خیانه‌ت به قسه‌ی شاڵاوعهلی عه‌سکه‌ری نابێت به سه‌رکه‌وتن
Thursday, 08/11/2012, 12:00
یه‌کێتی نیشتمانیش وه‌کو پارتیی نیمچه دۆست ونیمچه دوژمن له فه‌وزا ودڵه‌ڕاوکێ ونائارامی گه‌وره‌دا ده‌ژی. ئه‌م باره ناله‌باره نه‌ک به سهروسیماوه به‌ڵکو به قسه وهه‌ڵوێستی دژبه‌یه‌که‌کانی ئه‌ندامانی سه‌رکردایاتی ئه‌م حزبانه به‌تایبه‌ت یه‌کێتی نیشتمانیوه بهدیاردهکهوێت۰
ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی قسه‌یه‌ک ده‌کات یه‌کێکیتر به‌عه‌کسه‌وه شتێکی‌تر ده‌ڵێت. ئایا ئه‌مه نیشانه‌کی ئیجابی ودیموکراسییهت وڕای ئازاده یان به‌ره‌ڵایی وبێسهروبهری وترس وبه‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سه؟
وابزانم ترس له پارتی، ترس لهنانبڕین وترسی تێکدانی په‌یمانی ستراتیجی هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م باره بێت.
چی پاڵ به مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتییه‌وه ده‌نێت که دژی وته‌کانی عادل موراد لێدوان بده‌ن وبهڕای که‌سی له‌قه‌ڵه‌مبده‌ن؟ عادل یه‌کێکه له‌دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کێتی ئایا کراوه به‌سه‌ری ڕم دژی پارتی یان قۆچی قوربانی؟
پارتی پارتی شکهستهکانه وه‌ک ده‌زانین ئه‌م ناوه‌ش پڕ بهباڵایهتی،به‌ڵام بهبێشهرمانه، ڕووقایمانه شکه‌ست وعهیبهکان به‌سه‌رکه‌وتن وزیره‌کی وبه‌رژه‌وه‌ندی میله‌ت پیشاندهدات۰ له‌مه سه‌یرتر پشتگیری هه‌ندێ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتییه بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته نابه‌جێیانه‌ی پارتی.
محمودسهنگاوی له‌وه‌ڵامی ئهوکهماڵهی که نه دکتۆره ونهکهماڵه ونهکهرکووکییه، ده‌ڵێت که‌ڕۆژی ۳۱‌ی ئاب ڕۆژی خیانهتگهرییه، به‌ڵام شاڵاوه‌که‌ی عه‌لی عه‌سکه‌ری خاوه‌ن فایلێکی زۆرگه‌وره له جیاتی پارتی وه‌ڵامی سه‌نگاوی ده‌داته‌وه وئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه له مێژووی نوێی کوردایه‌تی، له‌مێژووی پارتیدا وکاره‌ساته له مێژووی یه‌کێتی نیشتمانیدا به ئاسایی وبێخیانهت ناوده‌بات. ئائه‌مه سه‌یری سهیرهکانه۰
با که‌ماڵه‌که‌ی پارتی وشاڵاوهکهی یه‌کێتی باش بزانن خیانه‌ت هه‌ر خیانه‌ته وبه‌ده‌ست به ده‌می ئه‌وان نابێت به‌خه‌بات وناسڕێتهوه۰
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست