کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گۆڕان و شەڕی دەستەوئێخە

Tuesday, 12/11/2013, 12:00

1393 بینراوە


گۆم تا نەشلەقێت پاک نابێتەوە.
گۆمی سیاسی کوردی دەمێکە بۆگەنی کردووە . تا ئێستا نە بەیاسا نە بەهڵبژاردن نە بەچەکی دەستی کورد نەشڵەقاوە. ئەوەی لەو گۆمەدا خۆی متکردوە سەرانی هەردوو ماڤیایی سیاسی و مشەخۆرەکانی دەوریانن. رێژەی ئەم دوو ماڤیایە لە چاو رێژەی دانیشتوانی ناوچەکەدا کەمێنەن و دانیشتوانیش زۆرینە، ئەوان دیکتاتۆر و کۆلۆنیالی ناوەوەی نیشتمانی دانیشتوانیش چەوساوە و کۆلۆنیالیکراوی دوو ماڤیا.

بە چاوتروکاندنێکی خیرایی چۆن؟ بۆچی؟ هۆی چییە؟

تەنیا خێزانێک بتوانی دەسکی ئەو چەقۆییە بگرێت بە دەستەوە و هەر کەسێک بڵێ نا بۆ دەسەڵاتی خێزانی سیاسیی ئامادەیە زمانی میللەتێک ببڕێ؟ بۆچی ئەو خێزانە وا دڕبوون شەرعییەت بە دزیی و تاڵانکردنی کوردستان دەدەن و لاوێکی تەمەن خونچە لە هەولێری دڵدا خەڵتانی خۆێن دەکەن؟

هەموو بێدەنگییەک لە زوڵم، زاڵمێک دروست دەکات

من ئەمە دەنووسـم دەزانم مەسعود تەقەی سەری دێ.
وزەی یەزدانی پێدەوترێ (باسیوناریا)
وزەی شەیتانی پێدەوترێ (ئەنتی باسیوناریا).
پێش ئەوەی فەلسەفە لە یۆنان و ئەوروپادا زمانی بپژێ . فەلسەفەی زەردەشتی قوتابخانەی خۆی هەبووە . لە فەلسەفەی زەدەشتیدا (باسیوناریا . خۆرامزدا . یانی وزە بۆ هێزی چاکە)
و(ئەنتی باسیوناریا)ئەهریمەن . یانی وزەی مرۆڤ بۆ خراپە). مسعود مرۆڤە خاوەن وزەییە، بەڵام وزەکەی (ئەنتی باسیوناریا)یە. وزەکەی خۆی بۆ چاکە بەکارناهێنێ (ئەهریمەنە).

چەقۆی دەستی تاونبار یانی (کوشتن)
جەقۆی دەستی بریندار یانی چەکی بەرنگاربوونەوە. فەلسەفەی زەدەشت
لەم ڕوانگایەوە گەلان ڕادەپەڕن و بێدەنگ نابن. چۆن هەموو نەخۆشیەک دەرمان و چارەسەری تایبەتی خۆی هەیە. ئاواش هەموو دۆزێکی سیاسیی شێوەی خەباتی خۆی هەیە کۆپیکردنی شیوەی خەباتی گەل و نیشتمان لە نێو گەل و نیشتمانێکی تردا کۆمەڵگا بەرەوە کارەسات دەبات. سیاسەتی کورد بەم هەڵە ئیستراتیجیدەدا تێپەڕیوە بۆیە ژیانی زەنگاوە. پێش ئەوەی بگەڕێن بۆ دەرمانە،کە با لە نەخۆشەکە بگەین.
مەسعود کابرایەکی نەخۆشە ئەو لەزەت لە خۆشیی و جوانیی ژیان نابینێ دونیا بینینی ئەو و سەرچاوەی لەزەتی ژیانی ئەو (خیانەت و دزینی سامانی نیشتمانە).
من لە ماتماتیکدا زۆر خراپم، لێ ئەوەندە دەزانم هەموو هاوکێشەیەکی ماتماتیکی یەک ئەنجامدەدا نەک دوو .
1+1 = جارێک نابێ بە 2 جارێک با 3 .
ئەگەر دۆزی سیاسیی باشوری بخەینە نێو هاوکێشەیەکی ماتماتیکی سیاسییەوە ئەنجاماکەی وا دەبێ :
ئەگەر کورد مەسعود گەورە بکات = کورد بچوک دەبێ
ئەگەر کورد مەسعود بچوک بکات = کورد گەورە دەبێ .

چۆن مەسعود گەورە کرا ؟
لە یەک جێمی شەری نیوان(جەلالی و مەلای) ٩٠٠٠ کورد کۆژراوە. ئەی لە شەڕی نێوانی ساڵانی 2013 1960 چەند کوژراوە؟
لەو دێرۆکەوە تا ئێستا یەک دەستکەوتی نەتەوەی ئەو دوانەم نیشان بدەن من دەبم بە جالالی یان مالایی. ئەم دوانە دووژمنی یەکن . کە گۆڕان دروستبوو. مەسعود دڵشاد بوو دوژمنەکەی قاش و لاوازبوو.
کە جەلالی لاواز بوون لە جیاتی ئەوەی بچنە بەرەیەکی هاوپەیمانییەوە لە تەک گۆڕان و کەڵک لە سەرنجیان وەربگرن لە ترسی گۆڕان و(کاک نەوشیرەوان) بەچاوشۆڕییەوە چونە هاوپەیمانیتی ئیستراتیجی دوژمنەکەیانەوە. مەلاییە نەخۆێندەوارەکان بە پارە کەرامەتی هەموو مارکسییەکانی کۆمەڵە و نەک سکرتێرەکەیان خێزانەکەشیان کڕی.
ئەنجام جەلالییەکان وا بچوک بوونەوە جێگری سکرتیری گشتی (کۆسرەت) بە تاقە دوو چەکداری مەلایی ئەویش بە تۆپەڵی چەکداری جەلالییەوە رێگەیان پێندا بچێتە شارەکەی خۆیەوە . ناچار وەک پەناهاندە بە چاوشۆڕی گەرایەوە بو سلیمانی.

چارچییە ؟ تەنیا گۆڕان و شەڕی دەستەویەخەیە.
بڕوانن سیاسەتی مەسعود و ئێستای کێشەی کورد.
ئێستا کوردستان پێنج پارچەیە.
مەسعود دژی (پ. ک. ک) ؟
مەسعود دژی ڕۆژهەڵاتە ؟
مەسعود دژی ڕۆژئاوایە ؟
مەسعود دژی باشورە ؟
مەسعود دژی ناوچەداگیرکراوەکانی مادەی ١٤٠؟
تۆ بڵێت هەموو کورد خائن و خراپ بن تەنیا مەسعود نەبێ ؟
ئەرکی جەلالییەکان: وازهێنان لەپاشکۆی وگەڕانەوە بۆ ئامێزی گەل و نزیکبوونەوە لە گۆڕان.
ئەرکی گۆڕان: شەقام و خۆپێشاندان و مانگرتنی سەرچەم شارەکانی باشوری کوردستانە. نابێ گۆڕان تەنیا قورسای بخاتە سەر سلیمانی، بەڵکو تەواو گشت باشور بە ناوچەداگیرکراوەکانیشەوە.
لە تەک ڕێزما بۆ نەیارانی گۆڕان ئەم شەڕە تەنیا شەڕی گۆڕان نییە، بۆیە ئەوەی گەرەکی بێ بە کەرامەتی مرۆییەوە بژی دەبێ هاوبەشی ئەو شەرە بکات. کە گۆڕان سەرچۆپی دەگرێت.
ئەم شەڕە شەڕی چارەنوس و نەخشەی ئایندەیەکی نۆیە بۆ نەوەکانی داهاتوو و گۆڕینی سیستەمی سیاسی لە دیکتاتۆری خێزانی پڕێمێتفەوە بۆ کۆمەڵگایەکی مۆدێرن .
ئەگەر بەقسەی خۆش مار لە کون بێتەدەرێ.
ئەو مەسعود بەقسەی خۆش بەلەسە دەبێ.
********************
ئەو وێنەیە  جەمال رینگۆیە. فۆتۆ کاک رزگار رانگور


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)