کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كوردستان پۆست كێی لە پشتە ؟!

Saturday, 21/03/2009, 12:00

2175 بینراوە


پێشەكی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزم لە گەلی ستەمدیدەو وڵاتی پێغەمبەران ..سەری كرنۆشم بۆتان دادەنەوێنم بەڵێن دوبارە دەكەمەوە كە هەر پێشمەرگەكەی جارانتم , مشتە خۆلێكیش لە خاكی پیرۆز دەكەم بە دیاری بۆ هەموو ئەو هاورەگەزانەم كە دەمێكە لە بۆنی خاك و خۆڵی وڵات دورن....
پیرۆزبایم لە گەوهەری دەنگی ئازادو نموونەی مروڤی ئازا كوردستانپۆست ستافە ئازاو كۆڵنەدەرەكەی....
پیرۆزبایم لە نوسەرە رەسەنەكانی كوردستان پۆست و هەموو كوردستان پۆستیەكان......
پیرۆزبایم لە كاك محەمەد سەرقەڵایی نوسەری پرسیاری كێ خاوەنی كوردستان پۆستە ؟؟!! وڵام :- كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە مەهابادەوە تا زاخۆ ...
پیرۆزبایم بۆ ستافی روژنامەی هەواڵ و بەرێوەبەرەكەی كاك شوان داودی و هەڤاڵەكانی كە لە رۆژنامەكەیاندا ئەو پرسیارەی كاك ئەحمەد سەرقەڵاییان بڵاو كردۆتەوە كێ خاوەنی كوردستان پۆستە ؟؟!!... وڵام :- چەوساوەكانی كەركوك ..ئاوارەكانی گەرمیان ...كورو كچە گەنجەكانی زانكۆ...جوتیارەكانی بیتوێن ....ئاوارەكانی هەندەران .....
لە كۆتاییدا پیرۆزبایم لە كاك هەلۆی مامۆستا برایم ئەحمەد كە لە پشتەوەی رۆژنامەی هەواڵە...
لێرەوە چەند پرسیاریش ئاراستەی بەرێز كاك هەڵۆ دەكەم :-
ئایا مامۆستا برایم ئەحمەد دەیزانی كە ژانە سەختەكانی ئەو گەلەی ئێمە بۆ لەدایك بوونی قەزەمە جندۆكەیەكە بە ناوی حكومەتی بنەماڵەكان؟؟!!
ئایا مامۆستا برایم ئەحمەد دەیزانی كە ژانە سەختەكانی ئەو گەلەی ئێمە بۆ گەردەلولی لافاوێك لە خوێنی شەهیدانی براكوژی و خەیانەتە؟!
ئایا مامۆستا برایم ئەحمەد دەیزانی كە ژانە سەختەكانی ئەو گەلەی ئێمە بۆ شەهید كردنی ئارام و مامۆستا ئەمین و مینە بەگ و مامۆستا نیازی و مامە ریشەو جەمالی عەلی باپیرو شێركۆی شێخ عەلی و مام وئاراس و عەلی نەبی و شەماڵ و سەربازو دۆڵەمەری و سۆرانی مامە حەمەو هەزارانی ترە؟؟!!
ئایا دەیزانی كە هەزاران شۆرە ژنی وەكو جوانەمەرگ (كاڵێ ی داستانی ژانی گەل) رۆژێك لە لایەن دەسەڵاتی شەمشەمە كوێرەكان هەتك دەكرێت و دەكرێت بە خۆراكی مێشكو ئەقڵی خێڵەكی نەخوێندەوار ؟!
بێ گومان نەیدەزانی !! ...
هەرچۆنێك بێت گۆری پر بێت لە نورو جێگەی بەهەشت ..
ئەو گەلەی ئەو (ژانی گەل) ی بۆ نوسی ئێستەش بە ژانەوەیە ئەوكات ژانی لەدایك بوون ...ئێستە ژانی لەدایك بونەوە!!!
كوردستان پۆست كێی لە پشتە؟؟!!
رەنگە وڵامی ئەو پرسیارە لەوێوە وەربگیرێت كە رۆژانە بە سەدان هەزار كەس لە سەرتاسەری كوردستاندا روو دەكاتە سایتی كوردستان پۆست و هەواڵەكانی دەخوێنێتەوە , تەنانەت ئەو كوردانەی لە دورە وڵاتن و من یەكێكم لەوانە...
كوردستان پۆست دەنگی پێنج كەس نیە ..دەنگی 50 ملیۆن كوردە
دەنگی دیموكراسی و میدیای ئازادو كوردستانی سەر بەخۆیە
كوردستانپۆ ست دەنگی ئەنفال و شەهیدانی هەلەبجەو قەڵادزەو گەڵاڵەو بالیسان و سەربازە ونەكانی ریگای رزگاری كوردستانە
كوردستانپۆست دەنگی زوڵاڵی ئەو شەهیدانەیە كە ئەورۆ بێ نازترین خەڵكی دونیان .. كەس لە رۆژی لەدایك بونیاندا چەپكە نەرگسی وەفایان پێشكەش ناكات جگە لە خێزانە رەشپۆشەكانیان .... لە لایەن دەسەڵاتی مافیا ئاسای كوردەوە یاری بە كەرامەت و خوێنی عەتراویان دەكرێت....
كوردستانپۆست مەكۆی قەڵەمە ئازادەكانە ...سەكۆی ئەو نوسەرانەیە كە كانیاوی ویژدانی پاكیان بە پوڵ و پایەی گەندەڵی شلوێ نەبوو چونكە پێیان وایە بەرژەوندی باڵای گەلی كوردستان بە زێرو زەبەر ناگۆردرێتەوە ...
كوردستان پۆست دەنگە..دەنگی سەرفرازی ...دەنگی ویژدانی مرۆڤی ئازا ...دەنگی خەڵك...دەنگی دادپەروەری ...دەنگی تۆقێنەر!!!


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)