مافیاكانی(ی ن ك) بەنایاسایی (8) تاوانبار ئازاد دەكەن
Tuesday, 12/06/2012, 12:00
جارێكی تر مافیاكانی (ی. ن. ك) بەبێپرس دادگا (8) تاوانبار ئازاد دەكەن كە بەمادەی (406) زندانكراون
لەبەرواری (10/6/2012) (8) تاوانبار كە سەرجەمیان بە كوشتنی هاوڵاتیەكی داینیشتوی خانەقین كە بەسەردان لە دەرەوە وڵات گەرابووەوە تاوانبار بوون بە ئەمری بریكاری وەزیری ناوخۆ (مامۆستا جلال) بەرێوەبەری پۆلیسی گەرمیان (محمد حاجی فایەق) هەر (8) تاوانبارەكەی ئازاد كرد بە بێ پرسی حاكمی دادوەر. هەموو تاوانبارەكان پۆلیسن و سەر بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانن . ماوەیەك پێش ئێستا بە ئەمری مافیاكانی گەرمیان پیاوەكانی محمود سنگاوی و سهلاحی كویخا بەرپرس ئیدارەی گەرمیان واختیالاتی سنوری گەرمیان پلانیان دانابوو بۆ كوشتنی (حیدر) كە سەر بەدهزگایی دژە تیرۆرە . لە بازگەی باوە محمی بۆ سەیەك بۆ (حیدر) دادەنین، بەڵام ناوبراو لە كوشتن نەجاتی دەبیت و هاوریەكی لەگەڵ دەبیت بەركولەی ئەو تاوانبارانە دەكەوێت و دەكوژرێت و (حیدەر) خۆی دەرباز دەكات و پلانەكەی مافیاكانی گەرمیان سەركەوتوو نابێت و دەستەكەیان كەشف دەبێت. كەسوكاری كوژراوەكە سكاڵایان لە لای دادوەری خانەقین (سۆران حسن ساڵح) سكالای یاسایان تۆماركردوە لەسەر ئەو (8) پۆلیسەی كە لەزاڵگە كە بوونە و تەقەیان كردوە لە ئۆتۆمبیلەكەی (حیدەر) .بە بریاری دادوەری خانەقین (سۆران حسن ساڵح) بریاری دەستگیركردنی (8) پۆلیسەكە دەرچوو زندانی كران بە مادەی (406) لە یاسای سزادانی عیراقی كە مادەی اعدامە و بە هیچ شێوەیەك كەس بۆی نییه ئازادیان بكات.كەچی مامۆستا جلال ئازادیانی كردوە بەبێ پرسی دادوەر (سۆران حسن ساڵح) و ئێستا بشێویەكی دروست بووە لە ناو دادگای خانەقین و دادوەرەكانی سنوری گەرمیاندا. دادوەرەكان بریاریان داوە ئەگەر تاوانبارەكان نەگەرێنەوە زیندان ماندەگرن و هەموو كەناڵهكان و جەماوەر تێدەگەیەنن لەم دەستێوەردانە حزبیە.
چاوەروان بن لەهەر رووداوێكی نوێ ئاگادارتان دەكەمهوە.
دلسۆز گەرمیانی
10/6/02012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست