کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێشه‌ی کاندیدی وه‌زاره‌ته‌که‌ی حسک شه‌رو فه‌ره‌ته‌نه‌ی ناو مه‌کته‌بی سیاسی

Sunday, 01/11/2009, 12:00


له‌به‌ر پاشه‌ڵپیسی کاندیده‌‌کانی حسک نه‌بونی که‌سی گونجاو بۆ ئه‌و پۆسته‌ کێشه‌ی ناوه‌ته‌وه‌ له‌ناو مه‌کته‌بی سیاسیدا تاکار گه‌شتوته‌ شه‌ره‌ جوێن و قسه‌ی ناشیرین به‌یه‌ک وتن و هه‌ریه‌ک په‌رده‌ی ڕابردوووی له‌ڕووی ئه‌وی تردا هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ ،یه‌کێک له‌ ئه‌ندامه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی وتویه‌تی که‌واته‌ سایتی ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ راست ئه‌کات که‌سی پاک له‌ ناو حسکدا نه‌ماوه‌ ،ئێمه‌ ئه‌گه‌ر ئاوابێ با بڵاوه‌ی لێبکه‌ین و ئه‌مدوکانه‌دابخه‌ین ،منیش به‌و ئه‌ندامه‌ خاوه‌ن مه‌وقیفه‌ ئه‌ڵیم سه‌ربه‌رزیه‌ بۆت له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئیعلانی خۆت بکه‌ به‌ سه‌ربه‌رزی وهه‌مولایه‌کمان ڕێزت لێئه‌گرین له‌ لاپه‌ره‌کانی مێژودا تۆمار ئه‌کرێیت.بۆڕای گشتی کوردستان و به‌ڕیز به‌رهه‌م سالح ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ به‌ناوی سۆسیالسته‌وه‌ دوکانێکی ده‌ستگێریان داناوه‌ و به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سیان خاوه‌نی خه‌باتی شاخ بن بێجگه‌ له‌ کاکه‌ حمه‌ به‌ڵام خاوه‌ن دوکانه‌ له‌گه‌ڵ عه‌وڵای برای، له‌گه‌ڵ رێزم بۆئه‌و خه‌باتکه‌رانه‌ی که‌له‌شاره‌کانا به‌رامبه‌ر به‌ به‌عسی فاشیست خه‌باتیان کردووه‌ ،به‌لام ئه‌مبراده‌رانه‌ یان ته‌وارئ بوون یان ئه‌ندام فرقه‌ ی به‌عس بووه‌ به‌ داخه‌وه‌ پاشه‌ڵیان پیسه‌ ، زۆر سه‌یره‌ ئه‌مکاکه‌ حه‌مه‌یه‌ ته‌نانه‌ت بکوژه‌کانی شه‌هیده‌کانیشی هێناوه‌ته‌ لای خۆی که‌ کاندیدیشی کردوه‌ بۆ پۆستی وه‌زاره‌ت .

که‌سێکی نزیک له‌ مه‌کته‌به‌ سیاسیه‌که‌یان،
شاره‌زور

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە