66ی به‌عسی عێراق و 74ی شای ئێران
Saturday, 18/04/2009, 12:00
ئاشکرایه‌که ژماره‌ی 66به‌مانای جاشایه‌تێکه‌ی جه‌لال و جه‌لالێکان دیت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌وسای به‌عسی به‌غدا، ئه‌م نازناوه بۆته بنێشته شینکه‌ی سه‌رزاری مه‌لاێکانی شۆتڕه‌که‌ی ئه‌یلوول و گوڵان، به‌ڵام با ئێمه به‌کورتی وواقیعانه سه‌یرێکی مێژووی ئه‌م دوو 66 ه‌بکه‌ین. ده‌بینین له‌کاتێکدا کۆڵوانه سوره جه‌لالێکان له‌گه‌ڵ به‌غدابوون، کۆڵوانه زه‌رده‌مه‌لاێکانیش له‌گه‌ڵ تاران بوون و گۆێڕایه‌ڵی شای ئێران بوون. هه‌روه‌ک چۆن به‌غدا له‌ی ئازاری 1970 ئاشبه‌تاڵی به جه‌لالێکان کرد، به‌هه‌مان شیوه تارانیش له‌ئازاری 1975 ئاشبه‌تالی به کۆلوانه زه‌رده‌مه‌لاێکان کرد و سه‌رتاسه‌ی کوردستان وچه‌کداره‌کانی تووشی شۆک کرد، که تاکوو ئێستاش میلله‌تی کورد با‌جه‌که‌ی ده‌دات.
که‌واته ئه‌گه‌ر جه‌لال و بله‌ی ئه‌حه‌ڕه‌ش نۆکه‌ر و جاشی شه‌سته‌کانی عیراق بوون، ئه‌وا به‌دڵنیایییه‌وه مه‌لا مسته‌فا ی بارزان وده‌وروبه‌ره‌که‌شی نۆکه‌ر و جاشی شه‌سته‌کانی شای ئێران بوون. به پێی بیره‌وه‌رێ کانی عیسا پژمام که کوردێکی سنه‌یی و ساواکێکی به‌رزی شای ئێران بووه، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پێشتریش جاش و نۆکه‌ری شای ئێران بوون. عیسا پژمام ده‌ڵێ: کاتێک عبدولکه‌ری قاسم وه‌ک کوردێکی مه‌نده‌لاوی گه‌لانی عێراقی له ژێر حوکمی به‌ریتانی ڕزگار کرد و زۆر له‌مافه‌کانی کوردی به‌ره‌و جێبه‌جێ کردن ده‌برد و دژی ده‌ره‌به‌گه‌کان وه‌ستابۆوه. عبدولکه‌ریم له‌و کاته‌شدا که ئۆپۆزسیۆنی دژ به‌شای ئێرانی ده‌حه‌وانده‌وه و ڕادیۆی بۆ دانابوون. شای ئێران منی نارد بۆ کوردستانی عێراق یه‌که‌م جار بۆ لای شێخ له‌تیفی شێخ محمود که گوایه هه‌مووشتێکیان بۆ ده‌که‌م چه‌کداریان ده‌که‌م و زۆر قسه‌ی چه‌ورتا سه‌ندنی هه‌موو مافه‌کانی گه‌لی کورد له‌عێراق. به‌ڵام شێخ له‌تیف ره‌فزی کرد وپێی ووتم بڕۆوه به شا بڵی: با ئه‌وهه‌موومافه‌کانی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران بدات، ئینجا من بڕوای پێده‌که‌م و ئه‌و کاته بیرێکی لێده‌که‌ینه‌وه.عیسا پژمام ده‌ڵی به‌و شیوه‌یه به شای ئێرانم ووته‌وه. ئینجا ئه‌م جاره‌یان شا زانی له‌گه‌ڵ شێخ له‌تیف هیچی پێناکرێ ناردمی بۆلای مه‌لا مسته‌فای بارزان، مه‌لا مسته‌فا قه‌بووڵی کرد و وه‌ک مانگا به که‌ڵ ئاغا و ده‌ره‌به‌گه تۆراوه‌کانی کوردی له عبدلکریم قاسم به‌دوا خۆ خست وکه‌وتنه دژایه‌تی حکومه‌ته ساواکه‌ی عبدلکه‌ریمی نزیک له جووتیار و کرێکاران له سه‌رتاسه‌ری عیراق به‌ناوی شۆڕشی (ئه‌یلول و مه‌لوول و مه‌یموونه‌وه) ئازادیخوازی کورده‌وه که فڕی به‌سه‌ر ئازادیخوازییه‌وه نه‌بوو. به‌درۆ و ده‌له‌سه‌ی به‌ناو کوردایه‌تی (کوردستان یان نه‌مان، یا خۆت یا ده‌مرین یان جه‌به‌ل حه‌مرین) به خه‌ڵکی کوردستانیان فرۆشت و به‌رده‌وام بوو تا ئاشبه‌تاڵه ئابرومه‌ندانه‌که‌ی 1975 و ئیینجا خه‌ڵکی کوردیان بێ شوان به‌ره‌ڵاکرده‌وه بۆ گورگه‌کانی حکومه‌ته مه‌رکه‌زێکه‌ی به‌غدای جاران، پاش ئه‌م هه‌موو ماڵوێرانێ وهه‌زاره‌ها شه‌هید و بریندار و گوند و شارۆچکه‌ی ڕووخاو.
به دوای ئه‌مه‌شه‌وه ته‌عریب و مه‌نفیکردن بۆ جنوبی عێراق و ئۆردوگای زۆره‌ملی ئه‌نفال و کیمیا باران و رووخاندنی 5000 هه‌زار گوند و جگه له ته‌عه‌دای شه‌ره‌ف ونامووسی کوردان. مالی مه‌لا مستافاش به‌خۆیان و مانگا به‌که‌ڵه‌که‌ی ده‌ور و به‌ریانه‌وه تێ‌یان ته‌قاند بۆ که‌ره‌ج وئه‌مریکا و یه‌که‌م که‌س بوون کوردستانیان به‌جێ هێشت وخه‌ڵکیان فێری چوونه ده‌ره‌وه و ووڵات به‌جێهێشتن کرد. که‌چی وه‌ک نه بای بێ و نه‌باران مه‌سعود بارزانی خاوه‌ن ئاشبه‌تاڵ پێش ماوه‌ک ووتی ئه‌وه‌ی له ووڵاتی خۆی نه‌بێت بێقیمه‌ته.
جا ده‌ی خوینه‌ری به‌رێز تو و ویژدانتان یه‌که‌م بێقیمه‌ت مه‌سعوود بارزانی بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی یان خه‌ڵکی تر؟ له‌مه‌ش بێقیمه‌ت تر و قیمه‌ی بێ ئه‌خڵاقی ئه‌م دوو 66ی به‌غدا و تاران ئه‌وه‌یه که ئێستا به‌رهه‌می هه‌موو ماڵ وێرانی ودروشمه‌کانی به‌ناو کوردایه‌تی وه‌ک (یان کوردستان یان نه‌مان، یان ده‌مرین یان جه‌به‌ل حه‌مرین ، ئه‌ی هاوڕێ یان قاره‌مانانی هه‌ردوو شۆتڕه‌ساخته‌که‌ی به‌ناو شۆتڕی گووڵان وشۆتڕی نوێ) که به‌خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستانیان فرۆشت و به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیده‌کانیان کردۆته کۆمپانیا له ووڵاتانی دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورد و هه‌ندێ ووڵاتی ئه‌وروپی وئه‌مریکی به‌ناوی خۆیان وخزم وکه‌سوکاره‌کانیان و ده‌ڵاڵه خۆفرۆشه‌کانیانه‌وه. ئه‌وه‌ته مه‌سعوود و بنه‌ماڵه‌که‌ی زیاد له کۆمپانیای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر حسابی خوێن شه‌هیدان له توورکیا هه‌یه (سه‌رچاوه‌ی زانیارێکان له ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریکیدا هه‌ن و بڵاوکراونه‌وه) و بۆیه‌ش نێچر له به‌غدا چووه ژێرئاڵاکه‌ی تورکیاوه له به‌رامبه‌ر عبدوڵا گووڵ دا‌و ، مه‌سعوودیش ژێر به ژێر هه‌ربه‌ینا نابه‌ینێ میتی توورکی ده‌بینێ. مه‌سعوود یه‌ک ملیاردوو 200 هه‌زار دولاری له‌م ئه‌زمه مالیه جێهانییه زه‌ره‌دکرد به‌هۆی حسه‌ی مه‌سعوود له شه‌ریکه‌ی سه‌یاراتی ئه‌مریکییه‌وه به قسه‌یه‌کی له نزیکه‌کانی خۆی دارا یارا و کوردستان پۆستیش به‌ووردی بڵاوی کرده‌وه.
پێشینان راست گووتوویانه خووی شیری تا پیری، هه‌ربۆیه‌ش بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌تا یه‌کێکیان لێ مابێت قه‌ت ته‌رکی بازرگانی کردن و نۆکه‌ری ناکه‌ن به‌خۆێنی کورد و شه‌هیده‌کانیه‌وه.
ئه‌وه‌تا له جاشایه‌تی وخیانه‌ت تێر نابن ئه‌م دووبنه‌ماله‌ێ خه‌ریکی کردنه‌وه‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی توورکن له سیده‌کان و رانیه و دیانه دژ به‌گه‌وره‌ترین پارچه‌ی کوردستان، فه‌له‌ستینی له‌کوردستان نیشته‌جێ ده‌که‌ن به‌لام براکورده‌کانی باکورمان وه‌ک PKK و که‌مپی مه‌خموورته‌نگه‌تا و ده‌کان وده‌یانه‌وێ به بیانووی جۆربه‌جۆربه‌خاتر زاید له کۆمپانیای بنه‌ماله‌ی بارزانی ته‌سلیمی تورکیا بکه‌نه‌وه و یان ئاوی خواردنه‌وه‌یان ژه‌هراوی بکه‌ن.ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمانی مه‌سعودی هه‌میشه جاش و نه‌وه‌ی ئاشبه‌تاڵ ئه‌و 6 میته‌تورکانه‌یان ئازادکرد که ئاوی که‌مپی مه‌خموریان ژه‌هراوی ده‌کرد.
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ته‌خسیریان نه‌کرد له کوشتنی شۆڕشگێرانی کوردستانی ئێران و به‌مردوویی لاشه‌کانیان ته‌سلیمی شای ئێران ده‌کرده‌وه. ئێستاش که‌وتوونه ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رپرس و چه‌کدارهانه‌ی PKK که ده‌که‌ونه به‌رده‌ستیان به‌م دوایییه، له‌پێش داش ش.ه‌مدین سه‌قیقیان به‌پلانێکی داڕیژراو له‌گه‌ڵ میت وعه‌سکه‌ری توورکی گرت وته‌سلیم به‌توورکیایان کرده‌وه.
ماڵی مه‌لا مسته‌فا ناتوانن جارێکی تر به‌مام هه‌زار (واته‌مام هه‌ژاره‌که‌ی چێشتی مجێورره‌که‌ی) جاران خه‌ڵک چه‌واشه بکه‌ن (هه‌ژار له‌چێشتی مجێوردا 15 لاپه‌ڕه‌ی له‌سه‌ر کوونی پیرێژن پڕکردۆته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌رئاشبه‌تاڵه‌ی که‌ی1975 بنه‌ماڵه چه‌ند دێڕێکه و کۆتایی بێ ویژدانانه‌ی پێ هێناوه). جا بۆیه ده‌بێ بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی باش بزانن که دنیا له ڕێگای ئینته‌رنیت و ساته‌لایته‌وه بۆته گووندێکی بچووك بگره ژماره‌ی سفری دۆلاره‌کانی مه‌سعوود له بانکه‌کانی ئه‌وروپا ده‌زانرێ و بۆ هه‌موو لایه‌کمان ئاشکرایه که پاشه‌ڵی مه‌سعوود و جه‌لال و حیزبه‌که‌یان چه‌ند پیسه.
جا له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌م کورته میژوویییه به‌ڵگه‌دارانه‌ی سه‌ره‌وه که به‌کورتی به‌بیرم هینانه‌وه، به ویژدانه‌وه ده‌ڵیم هه‌رکه‌سێک له‌گه‌ڵ و به‌دوای ئه‌م دوو 66 بکه‌وێ و ئه‌م جاره ده‌نگیان بۆ بدات، ئه‌وه باشتره به‌خۆی بڵێ من سووکترین و چروکترین نه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانیم.
عه‌لی مام وه‌سمان/پیرمام /کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست