بانگه‌وازێک بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌رزی خوێندن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا
Monday, 27/04/2009, 12:00
1487 بینراوە
له په‌یڕه‌و و به‌رنامه‌ی ئه‌کادێمیای زانستی کوردستان (KAS) دا رامانگه‌یاندووه، که یه‌کێک له‌و ئه‌رکانه‌ی رێکخراوه‌که‌مان رایی ده‌کات و کاری له‌سه‌ر ده‌کات، کۆکردنه‌وه و پشتیوانی و هاوکاری و په‌یوه‌ندیکردنه به زۆرترین ژماره له‌و به‌ڕێزانه‌ی که خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزی خوێندنن، له‌و روانگه‌یه‌وه بۆ باشتر یه‌کتر ناسین و کۆکردنه‌وه‌مان له ده‌وری رێکخراوه‌که‌دا، هه‌روه‌ها له پێناوی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌رزی خوێندن و گۆڕینه‌وه‌ی کار و به‌رهه‌می زانستیمان، بڕیارماندا که داتاباسێک دروست بکه‌ین به‌مه‌به‌ستی کۆکرنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و کوردستانیانه‌ی که له بواره زانستی و مرۆڤایه‌تییه‌کاندا که‌سی پسپۆر و داهێنه‌ر و شاره‌زان.
ئیمرۆ به‌خۆشحاڵییه‌وه ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه، که له ئه‌نجامی کارێکی دوور‌و درێژ و به سود وه‌رگرتن له پسپۆرانی ئامار و دروستکردنی داتاباسدا، توانیمان داتاباسهکی پرۆفیشونال و پێشکه‌وتوو دابمه‌زرێنین. بۆیه داوا ده‌که‌ین، که له نزیکترین ده‌رفه‌تدا سه‌ردانی ماڵپه‌ری (KAS) بکه‌ن و زانیاریه‌کانتان له داتاباسی ماڵپه‌ره‌که‌دا تۆماربکه‌ن. ئه‌م داتاباسه ههنگاوێکی درێژخایه‌نی کوردستانی گرنگ و بێ وێنه‌یه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری درووست له‌سه‌ر ئه‌و کوردستانیانه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزی خوێندنن، تا وه‌ک سامانێکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌مڕۆ و داهاتووی هه‌رێمی کوردستان سوودیان لێ وه‌ربگیرێت.
هیوادارین پسپۆر‌و شاره‌زاکانمان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا پشتیوانی له‌م بانگه‌وازه‌مان بکه‌ن.
بۆ تۆمارکردنی زانیاریه‌کانت تکایه سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بکه ؛
http://www.kurdistanacademy.info
http://www.kurdistanacademy.info/admin/register
له‌گه‌ڵ رێزماندا
کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری کاتی
ئه‌کادێمیای زانستی کوردستان
ستۆکهۆلم 26/4/2009