کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێك چوونێك لە نێوان تیرۆرەکاندا؟

Wednesday, 11/12/2013, 12:00


لەناوەندەکانی ساڵانی ١٩٩٣ و دوای ڕاپەڕین گەلێك کاری تیرۆر و کوشتن وبڕین و تەسفیەکردن هاتە ئاراوە .. کە هەم بۆ شاردنەوەی گومان لەکەسە تاوان بارە سەرەکیەکانی ناوشۆڕش کەلەلایەن چەند کەسێکی ناو شارەوە ناسرابوون ! هەم بۆ ڕێگرتن لەهەموو ئەو کۆسپەو بەرەنگاربوونانەوە کە لەداهاتوودا دێتە بەردەمیان. کە خەڵکانی بەشەرەفی شاری سلێمانی لە بوون و ڕاستی ئەم کارەساتانە هەمیشە ڕەقیبن... ئەوەی کەمن ئەمەوێت باسی لێوە بکەم بابەتی تیرۆرە ... کە هەر لەبوونی کووردەوە بوونی هەبووە بە هەموو جۆرەکانیەوە..هەر لەشاخ و لەکاتی شۆڕشداو دوای شۆرش و لەناو شارو تەنانەت لەدەرەوەو ناوەوەی کوردستانیشدا !!!
دیارە یەکێك لە تیرۆرەکان کە ئەندامانی سەرکردایەتی شۆڕش هەمیشە لە پێناویدا کاریان بۆ کردوەو کەسانی تایبەتیان بۆ ڕاهێناوە . . تیرۆری دەنگی کەسانی ناڕەزاو کەسانی ڕەقیب بەسەر جمووجۆڵی بەرپرسانی گەندەڵ و پاشەڵ پیس و داوێن پیس و خائین بەگەل و نیشتمان بووە بە شێوەیەکی سەرەکی و هەمیشە لە هەوڵی دەنگ کپکردنیان بوون .. نموونەکان زۆرن
هەرچەندە باوکی من (ابراهیم حەسەن خدر ١٩٣٦ـ ١٩٩٣)
کەلای خەڵکانی شاری سلەیمانیەوە ناسراو نەبوو جگە لەدۆستان و کارگەی جگەرەی سلێمانی و هاوەڵەکانی وپارتەکەی کەئیشی تیا ئەکرد وکەسەرەتا حیزبی شیوعی ودواتریش پارتی و خزم و ناسیاوەوە نەبێت.
دیارە شەهید لەبەر ئەوەی کە نەخوێندەوار بووە هەمیشە وڕووبەڕوو هەرچیەکی هەبوبێت بە گەندەڵانی ڕاسپاردوە هەر بۆیەش دڵنیابوون لەوەی کە تیرۆرکردنی بۆ ئەم گەندەڵانە ئاسان ئەبێت و کەس نابێت بە ڕەقیب بەسەریانەوە وهەرزوو لەبیر ئەکرێت و سەرە داوەکان وون ئەبن . بەڵام مەخابن هەرزوو کەسانێک لە حیزبەکەی خۆیان کە ناوەکانی لای خۆمان پارێزراوە دانیان بەوەدا نا کە شەهید برایم لەسە جنێو دان وتانە لیدان لەکەسە بەرپرسەکان تیرۆر کراوە..............................
شەهید کردنی هەریەکەش لە سۆرانی مامە حەمەو سەردەشت عوسمان و لەم دوایانەشدا کاوە گەرمیانی جوانەمەرگیش کە لەبەردەم دایکیدا و بەئاشکرا شەهیدیان کرد نموونەیەکی زەقی تری ئەم تیرۆرانەن.. کە کەسانی بەرپرسی ناو حیزبە دەسەڵاتدارەکان پێیان هەرس ناکرێت بەئاسانی لەسەر وگوێلاکیان بدەن و خۆیان ووتەنی ناویان بهێنرێت نە حیزبەکەشیان وەك حیزبی حاکم قبووڵی ئەم ناوزڕانانە ئەکەن وەك خۆیان ئەڵێن لەلایەك پێی سووک دەبن ولەلایەکیش لە باری مەسڵەحەتیان دەدرێت .. من کاتێك باوکمی تیا شەهید بوو،نە میدیاکان
هێندە بەهێزبوون کە بەدوادا چوونی بۆ بکرێت و نەوەك ئێستاش دامو دەزگا (هەرچەندە ئێستاشی لەسەر بێت هێشتا کارتۆنین و لە خزمەتی حیزب و دەسەلاتداراندان) نە باوکیشم ئەوەندە لەلایەن حیزبەکانی تروە ئەوەندە ناسراو بوو (دیارە مەبەستم وەک گەندەڵکارە مەزنەکانی ناو حیزبەکان)
هیچ بەدوا چونێکی بۆ نەکرا بەڵام ڕۆژگار سەلماندی کە بەدەستی گەندەڵکارانی ناو حیزبەکەی و دیارە بەرپرسە باڵاکانیش لیی ئاگادارن تیرۆرکراوە کەتا ئێستاش هیچ کارێکی شەهید بوونی بۆ نەکراوەو دۆسیەکەی بە بەتاڵی ماوەتەوە؟!
بەڵام ئەمڕۆ دوای تیۆری هەریەك لە ڕۆژنامە نووسان هەرچەندە کاری تیرۆری بەرەو زیادبوون دەچێت و بەتایبەتیش بەرامبەر ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان بەڵام کات وسەردەمەکانیش گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و کەیسەکان بەئاراستەیەکی زیندوودا دەبات و ئەنجامدانی سزاش بەسەر تاوان باراندا ئەگەڕێتەوە سەر شانی بەرپرسانی عەدالەت و یاسا کە دەبێت پێش هەموو شتێك ڕێگربن لەسەر ڕوونەدان وئەنجام نەدانی کارەکە پێش ڕوودانی کارەساتەکە بەوەی یاسا سەروەر ولێپرسیاری یەکەم ویەکاڵاکەروەی هەموو بوارەکان بێت ..
نا بۆ تیرۆر نا بۆ گەندەڵی نا بۆ ناعەدالەتی و دەسەڵاتی دەرەبەگایەتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە