کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بایکۆتکردنی لیستی هیوا له‌ ووڵاتی به‌ریتانیا مه‌حکوم کرا

Saturday, 20/06/2009, 12:00


ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ به‌رواری 18/06/2009 کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ لیستی هیوا له‌ ووڵاتی به‌ریتانیا خۆپیشاندانێکی پڕۆتستۆی بۆ ڕه‌وه‌ندی کورد له‌و اووڵاته‌ سازدا. له‌به‌رامبه‌ر سه‌فاره‌تی عێراق له‌ له‌نده‌ن بۆ مه‌حکومکردنی بڕیاری بایکۆتکردنی لیستی هیوا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوی باشوری کوردستان. شایانی باسه که‌ چه‌ندین دروشمی دژ به‌ بایکۆت کردنی لیستی هیوا له‌ لایه‌ن به‌شدار بوان وترایه‌وه. پاشان خۆپیشانده‌ران یاداشتی بایکۆتکردنه‌که‌یان که‌ بۆ سه‌فاره‌ت ئاماده‌ کرابوو خوێنده‌وه‌و درا به‌سه‌فاره‌تی عێراقی له‌ له‌نده‌ن که‌ تێیدا هاتوه ئێمه‌ وه‌ك پۆلێك له‌ ڕه‌وه‌ندی کوردی ووڵاتی به‌ریتانیا ‌‌‌‌به‌مه‌به‌ستی مه‌حکومکردنی بڕیاری بایکۆتکردنی لیستی هیوا لێره‌ ئاماده‌بوین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ باوه‌ڕمان وایه‌ ئه‌م بڕیاره بڕیارێکی یاسای نیه به‌ڵکو بڕیارێکی سیاسیه‌ ‌‌له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌م بڕیاره به‌فشاری ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر ‌ئه‌م بڕیاره‌ وه‌رگیراوه‌. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ باوه‌ڕمان وایه‌ که‌ یاسا له‌ ووڵاتی وێراق و باشوری کوردستان بوه‌ته‌ دارده‌ستی ده‌سته‌ڵات بۆ سه‌رکوت کردنی ده‌نگی ئازاد و ناڕازی و له‌ هه‌مان کاتدا شه‌رعیه‌تدانه‌ به‌ دیکتاتۆری. بڕیاری به‌و جۆره‌ ڕێی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کی له‌ کاروباری ناوخۆی عێراق و باشوری کوردستان خۆشده‌کات به‌جۆرێك سه‌روه‌ری ووڵات ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه. ‌ هه‌روه‌ها کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانیش دارده‌ستیه‌کی تره‌ که‌ له‌م بڕیاره‌دا به‌رپرسیارێتی ده‌که‌وێته‌ سه‌رشانو بێلایه‌نی خۆی له‌ده‌ست داوه‌و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور ڕه‌فتار ده‌کات. بۆیه‌ چی تر شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه‌و پێویسته‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌. بۆیه‌ داوامان له‌ هه‌ردو حوکمه‌تی عێراق و باشوری کوردستان هه‌یه‌ که‌ ڕێز له‌ ئازادی وئیراده‌ی خه‌ڵك بگرن. یاساو ده‌ستور هه‌م نه‌خه‌نه‌ خزمه‌ت شه‌رعیه‌تدان به‌ دیکتاتۆریه‌ت هه‌م ئه‌جندای ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر. هه‌روه‌ها داوا له‌ ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌که‌ین که‌ به‌ فه‌رمی داوای لێبوردن له‌ گه‌لی کورد بکات که‌ ناوی ته‌ڤگه‌ڕی ئازادی گه‌لی کورد به‌ تیرۆریست ده‌بات. وه‌ ده‌بێت باش بزانرێت که‌ ته‌ڤگه‌ڕی ئازادی کورد له‌ باکور نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌لی کورده‌و تیرۆریست ئه‌و هێزانه‌ن که‌ له‌ ژێر ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تانی کۆنه‌په‌رست و ئه‌لقاعیده‌ سیاسه‌ت ده‌که‌ن و له‌ عێراق ده‌سته‌ڵاتدارو له‌ په‌ڕله‌مانی عێراق په‌ڕله‌مان تارن. پاشان به‌ دروشمی بژی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ی کوردان باکور باشور ڕۆژهه‌ڵات کوردستان یه‌ك ووڵات و لیستی هیوا هیوای هه‌میشه‌ی ئێمه‌یه‌ و شه‌رمه‌زاری بۆ ده‌ستوری عێراق و شه‌رمه‌زاری بۆ یاسای عێراق و شه‌رمه‌زاری بۆ ناحه‌زانی لیستی هیوا شه‌رمه‌زاری بۆ کۆمیسیۆنی باڵا کۆتای به‌ چالاکیه‌که‌ هێنرا که‌ نزیکه‌ی سێ کاتژمێری خایاند




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە