دەبێژن كۆسرەتیش لیستى سەربەخۆى هەس
Wednesday, 15/04/2009, 12:00
1256 بینراوە
ئەو كۆسرەتەى جاران ناویان نابوو شێرى ئیمامى على ئێستا كەفتەكارو زەلیلى بەردەستى مام جەلالى پیرە ڕێوى فێڵبازە و بەقەد مەلا بەخ بەخ دەسەڵاتى نەماوە , لەسەر ئەو پەتپەتێنەى كۆسرەت دەمێكە تاڵەبانى گەرەكیەتى هەقى خۆى لێ بكاتەوە ,ئێستا وا كۆسرەتى سوك كردوە داماوە وەقەد مەلا بەخ بەخ دەستى ناڕوات و كەسیش وەقسەى ناكات , لەسەر پەتپەتێنەكەى تاڵەبانى بڕیارى داوە لەم ووڵاتە دورى بخاتەوە
و لە كاتى هەڵبژاردنەكانى كوردستان لێرە نەمێنێ , تاڵەبانى بۆیە واى كردوە چونكە لێى مەعلومە ئەم جارە لنگى پێ جوت ئەكەن بۆیە ئەزانێ كۆسرەت نەخۆشە وبەرگەى ئەو هەواڵە ناگرێ بۆیە ئەیەوێت دورى بخاتەوە و هیچ نەبێت دەنگى هەولێرییەكان بۆ یەكێتى بێت , كۆسرەتیش دڵى ناسك بۆتەوە ڕۆژ ناڕۆژێك ئەتۆرێ وئەڕواتەوە بۆماڵە وە
وبە نوكەیەكى تاڵەبانیش چاك ئەبێتەوە , كە بیر ئەكاتەوە بە قەد مەلا
بەخ بەخ و سەعدى پیرە و ئەرسەلانە گول ڕەواجى نەماوە ئیتر ئەتورێ كەمامیش هەر بۆ ڕابواردن نوكەیەكى بۆ ئەكات و تۆزێ فووى تێ ئەكات
ئیتر دێتەوە تایم , كۆسرەت لاى هەندێك برادەر ووتویەتى بۆ ئەم هەڵبژاردنە لیستى سەربەخۆم دەبێت , دیارە هەموو مان ئەزانین كۆسرەت لیستى نابێت ئەمە تەنها بۆ فشار دروست كردنە بۆ سەر تاڵەبانى بۆ ئەوەى هەندێك پارەى تر وەربگرێ , ئەگەر واش بێت من ئەمە بە فێڵ تى ئەگەم هەتا ووتویەتى من لیستى سەربەخۆم ئەبێت و ئێرانیش پێى خۆشە و یارمەتیشم ئەدات , بە تەمایە لیستەكەشى ناو بنێت لیستى ((نەگۆڕان و گەڕانەوە بۆ دواوە)) , كۆسرەت بۆ واى لێ نەیەت ئەو كاتەى كۆسرەت یاداشتەكەى ڕیفۆرمى ئیمزا كرد ئەگەر لە سەر هەڵویستى خۆى سوربوایە و خاوەنى ئیمزاكەى خۆى بوایە و ڕێزى لەو بڕیارەى خۆى بگرتایەهەر بە شێرى ئیمامى على دەمایەوە و واى لێ نەدەهات خەڵك گاڵتەى پێ بكات , بۆ نمونە شێخ جەمالى مەڵبەندى سلێمانى بە نوكتە ووتى ((كۆسرەت وەكو پانكەى شەق و شڕ وابوو بە هەوڵى مام جەلال كردى بە سپلێت كەچى ئێستا خەریكە خیانەت لە مام جەلال ئەكات)) ئەوە چەند ساڵە دواى پەشیمان بونەوە لە ئیمزاكەى تا ئێستا لاى یەكێتى جەلالیەكان ماوە ڕۆژ بە ڕۆژ هەوڵى ئەوە ئەدەن ئەم پیاوە بچوك بكەنەوە , ئەوەتا ئێستا سەعدى و ئەرسەلان و ئازاد ى علوج دژایەتى ئەكەن و وەكو چۆلەكەى ئاوەڕوت كراویان لێ كردوە كەس پشتگیرى ناكات , ئەمە حەیا چونە بۆ كۆسرەت , ئەبوایە كۆسرەت بە ڕاست كۆسرەت بوایە و لەبەرى گەلدا بوایە نەك لەناو ئەو گەندەڵستانەى مامە و كاكەدا بگەوزایە , من ئەزانم كۆسرەت لیستى نابێت بەڵام ئەمە خۆى بڵاوى كردۆتەوە هەندێك برادەرى كۆنە كۆسرەتى بانگ كردوە و ئەم زانیارییەى پێ داون و پێى ووتون بڕۆن ئیشم بۆ بكەن ,