کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه نسوریزمه کان له نێوان خه ون و خه یاڵدا به پێچه وانه ی گه شتی له دنیا ده ڕوانن !!!

Thursday, 24/09/2009, 12:00


دیاره دروست کردنی جیهانێکی ئه فسوناو ی پڕ له خه ون و خه یاڵه بۆ ڕاکردن وهه ڵهاتن له واقع ـ ئه وه ئه گه ینێت که خوێندنه وه یه کی قووڵی زانستیانه وڕیالیستانه ت بۆ ئه و جیهانه نیه که بتوانێ وێنه کانی ئه و ڕووداوانه که ڕوو ده دات وه کو خۆی بیان بینێ و هه ڵسو که وت و ته عامولی واقعیانه له گه ڵیاندا بکه ن ـ ئه و ڕووداونه ش که گوزه ر ده که ن و ئه بنه به شێک له مێژوویی کارو باری ژیانی سیاسی و کۆمه ڵایه تی له ئواینده دا وه کو ئه زمونێک سودی لێی وه رگیرێت و ببێت به سه رمایه یک بۆ کڕینی زانیاری زیاتر له ڕووداوه کان ' له ڕابردودا ـ نا حاڵی و وون بوون له واقعی ژیان بێ شک هۆکاره که ی ئه گه ڕێته وه بۆ تێکچوونی سیسته می دایه جست کردنی عه قه ڵ که له توانایدا نیه وێنه ی ئه و ڕووداوانه ی که له ڕۆژگاره کانی ته مه نی سیاسی و کۆمه لایه تی به ڕیان ده که ی٠ له ئه و ساتو کاتانه دا به دروستی نه توانستووی ؛ جوان بیان کێشێی ـ ئه میش ئه وه مان بۆ ده سه لمێنێی که هیچ خوێند نه وه یکی دروست و واقیع بینانه ت بۆ ئه و سروشته نیه ' که له ناویدا هه ناسه هه ڵده مژی و هه ناسه شی تێدا ئه ده ی ، که بتوانی له گه ڵ قه واره ی ڕووداوه کاندا توانا ی مێشک و هێز ه مه عه نه وی و مادیه کان به راوه رد بکه ی ، تا وه کو بزانی توانات پێیان ده شکێت خۆتی له قه ره بده ی ! دیاره مه نسوریزمه کان به فه لسه فه ی حه جمی میزڵانی خۆیان پڕ با ده که ن و نمایشی گه وره ی و ته حه دا کانیان به دۆست و نه یارانیان پیشان ئه ده ن ، بێ ئه وه ی حساب بۆ ئه وه بکه ن میزڵان به ر هه ر تۆزقاڵه شتێکی بکه وێ ده ته قێ و هه موو با که ی لێی خاڵی ئه بێت و به چه شنی بڵقی سه ر ئاو ئه سه ری نامێنێـی ـ هه ر چۆن له ڕابوردوودا بینیمان مه نسوریزمه کان له هه موو ئه و به رز فڕینانه یان زۆر نزم نیشتوونه ته وه و که وتنه ته خواری و په ڕو باڵیانیش لێی بووه ته وه ـ کار کردنی به ئاگاهانه ی مه نسور بۆ به کۆیله کردنی مێشکی به شێک له چه په کانی کوردستان وه کو تاکتیکێکی شۆڤێنیستیانه ی سیاسیان وفکریان و ڕوشنبیر انه به کار ئه هێنا بۆ چه واشه کردنی ئه م توێژه چالاک و شۆڕشگێره ی کۆمه لگای کورده واریه، که به هیوا بوون بۆ ئاێنده ی میلله ته که یان ـ مه نسور بۆ ئه م پلانه ی له یه که م هه نگاویدا هه ستا به کوشتنی هه ستی نه ته وایه تی و رووت کردنه وه یان له که ڵتوورو داب و نه ریته کورده واری له ناخی ئه م تۆێژه ی ناو کۆمه ڵگای کوردیدا ٠ له هه مان کاتدا' ئاماده کردنیان بۆ کارکردن له سه ر گه نجانی خوێن گه رم له کوردستاندا که به هێندێ بیرو بیرۆکه ی ژه نگاوی ژهراویان بکات و له ئه و ڕێگایه وه گورزه شۆڤێنیستانه که ی خۆی بوه شێنێ ـ به م کاره شی وا له ئه ندامانی کوردی ناو ئه و حزبه نا کۆمه نیست و نا کرێکاریه ی عێراق و ئێرانه کرد بوو، که شه رم له کورد بوونیان بکه ن ٠٠چونکه به فه رموده ی مه نسور ناسێونالستی شه رمه زاریه ! ئه م فه رمودیه یی مه نسور به ته نها کورده کانی کرد بوو به تارگێتی ڕمه ژه نگاویه بیری شۆڤێنیستانه که ی' ده ر ئه نجامی ئه و هێڕشه ناپاکه نه ی مه نسور بۆ سه ر بزووتنه وه ی ئازادیخوازی کورد به شێکی زۆری له ئه و گروپ و لایه نه چه پانه هه ستیان به ئه و بوغزو قینه ی مه نسور کرد به رامبه ر میلله ته بن ده سته که یان ، بۆ یه هه ر زوو فریای خۆیان که وتن و خۆیانیان ڕزگار کرد له ئه و گه مانه ی مه نسور و حه میدی ته قوایه کان که له ژێر ناوی حزبی کۆمه نیستی کرێکاریدا کایه کانی دژایه تی کردنی داخوازیه کانی کوردیان ده کرد ، ئه یان ویست له ئه و که ناڵا نه وه ڤایرۆسه کوشنده کانیان بخه نه جه سته ی کورده وه و چونه جه سته یه که ی لا واز به رگیری کردن له خۆی له ده ست بدات ـ له بیر مان نه چێت، گواستنه وه ی ڤایرۆسی مه نسوریزم له ڕێگای کورده کانی ڕۆژ هه ڵاته وه بوو، هه ر وه کو چۆن ئێستایش گواستنه وه ی ماده بێ هۆ شکه ره کان و شتوو مه که ئێکسپایه ره کان له ڕێگای ئه وانه وه ئاودیو ده کرێی و بێگومان ئه م پیلانانه له کاری شۆڤێنیستانه و جاسوسگه ریانه ئه چێت ،که له دژی نه ته وه یی کورد دا نه خشه یی بۆ ئه کێشرێ له لایه ن نه ته وه په رسته کانی تورک و فارس له ژێر عاباکانی ئیسلام و کۆمه نیستیه وه ـ لێره دا، قانیعم بیر ده که وێته وه که ئه فرمێت ﴾﴾﴾﴾﴾﴾[ڕۆڵه ی کوردم خۆت نه که یته داری ده ستی دوژمنت ـ دوژمنت نه ت باته میدان بۆ برای خۆ کوژتنت ] به خوا حه زره تی قانیع له ئه م سه ر ده می جیهانگیری و های تاک و مۆدێرنیزمه و پۆست مۆدێرنیزمه و هه لهه له لێدانی دیموکراس مافی مرۆڤه دا ،کورده مه نسوریزمه کان بوونه داری ده ستی دوژمن بۆ برای خۆ کوشتن ـ

مه نسوریزمه کان هه ر گروپ و حزب و لایه نێک له ئه وان ڕادیکاڵتر و ڕوونترو واقیع بینیانه تر به رنامه و پرۆژه ی پیێ بێت له مه ڕ ماف و خۆشگوزاری و باش کردنی ژیانی ئینسانه کان و ئازادی له کوردستاندا، ئه و ان پێی تێک ئه چن و ئه که ونه دژایه تی کردنی ئه و پرۆژه و به رنامانه ٠ هه ر وه کو چۆن بینیمان به چی شێوه یه کی هه رزه یی که وتنه دژایه تی کردنی لیستی گۆڕان و سه رۆکی لیستی گۆڕان ، وه لی ده میان وه کو ته ڵه ی ته قیو وشه یه کی بۆ نه ئه وترا له ئا ستی ئه و هه موو ّپێشێل کاریانیه ی لیستی کوردستانی ـ هۆکاری دژایه تی کردنیان بۆ بزوتنه وه ی گۆڕان سه ر چاوه که ی هه ڵقوڵاو ی جه هلی سیاسی و کۆمه ڵاتیان بوو، که هیچ پرۆژه و به رنامه و پیلانێکیان نه بوو بۆ جه ماوه ری بێزار له ده سه ڵات ـ'عقڵی سیاسی ئه مان به ئه و دروشم و پرۆژه و به رنامانه ی لیستی گۆڕان نه ئه شکا ـ ئه م کۆمه نیستانه وه کو له پێش دا ئاماژه م پێی کرد کۆیله ی بیر مه نسور بوون، بۆیه هه مان قه وانه کۆن و ڕزیوه کانی مه نسوریان لێی ئه دایه وه ٠ ئه م جه معه سه رلێشێواوه له چه شنی ده روێشی شێخ مردوو له دوای مه نسور ناتوانن هه ڵقه یه کی زکرو ته هلیله ببه ستن و حه ی الڵه ی تێدا بکه ن ـ

وێنه کردنی بیرو بۆچونی ئه م کۆیلانه ی مه نسوره چیرۆکی ئه شکه وته که ی ئه فلاتۆنمان دێنێته یاد، که باس له کۆمه ڵێی زیندانی د ه کات، که له مناڵیه وه له ئه شکه وتێکدا به جۆرێک کۆتوو به نه د کرابوون و به زنجیر به سترابوونه وه و جوڵه یان لێبڕا بوو٠ وه کو ئه وه ی له قاڵبێکی گه چ گیرابن ، ته نها و ته نها به رده می خۆیانیان ئه بینی؛ ئه ویش چه ند سێبه رێکی سه ر دیواری ئه شکه وته که بوو ٠ دروست کردنی ئه م سێبه ر و تارمایانه ی ئه شکه وته که ، ئاگرێکی گه وری پشتیان بوو که ئه وان له بینینی بێی به ش بوو بوون ـ وه له نێوان ئاگرو زیندانیه کاندا هێندێ داوڵ بوون له چه شنی ئه و داووڵانه ی کا تی خۆیی له ناو مه ره زه دا جووتیاره کان دروستیان ده کرد بۆ ترسانی به راز به شه و چۆله که ش به ڕۆژـ ته نها و به ته نها ئه م دیمه نه یان ئه بینی ڕۆژێک شه نس ئه بێته یاوری به ندکراوێکیان زنجیره کانی ده ست و قاچی ئه پسێنێ و له ئه شکه وته که ئه چێته ده روه و سروشت به جوانی ته ماش ده کات، که زۆر جیاوازه له ئه و سێبه رو تارمایانه ی داووڵه کانی پشتیان ـ لێره دا بۆی ئه سلمێت که دنیا له ده روه ی ئه شکه وته که دایه ـ ئه م مه نسوریزمان ،خۆیان به ده ستی خۆیان به زه نجیره کانی مه نسور له ده ست و قاچی خۆیانیان شه تکداوه ،نایانه وێ له ئه و ئه شکه وته بێنه ده رێ و دنیا و سروشت و دیارده کانی وه کو خۆیی به بینن و هه ڵس و که وتی له گه ڵدا بکه ن ـ

ستارکوڵه جۆیی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە