بێ ده‌نگی ناوچه‌ی بادینان و له ده‌ست دانی خامه‌یه‌کی بوێربه قه‌د ئه‌نفالی گه‌رمیانه‌که‌م کاسی کردوم!
Wednesday, 12/05/2010, 12:00
بێ ده‌نگی ناوچه‌ی بادینان و له ده‌ست دانی خامه‌یه‌کی بوێربه قه‌د ئه‌نفالی گه‌رمیانه‌که‌م کاسی کردوم!
قاسم ئه‌حمه‌د
ئه‌و رۆژه‌ی له یه‌کێک له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن کۆمه‌ڵێک دهستو چاوو پێ‌و لافیتهم بینی که له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک هه‌واڵ ،هاوڕێ ،هاو پیشه ،هاو ووڵاتی بۆ ناره‌زایی به هه‌ناسه‌یه‌کی ئێجگار تاساوو، به ره‌نگێکی ئێجگار برسکاوو، به ده‌ستێکی ئێجگارلهرزۆکو ،به ده‌نگێکی ئێجگار لاواز،بۆ ئازادکردنی لاوێکی بێ تاوان رژابوونه سه‌ر یه‌کێک له شه‌قامه‌کان،زۆر به لامه‌وه جێگه‌ی سه‌رنج نهبووچونکه ئه‌وه‌نده‌ی باس له ئارامی کوردستان کرابوو وام ده‌زانی ئه‌و هه‌واڵه به‌مشێوه‌ی که ئه‌مرۆ باسی لێوه ده‌کرێت له میدیاکانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه بۆ ساتێکهوبهس ،دوایی له لایه‌ن بانگه‌واز چیانی ده‌سڵاته‌وه بۆ به ئارامی ناساندنی هه‌رێم لێکۆڵینه‌ی له گه‌ڵ دهکرێتو داخوازی خۆپیشه‌نده‌ران به بایه‌خه‌وه ده‌بێته دۆسییه‌و ناکهوهێته به‌ر کهڵپهو ده‌موو ده‌ستی تیمساحه‌کانی دهسڵاتووناشخرێته قوڵایی زۆنگاوه‌کانی هه‌رێمی به ناو ئارامی‌و ئازادییه‌وه .
ئه‌و گه‌نجه بێ تاوانه کێ بوو؟
کوڕی ماڵێکی هه‌ژاروو لاوی ووڵاتێکی مارانگهستهو خامه‌ی سه‌رده‌مێکی تامه‌زرۆ به ئازادی وهاورێ و خۆشه‌ویستی ته‌واوی کوردستان بوو جگه له ده‌سڵات دارانی زۆنی قه‌ڵاو ناوچه تاساوهکهی بادینان نه‌بێت!
بۆچی بادینان بێ ده‌نگی نیشان دا له کاتێک دا له ته‌واوی کوردستان دا له خواروو ژووره‌وه له راست‌و چه‌په‌وه به ئیسلامی و عیلمانییه‌وه به شاروو گونده‌وه ،ئه‌گه‌ر به پێی پێوستیش نه‌بووبێت جولانه‌وه‌و ناره‌زاییه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌لماند که پیاده کردنی سیستمی تیرۆر له کوردستاندا جێگه‌ی نابێ‌و، ووتیان ده‌سڵات دهسڵاتهکهتان ده‌سڵاتی بنه‌ماله‌و خێڵ‌و زۆنێکی پڕ له تاوانه وه‌ک ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه بێت!!!
بۆچی بادینان بێ ده‌نگی هه‌لبژارد؟
ئه‌م پرسیاره ووڵامی زۆر به دوای خۆیدا ده‌هێنێت له لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستان‌و ته‌واوی ئازادی خوازانی خاوه‌ن خامه‌ی پاکی خۆنهویستو رۆژنامه نووسانی زۆنی بادینان،هه‌روه‌ها به لای منیشه‌وه وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته ده‌توانین له پێشدا به ناوی هه‌موومانه‌وه ووڵامێک بکه‌ینه سه‌ره‌تای ووڵامهکانوو بڵیین ناوچه‌که پارتی ده‌سڵات به سه‌ریدا زاڵه‌و به‌و هۆیه‌یه‌وه دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری بادینان ناتوانن بێنه سه‌ر جاده‌و هه‌مان پرسیار له ده‌سڵات بکه‌ن بۆچی ئه‌و لاوه بێتاوانه شه‌هید کرا، ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌و تاوانه ده‌بێت به زوویی راده‌ستی دادگا بکرێت ،وه‌ک سه‌رجه‌م ئه‌وده‌نگانه‌ی که له به‌شێکی زۆری ناوچه‌کانی کوردستاندا به گهرمیانو کوێستانییه‌وه هاته ده‌رخستن.
بۆچی ئه‌م بابه‌ته‌م زیاتر نووکی خامه‌ی له ناوچه‌ی بادینانه ؟
بادینان ئه‌و ناوچه پیرۆزوو سه‌وزه‌یه که به‌شێکی هه‌ره‌گرنگی باشووری کوردستان پێک دێنێ‌و له ههرروانگهیهکهوه بۆی بروانی گرنگه ،لایه‌نی ئابووری جێوگرافی،رامیاری و سنورێکی تا بڵێین ستراتیژییه له‌وه‌ش گرنگتروو جوانتروو ئازیزتروو پیرۆزتربادینانی پس مامی گۆران‌و سۆران‌و هه‌ورامانه به ههرپێوهرێک پێوانه‌ی بکه‌ین، جائه‌و پێوانه‌ش با له بری ده‌ستور ده‌ستورێکی فیوداڵیش بێت ئه‌و ئه‌رکه‌ی له سه‌ره که داکۆکی له یه‌کێک له پس مامه‌کانی بکات که به رووداوێکی نه‌خواستراو له ژێر ده‌سڵاتی پارتێک دا له ده‌ست چووه که بادینان لهودهسڵاته وه‌ک به‌شه‌کانی دی به‌شێکه‌و خاوه‌نی ده‌نگه‌و ده‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی ده‌نگه وه‌ک پسمامهکانی دی له به‌رابه ئه‌و تاوانه خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت،به‌ڵام کێ ووڵاممان ده‌داته‌وه که پس مامی بادینانمان وه‌ک ناوچه‌کانی سۆران‌و گۆران‌و هه‌ورامان بێ ده‌نگه‌و خۆی به‌نامۆ ده‌زانێت ؟!
ترسی من له‌م بێ ده‌نگی یه ئه‌وه‌یه که ده‌سڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی گه‌روی بادینانی تاساندووه به هه‌ر هۆکارێک بێت،تا بتوا نێت به یاسای دارستان تۆڵه ئه‌ستێنی بکاوتۆڵهی خۆی به فڕاندنی که‌سانی خاوه‌ن ههلوێستورۆژنامهنووسانی بوێرباکتهوه گوایه نووسه‌روو رۆژنامه نووسان سنوریان به‌زاندووه‌و سنوور بهزاندنیش له لای ئه‌وانی خۆویست هێڵی سووره وگیانکێشانی به دواوه دێت وه‌ک گیانکێشانه‌که‌ی سه‌رده‌شتی بوێر!!!.
له‌تاکێکه‌وه تاکۆمهڵگهیهک بیرورائازادهو که‌س مافی فه‌رزکردنی ئه‌وه‌ی نییه ده‌ست کاری ئایدیا‌و بیروو بۆچوونی به‌رابه‌ره‌که‌ی بکات،ته‌نها ماف که هه‌یه‌تی مافی هاوسۆزیو هاو نه‌ته‌وه‌یی و هاوزمانییه ئه‌گه‌ر زۆردارودهسڵات دار ئه‌و مافه به خۆیان به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌رژینێکی پۆڵایین بۆ پاراستنی خۆیان به خنکانوو تاساندنی ده‌نگی کۆمه‌ڵگه درووست بکه‌ن،ئه‌وه خه‌ونێکی کورتهوگۆمهڵگه یه‌ک دهنگو یه‌ک ره‌نگه‌که‌ی پێک هاته له پسمامهکانی بادینان‌و گۆران‌و ههورامانوسۆران رازی نابێ‌و، پێکه‌وه گۆمی بێ ده‌نگی به نووکی خامه بوێره‌که‌ی کاکه سه‌رده‌شت دهشڵقێ نێۆرووخساری دهسلاتێکی پێ ده‌شۆن که به ته‌واوی بوونی هیچ به‌یانییه‌ک نه‌یتوانییه‌وه له چڵکی تاوان خۆی ببپارێزێت.
ئه‌م تاوانه‌ی ده‌سڵاتو له ده‌ست دانی هاورێو رۆژنامه‌نووسی بوێر‌و،بێ ده‌نگی ده‌ڤه‌ری بادینان کاسی کردووم وه‌ک ئه‌و کاتانه‌ی که گه‌رمیانه‌که‌م به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال که‌وتو سه‌دان ناسراوو گه‌نجی بێ تاوان به ده‌ستی ره‌شی ئهفلهقییهکان بۆ هه‌تایی له ژیان بێ به‌ری کران،هه‌ر ئه‌م بێ ده‌نگییه‌ش سه‌لماندی که ده‌سڵات نه‌خشه دانه‌ری ئه‌م تاوانه‌و ئه‌ندازیاری کپکردنی ئه‌و ده‌نگانه‌یه که بانگه‌وازی بیروو رای ئازاد ده‌که‌ن له میمبه‌ری کوردستانێکی تامه‌زرۆ به ئازادی.
بژی بادینانی خۆراگروو سه‌رجه‌م پس مامه‌کانی.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست