بەدی دەكریت. وە دەتوانین بلێین: ئا لەوێدا، وە بە ئیعتماد كردنە سەر دەرس و تاقیكردنەوەكانی رابووردوو، دوو فاكتەر بەدی دەكەین بۆ بەهیزتر كردنی خەباتی جەماوەریی لە كوردستان:

یەكەم: تیپەربوون لە ئاشتیەوە بەرەو زەبروزەنگ، واتە بەرەو مانگرتن، بەرەو داخستنی كارگەو كۆمپانیا گەورەكان بەرووی سەرمایەدارەكان و دەستەلاتداراندا.
دووەم: دابەزینی ئۆپۆزیسیۆن لە كورسیەكانی پارلەمان و چوونە ناو ریزەكانی جەماوەرەوە بە رەسمی ئەگەر ئەوان نایانەویت خۆیان لەریزەكانی جەماوەر جیا بكەنەوە. وە لە راستیدا هیچ بیانوویەك نەماوەتەوە بۆ مانەوە لە پارلەمانیكدا كە جەماوەر تەواوی باوەری خۆیی لیسەندۆتەوە. وە دەبێ بزانین: مانەوەی ئۆپۆزیسیۆن لە پارلەماندا بەرەو پارچە پارچەبوونمان دەبات. واتە ئەو جەماوەرەی خۆی نەبەستووە بە ئۆپۆزیسیۆنەوە، لە دریژبوونەوەی رۆژەكانی خۆپیشانداندا، كە زۆری تر ناخایەنیت، ریزەكانی خۆپیشاندەران جێدێلن و لە ئالترناتیڤی تر دەگەرێن بۆ درێژەدان بە خەبات. بۆیە هەرچی زووە دەبیت ئۆپۆزیسیۆن هۆلەكانی پارلەمان بەجێبهلێت ودەست لە خەباتی پارلەمانی بكێشێتەوەو شێوە خەباتی سەرشەقامەكان بەرەسمی بناسێنێت. تا ئیستا جەماوەر یەك شێوە خەباتی پەسەند كردووەو پیویستیشی بە چپەچپی سیاسی نیە.
وە دەبیت ئەوەیش بلێین: قوولبوونەوەی شەرو ناكۆكی سەرشەقامەكان لە هەموو جیگایەك، زامنە بۆ نەكوژانەوەی خەباتی جەماوەریی لە كوردستانیشدا. وە لە راستیدا، ئەگەر لە روانگەی ئابووریەوە بروانینە دەرئەنجامی راپەرینەكانی ئەمرۆی رۆژهەلاتی ناوەراست ئەوا دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرین كە تونس ومیسرو لیبیا تەنیا كردنەوەی دەرگایەكن لە هەلپژاندا بەرووی دەستەلاتداراندا. لە هەنگاوی داهاتوودا، وە بەدەم قوولبوونەوەی ئەزمەی ئابووری و سیاسیەوە، بەركەوتنی بۆ نموونە وولاتیكی وەك سعود كە بێئەندازە مەوادی خام بە پیشەسازیی جیهانی پیشكەش دەكات، وە هەروەها روودانی هەر وەستانێك لە كەنالی سوێس لە میسر كە ناوەندی بارزگانی جیهانیە لە رۆژهەلاتی ناوەراستداو ئەمەیش زۆر چاوەروانكراوە، هەموو دەمارە ئابووریەكانی جیهان كرژ دەكاتەوەو سەرلەنوێ ئابووری جیهانی بەرەو سستبوونیكی تر دەبات، گەورەترو فراوانتر لە سالی 2008 (لە بابەتیكی ئابووریدا ئەم باسە دریژ دەكەینەوە بەم نزیكانە).
ئا ئەم حالەتە چاوەروانكراوە خۆی بۆ خۆی هەژاری و بیكاری وگرانیەكی گەورەتر بەدوای خۆیدا بەكیش دەكات لە هەموو جیهاندا، ئەوەیش بۆ خۆی شەرو ناكۆكی سەر شەقامەكان قوولتر دەكاتەوە. كوردستانیش لە هەمان كەشتیدایەو چارەنووسی لەو حالەتە جیهانیە جیا ناكریتەوە. بۆیە دەبیت زۆر ووریایانە مامەلەی ئەم بارە سیاسیە بكریت و كەس یاری بە ئاگر نەكات ئەگەر دەیانەویت ئاگر بەروویاندا نەپژێت.
پارچە نەكردنی ریزەكانی جەماوەر، بناغەیەكی بەهیزە بۆ سەركەوتنی جەماوەر بەسەر هەر هیزیكدا هەرەشە لە چارەنووسی دەكات.
Email: [email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە