ئایا ئافرەت و پیاو یەکسانن ؟!
Monday, 08/12/2014, 12:00
لەم ڕۆژانەدا زۆر باس لە بارەی مافی ئافرەت و یەکسانی ئافرەت و پیاو لە ئارادایە ...بە گشتی دو جۆر بۆچون هەیە ..لایەنێک باوەڕی بە یەکسانی ئافرەت و پیاو نیە ..لە کۆمەڵگای پیاو سالاری دا ، پیاو ئەبێ باڵا دەست بێ .. ئافرەت ژێر دەستەی پیاو بێت .. لایەنێکی تر باوەڕی بە یەکسانی تەواوی ئافرەت و پیاو هەیە ..لای ئەمان ئافرەت و پیاو هیچ جیاوازیان نیە ..لە هەمو ماف و ئەرکێک دا یەکسانن ..هەمو ئەو ئیشانەی پیاو ئەیکات ، ئەبێ بوار بە ئافرەت بدرێت بیکات ..هەمو ئەو ئەرکانەی پیاو هەیەتی ئەبێ ئافرەت هەیبێ ...هەمو ئەو مافانەی پیاو هەیەتی ئەبێ ئافرەت هەیبێت ...
بەڕای من هەندێ بۆشایی لە بۆ جونی دوەم دا هەیە ...
ئایا ئافرەت و پیاو یەکسانن ؟ ..ئەگەر یەکسانی مەبەست لەوە بێت ، ئافرەت و پیاو لە هەمو توانا و بواری کار و هێزی جەستە و مێشک و هەمو سیفاتەکانی تردا وەک یەک بن ...ئەوا ئافرەت و پیاو وەک یەک نین و دو جیهانی جیاوازیان هەیە .. ئافرەت لە هەندێ کاردا زۆر بە توانا و سەرکەوتون و لە هەندێ کاری تردا زۆر بێ توانان ..پیاویش هەمان شت ..ئەو بوارانەی ئافرەت تێیدا سەرکەوتوە ، پیاو تێیدا لاوازە .. ئەو کارانەی پیاو تێیدا سەرکەوتوە ، لە توانای ئافرەت دا نیە ...بۆ نمونە ئافرەت لە توانای مناڵ بون و مناڵ بەخێو کردن و ماڵ بەڕێوە بردن و ئیش و کاری پەروەردەی مناڵ
دا زۆر سەرکەوتوە ..لەم بوارەدا پیاو زۆر لاوازە ...هەر وەها پیاو لە بواری سەربازی و جەنگ و وەرزشی سەخت و کاری توند و تیژی دا زۆر سەرکەوتوە .. ئافرەت تێیدا بێ توانایە ...ئەمە مانای ئەوە نیە پیاو نرخی لە ئافرەت زیاتر بێت ، یا مافی لە ئافرەت زیاتر بێت ..هەردوکیان وەک یەک ڕێز و نرخیان هەیە ، ئیشی ئافرەت لە ئیشی پیاو ، قورستر و بە نرخ ترو پیرۆزترە .. پیاو سامان بەرهەم دێنێ ..ئافرەت مرۆڤ بەرهەم دێنێ ...ئێستا هەوڵ ئەدرێ هەمو ئەو کارانەی پیاو ئەیکات بەسەر ئافرەت دا بسەپێنرێ ، ئافرەتیش بێتە مەیدانی کار کردن ..وەک ئەوەی تا ئێستا ئافرەت کاری نەکردبێت
!!. ئەمەش ستەمێکی گەورەیە لە ئافرەت ئەکرێ ..گەورەترین و قورسترین و بە نرخترین ئیش ئافرەت ئەیکات ، کە بەرهەمهێنان و پەروەردەکردنی منال (مرۆڤ) ە ..سەرباری ئەو ئەرکە قورس و گرنگە ، ئەیانەوێ ئەرکەکانی پیاویش بدەن بەسەر ئافرەت دا ..کە ئەڵێین ئافرەت و پیاو ، بواری ئیش و کاریان جیاوازە ، ئیشی ئافرەت بە پیاو ناکرێت و ئیشی پیاو بە ئافرەت ناکرێت .. لە نرخی هیچیان کەم ناکاتەوە ..وەک ئەوە وایە ، دو مامۆستا ، یەکێکیان پسپۆڕی فیزیایە ، ئەوی تر پسپۆڕی بایۆلۆجیە ..هەردوکیان وەک یەک ڕێزیان هەیە ، مافیان هەیە ، مۆچەیان هەیە ...بەڵام ئیشەکەیان
جیاوازە ..مامۆستای فیزیا ناتوانێت وانەی بایۆلۆجی بڵێتەوە ..مامۆستای بایۆلۆجیش هەمان شت ..پرتەقاڵ و هەنار دو میوەن ، جیاوازن ، هیچیان لە هیچیان بەنرخترنین ..ئافرەت ناتوانێت ئیشی پیاو بکات و پیاویش ناتوانێت ئیشی ئافرەت بکات ..ئەو پیاوانەی بانگەشەی ئەوە ئەکەن ئافرەت و پیاو پێویستە وەک یەک ئیش بکەن و جیاوازیان نیە ..خۆیان ئامادە نین چێشتێک لێ بنێن (ئەگەر ژنیان هەبێت) .. هیچ ژنێکیش حەز ناکات مێردەکەی جل بشوات و چێشت لێ بنێت ... حەز ئەکات خۆی سەربەخۆبێت لە ماڵەکەی دا ..
سەیری هەمو گیاندارێک بکەین (مرۆڤیش گیاندارێکی باڵایە) ..غەریزەی گیانداران و مرۆڤیش یەک بنچینەی هەیە .. با بزانین ئەرکی نێر و مێ ، چەن جیاوازن .. مریشک هێکلکە ئەکات ، پاشان کڕ ئەکەوێت .. نزیکەی ٢٠ ڕۆژ بەسەر هێلکەکانی دا ، تەنیا ساتێک بۆ خواردن هێلکەکانی جێ دێڵێ ، بەپەلە ئەگەڕێتەوە سەریان ..کە هێلکەکانی هەڵهات .. قرتە قرت جوجەڵەکانی دوای خۆی ئەخات .. خواردنیان بۆ پەیدا ئەکات ..لە مەترسیش ئەیانپارێزێ ، تا گەورە ئەبن ..ئایا کەڵەشێڕ ئەرکی چیە ؟! تەنیا ئەخوێنێ و باڵ فش ئەکاتەوە ...
لە فیلمێک دا مارمیلکێکم بینی ، چاڵێکی هەڵکەند ، هێلکەکانی دانە دانە کردە ناو چاڵەکەوە ، پاشان دایپۆشیەوە .. چاودێری چاڵەکەی ئەکرد ، نەی ئەوێرا دور کەوێتەوە ..مارێک پەیدا بو ، دیار بو بۆنی هێلکەکانی کردبو ..مارمیلکەکە پەلاماری مارەکەی دا کەوتە شەڕ لەگەڵی ، ناچاری کرد لەو ناوە دور کەوێتەوە ... ئایا مارمیلکێکی نێر ئەو ئەرکەی هەیە ؟!! بێ گومان نەو.. مێینەی ئەستێرەی دەریا، هەزاران میل ئەبڕێت ، لە ئوقیانوسەکان دا،تا شوێنێکی گونجاو ئەدۆزێتەوە ئەو (٢٠٠٠٠٠) گەرایەی پێیەتی تیا دابنێ ..پاش دانانی گەراکان ،ئەو شوێنە جێ ناهێڵێ ، پارێزگاریان
ئەکات و بە باڵ ئاوەکە ئەجوڵێنێ تا ئۆکسجێنیان زیاتر بۆ بچێ ..تا گەراکان هەڵدێ و چاوی بە بێچوەکانی ئەکەوێ هیچ ناخوات ..کە ئەرکەکەی تەواو بو ، لە برسانا ئەمرێت .....لە هەمو گیانداران دا و مرۆڤیش ، ئەرکی مێینە زۆر زیاتر و قورستر و پیرۆزترە .. زیاد کردنی ئەرکی پیاو بۆ ئافرەت نەک هەر ڕێزگرتنی ئافرەت نیە ..غەدرێکی گەورەیە لە ئافرەت ئەکرێت ...با ئەوەش بڵێین ئەرکی میینە کە هێندە گرانە ، سروشت غەدری لێ نەکردوە ..خۆی ئەو ئەرکەی پێ
خۆشە ..مانای ژیان لەوەدا ئەبینێ ..لە مناڵ بون و دایکایەتی دا .. کچ وکوڕێک پاش هاوسەرگیری مناڵیان نەئەبو ، لە ئەمریکا ..هەوڵی زۆریان دا ..چونە لای هەمو پزیشکە باشەکان .. بێسود بو ..پیاوەکە کۆڵی دا وتی :(پێویست ناکات
خۆمان ماندو کەین ..مناڵێک هەڵئەگرینەوە و بەخێوی ئەکەین)..ژنەکەی وتی نەو ..(کۆڵ نادەم ، ئەمەوێ خۆم مناڵم ببێ ..خۆم ئازاری مناڵ بون ببینم ، ئەو ئازارە گەورەترین دیاریی خوایە بۆ ئێمەی ئەفرەت)..
نمونەی تر زۆرە لە جیهانی گیانداران دا ، مێینە ژیانی خۆیان بەخت ئەکەن بۆ وەچەکانیان .. ئەمە کاری سروشتە ..موناقەشە لە پرۆسێسی سروشت دا ناکرێ ..
ئەبێ دایک بۆ کار کردن لە ماڵ نەیەتە دەرەوە .. ، پێویستە لە هەمو وڵاتێک دا موچەی دایکایەتی بۆ دابین بکرێت بۆ ئەوەی سەربەخۆیی ئابوری هەبێ..ئەگەر ژن و مێردێک هەردوکی مامۆستا بن ..هەردوکیان وەک یەک لە دەرەوە کار ئەکەن ..لە خوێندنگایەک دا وانە ئەڵێنەوە ، پیاو هیچ ئەرکێکی تری نیە ..ژن ئەبێ دوای ئەوەش دوگیان بێت ، مناڵی ببێ ..مناڵ پەروەردە کات ئەرکی ماڵی لەسەر شان بێت ..ئەمە غەدر نیە ؟!!.. ڕەنگە یەکێک بڵێت با پیاوەکەش ئیشی ماڵی لەگەڵ بکات ..ئیشی ماڵ لەگەڵ سروشتی نێرینەدا ناگونجێ ..ئافرەتیش پیی خۆش نیە پیاو دەس بخاتە ئیشی ماڵەکەی .. کچ کاتێ شو
ئەکات یەکسەر حەز بە جیا بونەوە ئەکات ..بۆ ئەوەی ماڵی سەربەخۆی خۆی هەبێت ..ماڵ مەملەکەتی ئافرەتە ..سروشت وای داناوە ..هەمو شتێک لە سروشت دا گونجاوە ..نابێ دەسکاری سروشت بکرێ ..کە دەسکاری کرا هاوسەنگی تێک ئەچێ ..
لە زەمانی (جۆرج واشنتۆن) ەوە ، تا (ئۆباما) ٤٥ سەرکۆمار لەئەمریکا هاتون ، هەموی پیاو بون .. ماوەیەکی زۆرە ئافرەت لەوێ هەمو ئازادیەکی هەیە ..لە هەمو بوارێک دا کار ئەکات ..بۆئافرەتێک نەبوە سەر کۆمار؟!! ..ئافرەت لە بواری سیاسەت دا سەرکەوتو نیە .. لە هەمو وەزیر و سەرکۆمارەکانی ئەوروپا چەندی ئافرەتن ؟!!لە زەمانی هێتلەر ەوە تا ئێستا تەنیا (انجیلا مێرکڵ) بۆتە ڕاوێژکار لە ئەڵمانیا ، ئەوانی تر هەموی پیاو بون ..ئەوەتا فیفا و کاسی جیهان و بۆکسێن و هەمو وەرزشە قورسەکان جیهانی پیاون ..هەرچەند ئافرەت بە شێوەیەکی نەخوازراو دێننە ناو هەندێ بواری
وەرزشەوە ،زۆر لێکردنی پێوە دیارە ، دیمەنێکی جوانی نیە ، هەرگیز تام و چێژی یاریەکانی پیاوی نیە .. ئەمانە ئەیسەلمێنن ..بواری کاری ئافرەت و پیاو جیاوازن ..هەریەک لە بواری خۆیا سەرکەوتوە ...هەڵەی حکومەتی هەرێم ئەوەبو بڕیاری دا ٢٥% ی پەرلەمان ئافرەت بێت ..ئایا لە ئەوروپا و ئەمریکا هەمو پەرلەمان و وەزارەتەکان ٢٥% ی ئافرەتن ؟! ئەگەر ئافرەتێکی بە توانا هەبو لە سیاسەت دا وەک (تاچەر) زۆر لە جێی خۆیدایە ، ئەبێتە سەرەک وەزیران ..خۆ گەر نەبو ، نابێ بەزۆر ئافرەتێک دابنرێت ..
ڕەنگە یەکێک بڵێت : ئافرەتم بینیوە لە پیاو بە توانا ترە لە شەڕ و بۆکسێن و توند و تیژی دا ..ڕاستە ..ئەوانە دەگمەنن .. سروشتی نێرینە (رجوله) یان زۆرە ..
گەر بەراوردی نێوان ئافرەت و پیاو بکەین ، نەک هەر ئافرەت و پیاو لەیەک ناچن ..ئافرەتێک و ئافرەتێکئ تر لە یەک ناچن ..پیاوێک و پیاوێکی تر لە یەک ناچن ..ناتونین ئاوا بەراوردی نێوان ئافرەت و پیاو بکەین ..لەبەر ئەوەی نە ئافرەت یەکەیەکی نادابەش بوە ..وە نە پیاو ...پێویستە بەراوردی نێوان (رجوله) و (انوپه) بکەین ..هەمو ئافرەت و پیاوێک هێندێک لە هەردو سروشتی تیایە ..ئەگەر هێندی (انوپه) زیاتر بو ، سەروی ٥٠% .. وە (رجوله) لە ٥٠% کەمتر بو ئەوا ئەبێتە ئافرەت ، پیاویش پێچەوانە ..بەڵام لە ئافرەتێک و ئافرەتێکی تردا هێندی ئەو دو شتە ئەگۆڕێت ، هەروەها
پیاویش ....ئافرەت هەیە هێندی (انوپه) ی زۆرە ..هەندێک هێندی (انوپه) زۆرکەمە ، بەڵام هەرچەن کەم بێت هەر لە ٥٠% زیاترە ..ڕێژەی (رجوله) لە ئافرەت دا بەرز بێت .. وەک پیاو دەرئەکەوێت ...
سیفاتی (انوپه) : ئارامی ، دابین بون (استقرار) ، دڵنیایی ، بەخشندەیی ، سۆز .....تاد وە سیفاتی (رجوله) : خێرایی ،توند و تیژی ، جوڵە ، سەرکێشی ، نەوەستان ، هەڵپە کردن ....تاد هەرگیز ئەم دو سیفاتە لەیەک ناچن ..بەم پێیە ئافەرت و پیاو لەیەک ناچن ..ئەگەر ئافرەتێکتان بینی وەک پیاو، بوە پۆلیس و چەکی هەڵگرت و تاوانباری راوئەنا ..یا بۆکسێنی ئەکرد ... ئەوە یا ناچاری و بژێوی ژیان ، پێی ئەکات ، یا (رجوله) ی زۆرە ..
هەمو ئەزانین کچانی دلێری کۆبانی چۆن ئەجەنگن ..بەڵام ئەوە ناچاریە ..بەرگری لە شەرەف و کەرامەتی خۆیان ئەکەن ..پێیان خۆش نیە دوچاری جەنگێکی وا نەخوازراو بن .. وەک هەمو مێینەیەک بەرگری لە بێچوەکانی ئەکات ..مریشک کە جوجەڵەی هەبێ ، پەلاماری پشیلە ئەدا لە ترسی گیانی بێچوەکانی ، بەڵام لە سروشتی دا شەڕانی نیە ... کەڵەشێڕ شەڕانی یە...
عوسمان فهقێ
٧ ٧ / ١٢ / ٢٠١٤
سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست