میلیشیای پێشمه‌رگه‌و ده‌وری له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
Monday, 18/05/2009, 12:00
1661 بینراوە
سه‌ره‌تا هیچ گومانێک نیهکهپێشمهرگهمیلیشیایهکی بێ یاسا و سیسته‌مه، زیاتر لهجهیشی مه‌هدی و جه‌یشی جه‌نجه‌وید و میلیشیای پڵنگه‌کانی تامیل ده‌چێت و له‌ڕیزی ئه‌واندا پۆلین ده‌کرێت. بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانی هه‌ندێک که‌س که‌پێیان وایهپێشمهرگهمیلیشیا نیه و سوپای نیزامیه، ئه‌م حه‌قیقه‌تانه‌ی خوارهوهدهخهینهڕوو:
1. هه‌موو سوپایه‌کی نیزامی ڕۆژی دامه‌زراندنی هه‌یه وساڵانهلهوڕۆژهدا یادی دامه‌زراندنی ده‌کاته‌وه، به‌ڵام پێشمهرگهنهڕۆژی دامه‌زراندنی هه‌یه‌و نا سه‌ره‌تاکه‌ی دیاره، به‌ڵام شاره‌زایانی بواری مێژوو بوونی چه‌کداری کورد له‌شیوه‌ی پێشمهرگهدهگێڕنهوهبۆ بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو.
2. سوپای نیزامی خاوه‌ن کارخانه‌ی سهربازیهبۆ چه‌ک وته‌قه‌مه‌نی، ته‌نانه‌ت له‌وڵاتانی دواکه‌وتوشدا، سوپای نیزامی به‌لای کهمهوهخاوهن(تێنع عسکری)ه و چه‌ک پێداویستیهجهنگیهکانی له‌ڕێگه‌ی (عقد) ی نێو دهوڵهتیهوهلهیهکێ لهوڵاتهبهرههمینهرهکانی چه‌ک ده‌کڕێ. له‌به‌رامبه‌ردا، میلیشیایه‌کی وه‌ک جه‌یشی مه‌هدی، یان پێشمه‌رگه‌و هاوشیوه‌کانیان زیاتر به‌شێوازی مشه‌خۆر چه‌ک بهنایاسی دزهپیدهکهنهناو جه‌یشه‌که‌یان و لهبازاڕهیاساغهکانی چه‌ک فرۆشتن ده‌یکڕن، زۆر جاریش پشت ده‌به‌ستن به‌دزین و دزه‌پێکردنی چه‌کی دوژمنه‌کانیان بۆ ناو جه‌یشه‌که‌یان، هه‌ر بۆیه‌ش زۆر جار ده‌بینین ئه‌و جۆرهمیلیشیایانهلهجۆری چه‌کی دوژمنه‌کانیان پێیه! جگه‌له‌مانه، هه‌ندێ جار ده‌ستی ده‌ره‌کی (ده‌وڵه‌تان) بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و ستراتیژی خۆیان چه‌ک ده‌ده‌ن بو جۆرهمیلیشیایانه.
3. یاسا و ڕێسا‌و پله‌به‌ندی ڕاست و دروست نیهلهجهیشی میلیشیادا، بهپێجهوانهوهلهجهیشی نیزامی‌دا یاسا و مه‌شق و پله‌به‌ندی دروست هه‌یه: به‌تێپه‌ڕ بوونی کاتی خزمه‌ت و نواندنی ئاستی به‌رزی ئه‌دا کردن سه‌ربازان پله‌کانیان بهرزدهبیتهوهنیشانه(رتبه) یان پێ ده‌دریت بۆهه‌ر پله‌یه‌ک. ئهمانههچیان بوونیان نیهلهجهیشی میلیشیا دا ، به‌ڵکو زیاتر بوونی هێز و خزمخزمێنهو نزیکی له‌ده‌سه‌لاتداران پله‌کان دیاری ده‌کات.
4. ترسناکترین سیفه‌تی جه‌یشی میلیشیا ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌م جهیشهزیاتر ده‌وری (مقاش) ده‌بینێت بۆ لیدان و کوشتن و بڕین و ڕاوورووتی و گێره‌شێوێنی و هه‌ڵڵا نانهوهلهلایهن حیزبێکی سیاسی دیاریکراو، یان مه‌رجه‌عێکی دینی یان گروپیکی ئه‌تنیکی یه‌وه. له‌کاتێکدا جه‌یشی نیزامی له‌ژێر فه‌رمانده‌یی حکومه‌تدایه‌و بۆ پاراسنتی ولات کارده‌کات. هه‌ر چی جه‌یشی میلیشیایه وه‌ک مقاش بۆ پارێزگاری له حه‌زه‌کانی حیزبێک ، گروپێک، یان ده‌سته‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ک به‌کارده‌هێنریت و خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆی نیه. هه‌ر ئه‌م خاڵهشهوای کردووهئهم میلیشیایانهخوێناویترین و دڕنده‌ترین جۆری چه‌کدارن و سڵ له‌کوشتن و بڕینی گه‌وره‌و بجوک و تاوانبار و ىێ تاوان ناکه‌نه‌وه. له‌م خاڵه‌دا میلیشیای پێشمهرگهسهروهری گه‌وره‌ی تۆمارکردووه! هه‌ر له بهزیندوویکوشنی دیل و سه‌ر به‌بلۆک پانکردنه‌وه‌و سه‌ربڕین و شێواندنی جه‌سته‌ی مردوو هتد.
ئێستا هیج گومانێک نیهکهپێشمهرگهجهیشێکی میلیشیای بی سه‌رو به‌ره‌ی (مقاش)ه به‌ده‌ست حیزبی لاساره‌وه. هه‌ر ئهمهشهوای کردووه ئه‌گه‌ر به‌ووردی لێکۆڵینه‌وه‌له هۆکاری مردنی زۆربه‌ی هه‌ر ه‌زۆری ئه‌و کهسانهبکهین که‌به شه‌هید حسابکراون له‌وه‌زاره‌تی به‌ناو شه‌هیدان، به‌ده‌ستی پێشمهرگهکوژراون! ئه‌مه‌ش کاره‌ساتێکی مات و حه‌قیقه‌تێکی تاله.
سپاردنی (به‌ز) به(ختک) یان (مه‌ڕ) به(گورگ)
ده‌نگۆی ئهوهلهئارادایهکه هێزی پێشمه‌رگه پارێزگاری له‌که‌شی ههڵبژاردنهپهرلهمانیهکهی کوردستان بکات: مه‌نتقی سپاردنی به‌ز بهختک یان مه‌ڕ به‌گورگ!
له‌حه‌قیقه‌تدا ده‌بێت جه‌یشێک یان هێزێک یان سوپایه‌ک پارێزگاری له‌ڕه‌وشی هه‌ڵبژاردن بکات که‌خۆی بێ لایه‌ن بیت. به‌ڵام هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێدا میلیشیای پێشمهرگهسهربهخۆ و بێلایه‌ن نیه، به‌ڵکو زیاتر ئامیرێکهیان ڕاستتر بڵێین مقاشێکهبهدهست یه‌كێتی وپارتیه‌وه، واتا به‌ده‌ست لیستی (کوردستانی) یه‌وه. ئهمهحهقیقهتێکهو دوپاتکردنه‌وه‌ی گه‌ره‌ک نیه.
له‌دانوستانه‌کانی یه‌کیتی و پارتی له‌گه‌ڵ نوری مالیکیدا سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی پێشمهرگهوتراوه190 هه‌زار پێشمه‌رگه‌هه‌یه، مالیکیش پێی وایه‌ئه‌م ژماره‌یه موباله‌غه‌ی تیایه‌و ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌له100 هه‌زار تێپه‌ڕ ناکات. ئه‌گه‌ر وادابنێێن 100 هه‌زار پێشمه‌رگه‌هه‌یه، ئه‌وا هیچ گومانێک نیهکهئهو 100 هه‌زار دهنگهبۆ لیسته‌که‌ی یه‌کێتی و پارتیهبهرلهوهی ێندوقهکانی ده‌نگدان بکرێنه‌وه، ئیتر لایه‌نداری له‌وه‌زیاتر چی؟! له‌هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا هه‌ر یه‌ک له‌و 100 هه‌زار پێشمهرگهیهدووجار ده‌نگی دابوو، جارێک به‌سیفه‌تی ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌و خاوه‌ن کۆبونی خۆراکه، جارێکیش به‌سیفه‌تی ئه‌وه‌ی لهواجبهو پارێزگاری له‌ره‌وشی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات، دیاره بهوهجبه یه‌کتریان ده‌نارد بۆ ده‌نگدان به‌سیفه‌تی هاولاتی بوون و، ێندوقهکانی ده‌نگدانیشیان بۆ ده‌برا به‌سیفه‌تی ئه‌وه‌ی لهواجبن! بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش هیچ گره‌نتیه‌ک نیه‌که هه‌مان گه‌نده‌ڵی و ساخته‌کاری ڕوونادات. هه‌ر لێره‌وه داوا له‌کۆمیسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌کان و ڕێکخراوهچاودیرهکان ده‌که‌م ئه‌م مهسهلهیهبهههند وه‌رگرن و ڕێگه‌نه‌ده‌ن یه‌کێتی و پارتی ته‌حه‌کوم بهئیرادی پێشمهرگهوهبکهن و ناچاریان بکه‌ن ده‌نگ له‌قازانجی ئه‌وان بده‌ن و بۆ ساخته‌کاری هه‌لبژاردنه‌کان و دووباره‌و چهندبارهدهنگداندان به‌کاریان بهێنن، به‌ڵکو ده‌رفه‌ت بدرێت به‌هه‌ر ئه‌ندامێکی پێشمهرگهوهک هاوڵاتیه‌کی ئاسایی ئازاد بێت له‌وه‌ی ده‌نگ به‌كێ ده‌دات و سوندوقه‌کانی ده‌نگدانی پێشمهرگهبخریتهژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.