عێراقێکی فیدراڵ و دیموکرات یان گه‌ڕانه‌وه‌ی دیکتاتۆر؟
Friday, 26/11/2010, 12:00
ئەگەر کەسێک لەم هەسارەیەی ئێمەدا ناوی عێراقی نەبیستبێت و له عێراقی یه‌ک بپرسێ و بییەوێت بزانێت عێراق کوێ یه و چ ڕژێمێک حوکمڕانێتی ده‌کات؟ ئه‌گه‌ر زۆریش ڕوونکردنه بده‌ی به‌بێ ناو هێنانی سه‌ددام، ئه‌وا ئه‌و که‌سه هه‌ر تێناگا، عێراق کوێ یه، به‌ڵام به یه‌ک ووشه ی ناو هێنانی سه‌ددام، ئیدی تێده‌گات که عێراق کوێ یه و ناوی سه‌ددام و بۆمب به یه‌که‌وه ده‌هێنێ، چه‌ند جارێ ناوی بۆمب بۆمب دووباره ده‌کاته‌وه. مه‌به‌سته‌که‌شی ئه‌وه‌یه که هه‌میشه بۆمب و ته‌قینه‌وه‌و نائه‌منی یه‌تی یه له‌و ووڵاته.
له ڕاستیدا هه‌موو که‌س به ئاگا نی یه که ناوی هه‌ر ووڵاتێکی ئه‌و دوونیایه بزانێ، هه‌ر بۆیه ناکرێ ئه‌وه به گله‌یی یه‌کی گه‌وره دابنێین چونکه زۆر عێراقیش به کوردیشه‌وه ناوی زۆر ووڵاتانی دونیا نازانن، ئه‌گه‌ر بیشیزانن، بێگوومان زۆر زانیاری ساده‌ی تریش نازانن له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه وه‌ک پایته‌خت و ناوی سه‌رۆک و حکومه‌ت وجۆری ڕژێمه‌که‌ی. به‌ڵام له دونیادا زۆربه‌ی وڵاتانی پێشکهوتوولانی که‌م به یه‌کێ له پیشه‌سازی یه گرنگه‌کانی یه‌وه ده‌ناسرێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بێ عێراق و وڵاتانی تری دیکتاتۆری داگیرکه‌ری کوردستان به سه‌رۆکه دیکتاتۆرهکانیانهوه و به شه‌ڕه هه‌میشه‌یی یه‌کانیان، گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانیان، شار و دێهاتی کورد سووتاندنهکانیانهوه بناسرێن، ، چوونکه ئه‌و ووڵاته دیکتاتۆرانه‌ی خۆمان و ده‌وروبه‌رمان جگه له سه‌رکرده دیکتاتۆره‌کان هیچی تریان بۆمان به‌رهه‌م نه‌هێناوه. له وه‌ش خراپتر کاتێ دیکتاتۆرێک به هه‌ر هۆیه‌ک له ناو ده‌چێ، ده‌ڕوخێ که‌چی له جێگای ئه‌و دیکتاتۆرێکی تر له جێگایدا ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست و هه‌مان سیناریۆیه‌کانی دیکتاتۆری پێشوو دووباره‌و چه‌ند باره ده‌کاته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ددام بۆ مالیکی و باقی ڕێبه‌رانی تری عێراقی ئێستا. ڕاسته دیکتاتۆری تازه بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م تاوه‌کو ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هاکانی وه ده‌ست ده‌که‌وێ و جێ پێی خۆی ده‌کاته‌وه، ئه‌وا کۆمه‌ڵێ به‌ڵێنی درۆیینه ده‌ده‌ن. سه‌ددام و خومه‌ینی و باقی دیکتاتۆره‌کانی تر سه‌دان به‌ڵێنی درۆیینانه‌یان دا‌و دواتریش دیتمان چی یان کرد. چوار ساڵ و نیوی مالیکیش پر بوون له به‌ڵێن کۆتایی یهکشی هه‌موویان بوون به درۆ‌و ئه‌گه‌ر وه‌ک سه‌ددام ده‌سه‌ڵاتیشی هه‌با خانه‌قینی له ئاگردا ده‌سووتاند، دوای ئه‌وێش نۆره‌ی شار‌و دێهات و جێگاکانی تری کوردستان ده‌هات.
ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراق واته دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددام له ساڵی 2003 دا له لایه‌ن هێزه هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا، بوو به ئومێدێکی گه‌وره بۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌لانی عێراق به تایبه‌ت بۆ کورد‌و شیعه، که له‌لایه‌ن سووننی یه‌کانه‌وه به درێژایی مێژووی ڕژێمی سه‌دام ده‌چه‌وسێنرانه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئومێده زۆر درێژه‌ی نه‌کێشا چوونکه هه‌یمه‌نه‌ی ده‌وڵه‌تانی دیکتاتۆری ناوچه‌که له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه تورکیا و سووریا و سعودیه و باقی ده‌وڵه‌تانی تری عه‌ره‌بی ته‌نانه‌ت ئێستا له بنه‌وه ئه‌مه‌ریکاو به‌ڕیتانیاش ده‌یانه‌وێ کاربه‌ده‌سته هه‌ره کورد کووژهکانی سه‌رده‌می به‌عس بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات. دیاره هه‌ر ئه‌و ئه‌مه‌ریکاو بهڕیتانیایهی که ڕژێمی سه‌ددامیان ڕووخاند ئێستا زۆر بۆی په‌شیمانن، یاخود لانی که‌م ده‌یانه‌وێ ئه‌و به‌عسیانه‌ی که ماون بیانگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات. هۆی هه‌ره سه‌ره‌کیشی ئه‌وه‌یه که ئێران هه‌یمه‌نه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به سه‌ر عێراقدا کێشاوه به هۆی ئه‌وه‌ی که شیعه‌کان زۆرینه‌ن له عێراق و وه ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌میش به ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه، واتا له ڕێگه‌ی شیعه‌کانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئێران به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکاو به‌ڕیتانیادا شکاوه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ئێستا ئه‌مه‌ریکایی یه‌کان تاکه ڕیگایه‌ک ڕێ به‌دی بۆ بکه‌ن، ئه‌وه‌یه که سووننی یه به‌عسی یه‌کان بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌هێزیان بکه‌ن و پشتیوانیان بکه‌ن بۆ دژایه‌تی کردنی ئێران، چوونکه به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ریکاو به‌ڕیتانیا له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا شکستیان هێناوه. بۆ ئه‌مه‌ریکاو به‌ڕیتانیا و تورکیا‌و سعودیه و سووریه له لایه‌ک و ئێرانیش تاڕادده‌یه‌ک به پشتیوانی چین و ڕووسیه و گرووپه تیرۆریستی یه‌کانی لوبنان تاڵیبان ئه‌لقاعیده بۆیان گرنگ نی یه چی به سه‌ر عێراقدا دێ.
هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی که له‌و نێوانه‌دا زیانی گه‌وره ده‌کا میلله‌تانی عێراقه. دیاره به داخێکی زۆره‌وه عه‌ره‌به‌کانی عێراق به هۆی شۆڤێنیستی و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی یانه‌وه جه‌هه‌ننه‌مێکی گه‌وره‌یان له عێراق بۆ کورد پێکهێناوه‌و که ئه‌مه‌ش وای کردووه ته‌نانه‌ت خۆشیان نه‌توانن ئاهێک و پشوویه‌کی ئاسووده بکێشن. چوونکه نه‌کورد ده‌ست به‌رداری مافه‌کانی خۆی ده‌بێ، نه ئه‌وانیش دان به مافه‌کانی کوردا دێنن. ئێستاش که عێراق بۆته مه‌یدانی جه‌نگێکی گه‌وره‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکاو به‌ڕیتانیاو تورکیا‌و سعودیه و سووریه له لایه‌ک و ئێرانیش به هاوکاری هه‌ندێ له پشتیوانه‌کانی له لایه‌کی تره‌وه هیچ ده‌ربه‌ستی ئارامی و جێبه‌جێ کردنی بنه‌ماکانی ده‌ستووری و پێکه‌وه ژیانی کورد‌و عه‌ره‌ب نین.
ئێستا ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستانی باشوور نیزیکه‌ی %50 خاکی کوردستانی باشوور پێک ده‌هێنێ و له ژێر حوکمڕانێتی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدادان. ده‌وڵه‌تی عێراق که به‌ڕه‌سمی له لایه‌ن شیعه‌کانی دۆستی ئێران به ڕێبه‌رایه‌تی مالکی به‌ڕێوه ده‌برێ، چ له ڕابردوو چ له ئایینده‌شدا هیچ باوه‌ڕێکیان به جێبه‌جێ کردنی بنه‌ماکانی ده‌ستوور نه‌بووه و نی یه. ئه‌گه‌ر له باشترین حاڵه‌تدا چاو له مالیکی و شیعه‌کان بکه‌ین که ئه‌گه‌رێکی زۆر دووریشه، به‌وه‌ی که مالکی و شیعه‌کان باوه‌ڕیان به ده‌ستوور و جێبه‌جێ کردنی بنه‌ماکانی ده‌ستووره، که مادده‌ی 140 یش یه‌کێ له‌و ماددانه‌یه و کورد تاڕادده‌یه‌ک ده‌توانێ که‌مێ له مافه‌کانی خۆی وه‌رگرێته‌وه، به‌ڵام ئێران بێگوومان به هیچ جۆرێ ڕیگه‌ی ئه‌وه نادات کارێکی له‌و جۆره بچێته پێش. چوونکه ئێران خۆی یه‌کێ له داگیرکه‌رانی کوردستانه و دووه‌مین پارچه‌ی گه‌وره‌ی کوردستان چ له خاک و چ له ڕێژه‌ی کورددانی له بن ده‌ستدایه‌و، سه‌رکه‌وتنی کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان راسته‌وخۆ کارده‌کاته سه‌ر هه‌ر پارچه‌یه‌کی تری کوردستان جا چ له تورکیا بێ چ له ئێران، بێگوومان ئێرانیش ئه‌وه له ئێمه باشتر ده‌زانێ و هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی بۆی بکرێ هه‌موو ده‌رگاکان ده‌به‌ستێ به ڕووی هه‌ر گه‌شه‌کردنێکی کورددا.
دوای ئه‌وه‌ی عه‌لاوی نه‌یتوانی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌ربگرێ، له‌کاتێکدا به هه‌ر فرت‌و فێڵ و ساخته‌چێتی یه‌کانی لیستی عێراقیه کردی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانانی عێراق له به‌هاری ڕابردوودا به تایبه‌تی له دیاله‌و موسڵ و که‌رکوک و پارێزگاکانی سووننه نشین 91 کورسی په‌ڕله‌مانی برد، ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی ڕه‌سمی له ئێران ده‌کا به‌وه‌ی که هه‌وڵه دووژمنکارانهکهی ئێران پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه له عێراق. له ڕاستیدا عه‌لاوی ناتوانێ به‌رامبه‌ر به ئێران بوه‌ستێ، وه ئه‌گه‌ر توانیبای ئه‌وا خۆی ده‌بوو به سه‌رۆک وه‌زیران، چوونکه ئه‌وه گه‌وره‌ترین خه‌ونی ئه‌و کۆنه به‌عسیه دیکتاتۆره بوو، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی عه‌لاوی بێگوومان ده‌بێ له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاو به‌ڕیتانیاو سعودیه و تورکیاوه چرای سه‌وزی بۆ هه‌ڵکرابێ، بۆ پشتیوانی و دژایه‌تی کردنی ئێران. به هه‌ر حاڵ ئه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خا که وه‌زعیه‌تی عێراق تا دێ به‌ره‌و نائه‌منیه‌ت تر ده‌چێ، ئه‌گه‌رچی هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که به‌شدارن له ئاسووده نه‌بوونی عێراق، به‌ڵام تاوانباری یه‌که‌م خودی دیکتاتۆره جێگره‌وه‌کانی سه‌ددامن که ئێستا حوکمڕانێتی عێراق ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر ئێرانیش بخه‌ینه لاوه به وه‌ی که بڵێین ڕه‌نگه نه‌توانێ ته‌واوی به‌رنامه و ئه‌جێنداکانی خۆی له عێراقدا بۆ جێبه‌جێ ببێ، وه شیعه‌کان بیانه‌وێ مادده‌ی 140 جێ به‌جێ بکه‌ن؟ به‌ڵام لیستی عێراقیه به 91 کورسی په‌ڕله‌مان و به پاڵپشتی ئه‌مه‌ریکاو تورکیا‌و به‌ڕیتانیاو سعودیه، هه‌رگیز ڕێگه به کارێکی وه‌ها ناده‌ن، به‌تایبه‌ت تورکیا هه‌رچی له ده‌ستی بێ ده‌یکات. ئه‌مه‌ریکاو به‌ڕیتانیاش نه‌ک له گوڵ کاڵتر به تورکیا ناڵێن، به‌ڵکو سه‌یر له‌وه‌دایه به ده‌وڵه‌تێکی دێموکڕاتیشی ناو ده‌هێنن!؟ دیاره دێموکڕاتی بوون له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێ وه‌ک ده‌وڵه‌تی تورکیا بێ که ڕێگا نادات 23 میلیۆن کورد به کوردی قسه بکه‌ن و هه‌زاران منداڵی کورد له زیندانه‌کانی تورکیا دان له به‌ر ئه‌وه‌ی به کوردی قسه‌یان کردووه! و ته‌نها له ساڵی 2010 دا زۆرتر له 13 هه‌زار کورد له زیندانه‌کانی تورکیا ئاخنراون، به‌ڵێ ئه‌و ده‌وڵه‌ته تورکه‌ی به‌ڕێز ده‌یڤید کامیڕۆن هاوینی ڕابردوو له ئه‌سته‌نبوڵ به ده‌وڵه‌تێکی زۆر مۆدێڕن و دێموکڕات ناوی هێنا!!؟
کورد له نێوان عه‌ره‌بی دوو مه‌زهه‌بی سووننه و شیعه‌ی جوودا دژ به خۆیان به‌ڵام یه‌ک نه‌ژاد و یه‌ک میلله‌ت دژی کورد ده‌وڵه‌تی عێراق حوکمڕانێتی ده‌که‌ن، که هه‌ردوو لایه‌ن هه‌مان میراتی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی عه‌ره‌بی داگیرکه‌رن. کورد به دڵنیایی دیسان چاره‌نووسێکی نادیاری ڕه‌شی له پێشه بۆ ئازاد کردن و به ده‌ست هێنانه‌وه‌ی نیوه‌ی خاکی خۆی له باشووری کوردستان. بزانین ئه‌مجاره کورد له نێوان به‌رداشی شه‌ڕی نێوان ئه‌مه‌ریکاو به‌ڕیتانیاو تورکیا و سعودیه سووریه له لایه‌ک و ئێران و چین و رووسیه و پاڵپشته تیرۆریسته‌کانی ئێران له لایه‌کی تر چۆن ده‌هاڕدرێ؟
عەلی غەریب
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست