بەكر ناوەكانى پارتى...
Thursday, 05/03/2009, 12:00
1796 بینراوە
ماوەیەك لەمەوبەر راپۆرتیكم بینى لە سەر وەزارەتى پیشمەرگە كە باسى بكر ێدیقى كردبوو كە بەرپرسى حساباتە لە وەزارەت و زۆر راست بوو من ئەم بكر ێدیقە دەناسم و لە ئیران تا ئەمرۆ ئاگادارى كارەكانى ناوبراوم و دەزانم خۆى و شیخ سالار جەبارى هاوبەشى و ستافەكەى كە بریتین لە كەس وكارى خۆیان و لە پیشمەرگە و كەم ئەندامانى پارتى بوون بە عزرائیل ، بەلام لیرەدا دەمەویت دوو بەكر ناوى ترتان پێ بناسینم هەرچەندە پیشتر لە سەر هەردوو ئەم بەكرە گەندەلە شت نووسراوە :
1- بەكر عبدالقادر نەورۆلى كە لە سەر وەرگرتنى 120 پارچە زەوى بە تەزویر بە ناوى وەهمى 5 سال حوكم درا بەلام نورى حمەعلى و فریدون جوانرویى لە كوبونەوەى سەركردایەتى پارتى داوایان كرد كە ناوبراو ئازاد بكریت بەلام هەر لە گەل ئازاد بوون یەكسەر وەك جاران وەك ریویەكى زیرەك بانگەوازى كرد كە ئەو سجن نەبووە بەلكو دەستبەسەر بووە لاى كاك مسعود !!! سەیرە گەندەلیك لە رووى بیت لە ناو هەولیر بمینیتەوە و بچیت بو هەلەبجە بە دوو سەیارەو خیمایەوە و بلیت ئەوە منم و نەگیراوم !!!! وكار واى لیهات فریدون جوانرویى بانگى بكات و بلیت رۆلە فشە فشى چیتە بۆ نارویتەوە و لە هەولیر خۆت بشاریتەوە .
2- بەكر عبدالقادر سیدە ناسراوە بە (عقید بكر حاجى شیخ قادر):
ئەم بەكرەش بە حوكمى رۆژگار و براكەى بە ناوى زرار كە مەسئولى فەرماندەیى یە كرا بە ئامر هیز بەلام وا دەزانیت خەلك نازانیت بەكر لە 1991 تا ئەمرۆ چەند جار جن كراوە (لە سەر دزینى كەل وپەلى شریكەى خمورابى لە دەربەند بازیان و ئاودیو كردنى كەل و پەل بۆ ئیران) لە ئاسایشى سلیمانى سجن كرا و بە حوكمى براكەى و ناوى بنەمالەكەى بەرەلا كرا .
گەندەلى بەكر گەیشتە ئەو ئاستەى دلدارى لە گەل یەكیك لە پیشمەرگەكانى كرد و دواتر داواى كرد و ئیستا هاوسەریتى بە مەرجیك 40 سال لە تەمەن فەرقیان هەیە ، بەكر 180 ناوى پیشمەرگەى بە تەزویر نووسیبوو و مانگانە وەرى دەگرت و لە گەل شیخ زرار بەشى دەكرت تا كەشف بوون و هەوالگرى سۆپا هەموو ناوەكانى دا بە سەرووى پارتىبەلام هیچ اجرائاتیان نەبوو و تەنانەت بەكریان بۆ 6 مانگ ناردە مالەوە و هیچى تر بە مەرجیك دەبووایە رەوانەى لاى بەكرى هەوالگرى بكرایە بۆ ئەوەى بە یەكەوە لە سجن تاولە بكەن . ئەمە رۆژگارى واسیتە و عەشایریە لە ناو پارتى دا ئەگەر نا تووخوا كەسانیكى وەكوو شیخ زرار و بەكر كە دەیان جار بە ملیونەها دینار پارەیان لە سەركردایەتى پارتى وەرگرت تا ئیستا ماون و حوكمى كومەلیك پیشمەرگەى رەش و رووت دەكەن و هەندى خەلك تا ئیستا داواى ئالۆگور و لادانى ئەم دزانەیان كردووە بە هەموو شیوەیەك دژایەتى كراون و لە تەشكیلات و پلە بەرز كردن بێ بە ش بوون . نورى مالكى ناحەقى نیە دەلیت پیشمەرگە ناخەمە ناو تەشكیلاتى جەیشى عیراقى ، دوو كەسى وەك (بە كر و زرار) 180 تەركیان هەبیت و لە بن دیوار شەریكى (شیخ سالارى جبارى) بن و (بەلین هاوار) بە بێ خەبات بكریتە لیژنەى یارمەتى وەزارەت و(بكرى نەورۆلى) هەوالگرى بیت و (بكرى حەزرەتى حاجى شیخ قادر) فەرماندە بیت و مقدم (عادل برام) كە لە كاتى ئامر فەوجى ژنەكەى دەیدایە بەر بەرد و (جوهر جوامیر) ى بى شەخێیەت ماستاوچى بیت و زاواى بەكر بە بێ خەبات بكریتە مقدم ، ئاى قۆر بە سەر ئەو پیشمەرگەیە !.. بە خوا گاوانى لەوە باشترە كە ئەمانە مەسئولت بن .
چاوەروانى وەردەكاریەكانى ناو فەرماندەیى كەركوك بن لە داهاتووى نزیك بۆتان بلاو دەكەمەوە و دەبیت ئەم گەندەلانە ریسوا بكرین .