کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێنج پەپولە

Saturday, 16/01/2010, 12:00


كورد فەرمویەتى هەرستەمكارێك باڵادەستێكى تۆڵە لێسینەرەوەى هەیە یان هەر زاڵمە زەواڵێكى هەیە من بە چاوى خۆم تۆڵەى خواوەندى ستەملێكراوانم لە ستەمكاران دیتووە . پێش تۆڵە ستاندنەوە لە هێزى خواوەندى نادیارەوە پێم ڕاگەیەندراوە كە خواوەند لە فڵان ستەمكار تۆڵەى ئەستى و عەلى و ئامین و ئەحمەد و باپیر دەكاتەوە زۆرجاران وڕو گێژ بووم و گوتومە خوداوەندى میهرەبان و پیرۆزم تۆڵەم ناوێت لە بێ دەسەڵاتان بكرێتەوە لە كۆتایى 1981 دا نوێژو ڕۆژوم وازلێ هێناوەو جارجارە نەبێت هەندێك برادەرو دۆست بەزۆر نوێژیان پێم كردۆتەوە بەڵام هەمیشە پێم وابوە خودایەك هەیە مافى بزنێ بێ شاخ بەسەر بزنى شاخداردا ناهێڵێتەوە. گەیشتمە تەمەنى 40ساڵى سوارى خوشكانى خۆم ژن و كچى كوردان نەبووم دزیم نەكرد كوردم نەكوشتن چەوساوەكانم ئازارنەدان بەزانا بوون كە برادەرێكى پیاو یان كوڕم هەبووە كۆمەڵێك برادەرى ژن و كچم هەبووە هەتا ساڵى 1999 هەرپێم گوترا پیاو نى یە نێرەموكە دەنا دەبوو جارێك شەق و زللە و تف و جنێوباران كرابوایە لەسەر دڵدارى و ئەوین دارى و رابواردن و بێ ڕەوشتى و بینامووسى كچان زۆریش لێم رەنجان چونكە دڵدارى و ئەویندارى ساختەكارانەم لەگەڵیاندا نەكرد یان بڵێم درۆم لەگەڵیاندا نەكرد من دڵدارو ئەویندارى كوردو كوردستان بووم كە هەڵبەستەكانم بۆ ژن و پیاوو كچ و كوڕانى كوردم خوێندۆتەو پێم پێ كەنیون چونكە هەڵبەستى دڵدارى نازانم بۆ هەوێنى رێزو خۆشەویستى نێوان ژن و پیاوو كچ و كوڕان هەتا ئێستاش هەر فێر نەبووم و لەو بوارەدا زۆر زۆر كڵۆڵ و لە كارنەزانم دەنگیشم زۆر خۆش بووە جگەرەكێشانم زۆرو شەقى رۆژگار نەیهێشت ببمە هونەرمەندى كوردو كوردستان پەرستیش ئەگەر دەوڵەت هاوسەرى شەهید عەلى نەبوایە ژنم هەربۆنەدەهات چونكە ماڵداریم نەدەزانى مرۆڤێك لە 2ساڵى دا بێ باوك بێت و لە 6 ساڵى دا بێ دایك بێت و لە 8 ساڵى دا بێ برابێت و لە 9 ساڵى دا بێ خوشك بێت تەواو بێكەس و بێ لانەو دەربەدەرو كۆچەر بێت هەتا ساڵى 1997 چۆن دەزانێت هاوسەرگیرى و ماڵدارى بكات .
دەوڵەت هاوسەرى شەهید عەلیە سوورەى براشم لە 7/4/1997 بە زۆر لە یەكیان مارە كردین دەنا ڕازى نەبووین بە یەكترى چونكە لە منداڵى یەوە خوشك و برا ببووین لە 1984 ژنى برام ببو هەتا 18/8/1996 دڵمان یەكترى پەسند نەدەكرد ژنێكى زۆر بەستەزمانى كڵۆڵى بێ دەنگى گۆشەگیر بۆ ماڵى دراوسێ كانیشى مانگى وا هەیە جارێك ناچێ 4 منداڵەكەى شەهید عەلیش تەواو هاوشێوەى دایكیانن بەڵام رووبارو ڕووكارو ڕۆژگارى من هارو سەربزێوى سەر ڕەقى زیندووى هەست ناسكن هەروەك خۆم دەچن .
ڕووبار لە 20/7/1999 لە دایك بوو زۆرم پێ ناخۆش بوو هەتا ساڵى 2003 كەمم خۆش دەویست و زۆر ڕوو نازم نەدەدایە دواى ئەوە زۆر شەرمەزار بووم و تەریق بوومەوە كە بۆچى وام كردووە هەمیشە بە سەرخۆم دا سەركەوتووبووم دەشم گوت خودایە هاوسەرى دایكى هەتیوانم مام و زرباوكى 4 هەتیوانم خوایە ڕووم رەش نەبێت بەرامبەر بە تۆو عەلى و كوردانى چەوساوەو ئازار چێشتوو ئەو ملهوڕیەم بەرانبەر ڕووبارى كچم پێم وابوو رێزو خۆشەویستى و ویژدانى زیندو بارانە ترە بەرانبەر ژیارو ژێوارو بژیارو ژوان 4 پەپولەكەى عەلى . دواى 20 ساڵ دایە شێتەم لە ستەمكاران ستاندەوە قسە خۆش دەنگ خۆش بەڵام تەنیا بەرانبەر بەمن و ئامین و دەوڵەت و پەپولەكانم ڕوو خۆشە منداڵەكانى گەڕەكە كەشمان ناوێرن زۆریان بێنە ماڵمان گاڵتەو یارى لەگەڵ منداڵەكانماندا بكەن پەلاماریان دەدات و دەڵێ ها بزانن بێكەس نین نەنەشێتە كەسیانە چونكە لە تەمەنى دوور خراوەیى دا هێندەى بیستبوو كە چۆن پەلامارى 4 پەپولە پەڕو باڵكێشراوەكانى دراوە هەركەسێكى گوندەكەشمان ببینێ ڕووگرژو تووڕەیەو رقى لێ یەتى زۆرجار بەخێرهاتنیان ناكات و دەڵێ بۆچى بەرگریتان لەمن و 4 منداڵەكەم نەكرد كە منیان بەزۆر لێ یان ستاند دایە شێتە خەم و ئێش و بركوژان و بیرەوەریەكانى تێ كەڵ و پێ كەڵ دەكات و هیچى تێك ناكاتەوە هەرلەگەڵ دابڕانى لە 4 پەپولەكەى بیرو هۆشى كوێربوو وە زۆر جار پەلامارى هاوڕێ كانمى داوەو گوتویەتى بۆ كوڕى من هاتوون بیگرن و لێ ى بدەن . لە هاوڕێكانمدا كاك مستەفا محەمەد رەسوڵ دۆڵەگۆمى زۆر زۆر خۆش ویستوەو هەرخۆشى دەوێ زۆرجار دەڵێ باپیرۆكەو مستەفالە بۆ دیارنى یە لە دواى 4 پەپولەكەى شەهید محەمەدى باوكى مستەفاى زۆر خۆش ویستوە چونكە لە 1961 بۆ 1974 تاقە قەڵاى پارێزەرى خۆیى و 4 پەپولەكەیى و هاوسەرەكەشى بووە ئەوەش دەزانێت كە جووتە شێرە شەهیدەكەى دواى رێبازو رەنج و تەمەن و خوێن و گیانى پیرۆزى شەهید محەمەد كەوتوون بەڵام رقێكى زۆر ئەستوورو توندیشى لە خزمەكانى شەهید محەمەد هەیە چونكە هەر ئەوانیش بوون بە زەبرى زۆردارى لە پەپولەكانیان ستاند و دووریان خستەوە بۆ شارۆچكەى بنگردو عەلیە سورەى كوڕیان لە ساڵى 1976 دا كەتەمەنى 19 ساڵ بوو بانگ كردە بەردەم دادگاى بەعس كە تۆڵەى لە دوژمنەكانى بكاتەوە خۆیى و دایكى و دووبراو خوشكەكەى قڕ دەكەن هەر لە ناوەندى 1976 دا ئەوەى پێ راگەیاندرابوو كە شەهید محەمەد دەیگەێنێتەوە لاى 4 پەپولەكەى بەڵام نەگەییشت كەسەرانى ئاغاوات و بەعسیان و پارتى و بەهاوكارى هەندێك خزم و دۆستى ساختەكار لە 17/7/1977 دا لەناو گوندى دۆڵەگۆم دا رەشەكوژیان كرد ئێستاش نازانێت شوێنى نیشتەجێ بوونى شارى رانیەى راپەڕیوە كە شێرەكەى یەكەم پێشمەرگەى كوردستان بووە لەڕۆژى راپەڕیینى جەماوەرى 5/3/1991د1 یەكەم پێشرەوى راپەرینى جەماوەرى شارى رانیەى بەعس بەزێن بوو وەك پێشمەرگەى شاخ كاتێك پێناسەى خوداوەند بكەین دەبێ بڵێن باوەشى رێزو خۆشەویستى و میهرەبانى هەموو گیاندارانى چەوساوەو بەشمەینەت وەهەموو تۆڵەستێنێكە لەستەمكاران كەواتە خوداوەند زەواڵى سەرستەمكارانە نەك ستەمكارى سەر ستەملێكراوانە. بەشانازیشەوە ئەو كەسایەتیەو ئەو جۆرە خواناسە بووم.

رەنجدەر دۆڵەگۆمى
رانیە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە