ڕێكخراوی (ماڵی كورد هۆڵندا) سیخوڕی بۆ كام ده‌زگای ئه‌منی له نیوان ده‌زگای زانیاری و پاراستن ده‌كا!
Wednesday, 19/01/2011, 12:00
بوونی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی و دیموكراسی وابه‌سته‌یه به بوونی رێكخراو سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و رێكخراوه ناحكومیه‌كان(NGO) كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگایی مه‌ده‌نی و، كه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی به سود وه‌رگرتن له هه‌ل و مه‌رجی نێوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی درێژه به‌كارو به‌رنامه‌و چالاكیه‌كانیان ده‌ده‌ن.
به داخه‌وه ئه‌م بواری ڕۆشنبیریه ئه‌وه‌نده خه‌ڵكی موشه‌خۆر و بێتواناو نه‌خوێنده‌واری لێكۆبۆته‌وه، نیو ئه‌وه‌نده كه‌سانی شاره‌زاو به ئه‌زمون ئه‌قلانیه‌تی لیكۆنه‌بوه‌ته‌وه‌و، بگره وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و وه‌زاره‌تی ناوخۆ گه‌وره‌ترین به‌رپرسن له به‌خشینه‌وه‌ی مۆڵه‌ت نامه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به ئاراسته كردنی داواكاریه‌ك ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ده‌نێ و، له‌گه‌ڵ برینه‌وه‌و دابینكردنی ده‌یان ملێۆن دینار بۆیان، به‌ناوی زڵ و گوندی وێرانه‌وه، بوونه‌ته خاوه‌نی ئه‌و سنه‌ته‌رو ڕیكخراوانه‌ی به‌ناوی ڕۆشنبیری یه‌وه، كه گه‌وره‌ترین موشه‌خۆر و ڤایرۆسی و گه‌نده‌ڵی نێو ئه‌و بواره‌یان لێده‌رچووه!
ئه‌وه‌تا به پێی ئامارێك كه به‌رێز سۆران مارڤ كه خۆی به‌رپرسی سه‌نته‌ره له‌كاتی دانشتنێكی خۆش مه‌شره‌بدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه ڕاسته و سه‌نته‌ری رۆشنبیری هه‌یه‌و تا ڕاده‌یك چالاكیشی كه‌مه، به‌ڵام خۆ باره‌گای هه‌یه‌و ، جارجاره كۆڕ‌و سیمنیارو ئاهه‌نگیش سازده‌كات، وه‌ك خۆی بۆ یگیراینه‌وه، كه له كۆره‌كیدا ووتیتی، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی مۆله‌تی ڕێكخراویان بۆ ده‌چووه وه‌ك یانه‌سیب، یا نه‌خوێنده‌وارن یا خزمی به‌رپرسانن، یا به‌هۆی خانمیكه‌وه بونه‌ته خاوه‌نی ئه‌و سه‌نته‌رانه، كه ژماره‌یان زیاتر له ٢٠٠ دانه یه له سه‌ر ئاستی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك!
سۆران مارڤ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه سه‌نته‌ری رۆشنبیری كراه‌وه‌ته‌وه، به‌ناوی ماڵی كورد هۆلندا، كه خاوه‌نه‌كه‌ی ئاوات مه‌حموده و تا پۆلی دووی ناوه‌ندی خوێندووه‌و مانگانه پیش بڕیاره‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م زیاتر له ٨ ملێۆن دیناری وه‌رگرتووه‌و، تا ئه‌م كاته باره‌گای نیه‌و ستاڤی به‌ناو هه‌یه‌و، هه‌ر خۆی به‌ته‌نها به‌رێوه‌ی ده‌بات، له چایخانه‌كان!
سۆران مارڤ ئه‌وه‌نده توره‌و بێزار دیاربوو، وتی له‌گه‌ل ستاڤه‌كه‌م سه‌ردانی چه‌ند به‌رپرسیكی رۆشنبیری سلێمانیامان له یه‌كیتی و پارتی كردبوو، بۆئاماده سازی زنجیره‌یه‌ك سیمینار، پیان گووتین ئیه‌وه‌ش وه‌ك ماڵی كورد هوڵندای ئاوات مه‌حمود خۆبێ باره‌گان نیه و، واته مه‌به‌ستانه پاره و كۆمپیوته‌ر كۆبكه‌نه‌وه!
به‌راستی مردین و خوا ڕۆحی نه‌كیشاین، ناچار هاتمه وه‌ڵام و وتم: ئه‌و رێكخراوه‌ی كه به‌ناوی مألی رۆشنبیری كورد هۆڵندا، ئیوه خۆتان پاره‌تان بۆ ڕشتووه، ئه‌وه‌تا له ئاسایشی گشتی له سلیمانی ٣ كۆمپیوته‌رو ٣ مڵیۆن دینار‌و له‌لای هه‌ریه‌كه له عیماد ئه‌حمه‌د و سه‌عدی پیره‌و ئه‌رسه‌لان بایزو شێخ جه‌عفه‌ر و دانای ئه‌حه‌مه‌د مه‌جید كۆنه پارێزگاری سلێمانی و پاره‌و كۆمپیوته‌ریان بۆ سه‌رف كردووه‌و، ئه‌وه‌شم گوت: له‌لای پارتیش له‌لای فازیل میرانی و نوری سنجاری و نه‌وزاد هادی و ره‌شید تاهیر پاره‌و كۆمپیوته‌ری وه‌رگرتووه، و ئه‌وه‌شم پێگووتن/ به یه‌كجار له‌لایه‌ن بایز تأله‌بانی وه به ئیمزای عیماد ئه‌حمه‌د كه جیگری سه‌رۆك وه‌زیران بووه، زیاتر له ١٠ ملێۆن دینار بۆ دابینكردنی ئه‌ساسی ناو باره‌گاكه‌ی بۆ سه‌رف كراه‌وه‌و، تا ئیستا باره‌گای نیه‌و، به پێی زانیاریه‌كان نزیكه‌ی ٢٥ كۆمپیوته‌ری به سه‌ردان و پارانه‌وه بۆ كراوه‌و، له‌كاتێكدا باره‌گای نیه!
به‌مه‌رجیك تا ئێستا ئه‌و ئاوات مه‌حموده له كۆمپیوته‌ر نازانیت؟!
سه‌رچاوه‌یك له راگه‌یاندن و ڕۆشنبیری لقی ٤ پارتی ئه‌وه‌ی باسكردووه كه سه‌لام عه‌بدولای كۆنه به‌رپرسیش هاوكاری كردووه‌و، تا مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی لقی ٤ ئاگاداری سه‌لام عه‌بدولا یان كردبوه‌وه‌وه كه ئه‌و ماڵی كورد هۆڵندایه، باره‌گای نیه و، هه‌موو ئه‌و كه‌لو په‌لانه‌ی كه وه‌ریگرتووه به تالان فرۆشی هه‌راجی كردووه‌و، سۆران مارڤ و فوادی قه‌نه‌فه به ئاشكراووتیان، له‌هه‌مووی سه‌مه‌ره‌تر به‌ناوی ژن هێنانه‌وه زیاتر له ١٢ جار پاره‌ی له یه‌كیتی و پارتی وه‌رگرتوه!
و ئه‌وه‌شیان باسكردووه ئه‌م حكومه‌ته خۆی گه‌نده‌ڵی دروست كردووه، گه‌نجێك نه‌خوینده‌واربێت و به‌ناو په‌یامنێری و تا ئیستا له كۆمپیوته‌ر نه‌زانێت و له ژیانیدا، وتارێكی نه‌نووسیبێت و ته‌نها ٤ تا ٥ پرسیار ده‌زانیت له هۆنه‌رمه‌ندانی و گۆرانیبیژه‌كانی بكات، چۆن و به چ ماڤیك وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی ڕۆشنبیری به‌ناوی ماڵی كورد هۆڵندا داوه‌تێ؟!
گه‌ر یه‌كیك یا هه‌ردوو ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی زانیاری و پاراستن له پشتی نه‌بن و، بۆ كاری سیخوڕی یه‌كتری به‌كاری بهێنن!
له‌م ڕووه‌وه حه‌سه‌ن جه‌باری له ماوه‌كانی ڕابردوو زۆر هه‌وڵی دابوو ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی هه‌ڵبوه‌شێنیته‌وه، له‌لایه‌ن ده‌زگای زانیاری له‌سه‌ر به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری سلێمانی ماوه‌یان نه‌دابوو، چونكه به مولكی خۆیان زانیوه‌و، حه‌سه‌ن جه‌باری ئه‌م راستیه‌ی گه‌یاندۆته ناو كادیرانی لق و مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن و، دواتریش هیمن هه‌ورامی كه به‌رپرسێكی پاراستنه وه‌ك هاوكاری ٣ ملێۆن دیناری بۆ ئه‌و ئاواته سه‌رف كردووه!
به پێی ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌به‌ر پرسانی یه‌كیتی و پارتی پاره‌و كۆمپیوته‌ریان بۆ ئاوات مه‌حمود سه‌رڤ كردووه، دیاره كاری ئه‌منی بۆ هه‌ردوولایان كردووه، یا به‌لینی داوه بۆیان ئه‌نجام بدات!
من وه‌ك ئه‌وه‌ی له مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی لقی ٤ ده‌وام ده‌كه‌م وته‌حه‌دای ئه‌و به‌ریزه ئاوات مه‌حمود ده‌كه‌م، ناوی ته‌نها یه‌ك چالاكیمان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا بداتی ، ئه‌وسا ئیمه‌ش وته‌ی خۆمان هه‌یه.
ده‌بێ ئیستا له كوردستان چه‌ند سه‌نته‌رو ڕۆشنبیری له‌م چه‌شنه كار بۆ ده‌زگاكانی زانیاری و پاراستن ده‌كه‌ن و، خۆشیان به ریكخراوی رۆشنبیری و به‌شیك له كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی ده‌زانن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست