کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرسیارەكانى 17ى شوبات وفیلمى خاوێنى موسڵمانان

Monday, 17/09/2012, 12:00







هەمیشە ئیمەى كورد خۆمان ناناسین ،رەفیق پشدەرى كتیبیكى قەبەى دەركردووە بەناونیشانى (كورد دوژمنى خۆت بناسە) ، لەم كتێبەدا زۆر نووسین ولیكۆلینەوە جیاجیا دراوە دەربارى سیاسەتى كوردى وهەلەكانى لەبەرامبەر دوژمنەكانى وهەموو ئەو هەڵانە خراوەتە روو كەكورد بەدرێژاى خەباتى سیاسى خۆى ئەنجامى داوە ، هێنانەوى ناوى ئەم كتێبە بۆئەوەى كەووریایانە لەمەسەلەكان بڕوانین واتا ناكرێ ئێمە هەموو كات بەووتەى كەسێك یاخود بەووتەى سەركردەیەك حەشاماتیكى گەورە دروست كەین !

لە17ى شوباتدا پرسیارى گەورە وستراتیژى زۆر كرا ، داواكارى زۆر خرایە بەردەست ، خواستى گەل گەیشتە بنى ئاسمان ،بەڵام لەلاین دەسەڵاتەوە نەك وەڵامێك نەبوو بەڵكو خوێنى چەندەها لاوى خوێن گەرمى كورد بەناحەق ڕژێنرا لەكاتێكدا ئەو گەنجانەش موسڵمان بوون ونەوەىپێغەمبەر محمد (د .خ) بوون ، لە17ى شوبات دەیەها مەلاى كورد كەتەنها لەبەرئەوەى ووتبوویان الله اكبر گەورەترین سزایان رووبەڕوو كرایەوە ، ئەشكەنجە دران كەناوەكان هەموو دیارن ، لە17ى شوبات خویندكارانى زانكۆ ئەوپەرى سوكایەتیان پێكرا بەهەر حاڵ لە17ى شوباتدا دەسەڵاتى پارتى ویەكێتى لەبەردەم پرسیاریكى قورس دا مانەوە وخۆیان لەگەورەترین بەرپرسیاریتى دزییەوە ، پرسیار ئەوەیە بۆچى دەسەڵاتى سیاسى كورد لە مەسەلە ناوخۆییەكان دا خۆى وون دەكات وئامادەى وەڵامى پرسیارەكانى گەلەكەى خۆى تێدا نیە ، وهەر رووداو ومەسەلەیەك لەناوخۆدا بەهەر شێوازێك بێتە كایەوە بەتوندترین شێواز ڕووبەرووى دەبێتەوە ، بەڵام ئەمڕۆ پێچەوانەى هەموو ڕووداوەكانى پێشوومان بینى ،لەڕاستیدا ئێمە وەكو موسڵمان لەناخى دلًَمانەوە بەهەموو شێوازێك پێمان قبوڵ نیە كەبچووكترین سوكایەتى بەپێغەمبەرمان محمد (د .خ) بكرێت ئەمە حەقیقەتیكى حاشاهەڵنەگرە بەڵام ئێمە ناكرێ هەڕەشە وئەو ڕژاندنە فراوانەى كورد لەهەولێرى ئەمرۆ 16ى سیپتەمبەر وەكو تێڕژانەكەى لیبیا ومیسر وتونس تەماشابكەین ، جونكە جەماوەرى كورد خاوەنى پرسیارى گرنگن وەلام نەدراونەتەوە كەپێویستە پێش ئەوەى برژێنە سەرشەقام ولەگەڵ دەسەڵاتدا هاوهەڵویست بن وەڵامیان بدرێتەوە ، ئەو تاوانبارانەى كەلەبەردەم لقى چوارى پارتیدا بەڕۆژى نیوەڕۆ گەنجەكانى كوشت بۆكوێ چوون ،؟ بكوژى سۆرانى مامە حەمە وسەردەشت عوسمان و..هتد كوان وكەى دەدرێنە دادگا ؟؟بەهەدەردانى سامانى ووڵات لەژێر ناوى بەقاجاغبردنى نەوت كێی لێ بەرپرسیارە ؟ ئەو هەموو داهات وپارەیەى كەلەبوارى هونەرى وڕاگەیاندن لەكوردستاندا بەهەدەردا دەدرێ كێ لێ بەرپرسە ؟ ئەگەر پێغەمبەرى خواشس محمد (د.خ) زیندووببێتەوە لەم ساتانەدا سەد دەر سەد پێ وایە كەپێویستە ئەم كێشانە چارەسەر بكرێ ئەنجا هوتافى گەورە وقێرە وقێژەوهاوارى بۆبكرى تاوەكو فیلمى (خاوێنى موسڵمانان پەخش نەكرێت) چونكە ئەگەر یەكێك مێژووى ژیانى كەسێتى موحمەد (د.خ) لەسەربێت خوێندبێتەوە دەزانێت كەسیفەتى چۆن بووە ، زۆرجار موسڵمانەكان ویستویانە لەملى هەر كەسێك بدەن كەقسە بە پەیامبەر بكات بەڵام ئەو رێگرى لێكردوون وپێیانى گووتووە بەم شێوازە نابێت ، پارتى دووبارە دەیەوێت لەسێبەرى ئەم ڕووداوەانە بابەتە هەستیارەكان وپرسیارە ستراتیژییەكان ومەسەلە گرنگەكانى ناوخوۆى ماڵى كورد لەبیرى خەڵك بباتەوە ؟!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە