کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكیتى و جەلال تاڵه‌بانی

Friday, 24/08/2012, 12:00






یەكیتى نیشتمانى كوردستان كاتى سەرهەلدانى پاش ئاشبەتال بەتایبەتى بالى كۆمەلە تەنیا هیز یوون كەگوورزى كوشندەیان لە هیزەكانى سەدام دەدا,بەلام سەرۆكایەتى جەلال تالەیانى بۆ ئەم هیزە بوە هۆى لەیەك ترازان و لاوازكردنى تا گەیاندیە لاوازترین خال و ئەمرۆ وەك هیزیكى نەخۆش لە سلیمانى و پاشكۆیەك لە هەولیر .
ماوەكە بە بۆچوونى من و زۆریك لە رۆشنبیران وشارەزایانى گەلەكەمان وەك كفتە پاش مردنى تالەبانى لیكهەلدەوەشیتەوە,هەولى بەردەوامى جەلال بۆ مانەوە لەسەر دەسەلات و كورسى و لەناوبردن و سەركوت كردنى هاوشانەكانى بەردەوامى دایە مانەوەى,تاقیكردنەوەى تایبەتى خۆم بۆى سەلماندوم كە ئەم زاتە لەژیانیدا نەیتوانیوە بۆ ماوەى یەك كاتژمیر لەسەر هەلویستیك بەردەوام بیت,بەرەو بنەمالەبردنى یەكیتى و هەلسوكەوتە گوماناویەكانى ئەم كابرایە واى لە یەكیتى كرد كە لایەن گرە دلسۆزەكانى یەكە یەكە لەم هیزە جودا ببنەوە و ریگاى تر بگرنە بەر,
وەئەوانەى ئیستا لەژیر ركیفى ئەم پیاوەدا ماونەوە چەند مشەخۆریكن كە بەدواى بەرژەوەندى تاكە كەسى خۆیان كەوتوون نەك یەكیتى
,لە ئیستادا ئەم كابرایە خەلەفاوە كە هیچ یاسایەكى زانستى و شەرعى ریگاى پینادات چیتر كارەكانى راپەرینیت وەك باریكى قورس خۆى پیداشۆركردۆتەوە,نازانم كەسیك تەمەنى لە هشتاكان بیت چۆن سەركردایەتى حیزبیك و وولاتیكى پیدەكریت هەرچەندە لە كارى دووەمیدا وەك سەركردەى عیراق تەنیا بە ناوە بەلام بە بریار هیچ سەنگیكى نیەو حیسابى بۆ ناكریت,
سەركردەیەك كە بۆتە باریكى قورسى سەر بودجەى عیراق كە سى بەشى سال لە دەرەوەى وولات خەریكى چارەسەریە نازانم چۆن كاروبارەكانى رادەپەرینیت؟
كارە بى سەروبەرەكانى ئەم پیاوە مەسعودیشى بەم دواییەدا خستە ناو ئەزمونیكى بى كۆتایى دژى مالیكى كە گەیشتە ئەوەى مەسعود پاش ئەوەى بریارى یەكلاكەرەوەى دا دژى مالیكى ئیستا بەدواى ریگا چارەیەك بگەریت رووى خۆى پى سپى بكاتەوە بەلام ناتوانیت لە بەرامبەردا مالیكى بەدواى تۆلەسەندنەوە بگەریت و كوردە داماوەكە باجى ئەمانە بداتەوە هەر لە برینى بودجەو داخستنى بارەگاو هینانى هیز بۆ سەر ناووچەكەو پاشگەز كردنەوەى كۆمپانیا زلەكان لە بەستنى گریبەستەكان و(كە مەسعود شانازى ئەوەى دەكرد كە گوایا گریبەستن لەگەل ئیكسون مۆبیل وەك ئەوەیە كە فیرقەیەكى سەربازى بەكرى گرتبیت) خۆشى بۆى دەرچیت بە بیانووى كە ئەو دەبیت بیلایەن بیت چونكە سەرۆكى عیراقە!ئەى كە كۆنگرەى هەولیر بەسترا سەرۆك نەبوو؟
پیداچوونەوەى (ئیتفاقیەى ستراتیژى)كە مەسعودو جەلال نەبیت كەس نازانیت چى تیا نووسراوە كاردانەوەى ئەم فیلەى جەلال بوو كە ناوبراو لە واژوو كردنى ئەم جۆرە ئیتفاقیە ژیر بە ژیرانە زۆر شارەزایە,بیركردنەوەى خیلەكى وتاكەكەسى مەسعودو فیلەكانى جەلال بۆ دریژە پیدانى دەسەلات و داگیركردنى كورسى ئەم گەلە بەرەو ئاراستەیەك و داهاتووەیەكى مەترسیداردا دەبات,بویە رامالین و راپەرینى سەرتاسەرى دژى ئەم دووانەیە بە بنەمالەكانیانەوە تاكە ریگاى چارەسەرى دەردە شیرپەنجەییەكانى ئەم گەلەیەكە ئیستا باشترین هەلە چونكە لە ئیستادا كەس نازانیت ئەم كابرایە ماوە یان مردووە لە ئەلمانیا كە نایانەویت بە هیچ جۆریك لەسەر تیڤیەكان دەرى بخەن و جیگاى ئاماژەیە كە نەخۆشى دەركەوتن لەپشت مایكروفۆنەكان نەخۆشیەكى ترى ئەم نەخۆشەیە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە