کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Tuesday, 17/03/2009, 12:00


هاوڵاتیه‌ک من پێشمه‌رگایه‌تیم نه‌کردووه‌ وه‌زۆر خۆشحاڵ ده‌بوم وه‌ شانازیم ده‌کرد ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌کی دانه‌بڕاوبومایه‌،چونکه‌ هه‌م سه‌روه‌ری بوو بۆخۆم ،هه‌م سه‌روه‌ری بوو بۆ بنه‌ماڵه‌که‌شمان. به‌داخه‌وه‌ من ته‌مه‌نم ماوه‌ی نه‌دام ئه‌و شانازیه‌م به‌رکه‌وێت،شه‌وێک له‌گه‌ڵ باوکمدا میوانی هاوڕێیه‌کی بووین پێشمه‌رگه‌ی دێرین بوو،ئه‌و شه‌وه‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌ له‌گه‌ڵ باوکم له‌ گه‌رمه‌ی قسه‌کردندا بوون زه‌نگی ته‌له‌فونه‌که‌یان کۆتای به‌ قسه‌کردنیانی هێنا،پاش جه‌ند خۆله‌کێک کۆتای به‌قسه‌کردنی ته‌له‌فونه‌که‌ی هێناو کۆمپیوته‌ره‌که‌ی ڕۆشن کرد ،ڕوی کرده‌ باوکمو هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵی هه‌ڵکێشا ووتی بابزانین خه‌به‌ری سایته‌کان جییه‌،پاش ڕۆشنبونی کۆمپیوته‌ره‌که‌، جێگه‌که‌یان که‌به‌رانبه‌ر ته‌له‌فیزیه‌که‌بوو گوازته‌وه‌ بۆ به‌ران به‌ری کۆمپوته‌ره‌که‌،کاتێک سه‌یری کۆمپوته‌ره‌که‌ی کردوو ئیمایله‌که‌ی کرده‌وه‌، زیاتر له‌ 30ئیمایلی بۆ هاتبوو، وتم ئه‌توانم یه‌ک پرسیار بکه‌م وتیان فه‌رموو.جه‌ند ڕۆژه‌ سه‌یری ئیمایلت نه‌کردووه‌ ؟ وتی له‌ سه‌عات 12نیوه‌ڕۆوه‌ واته‌7سه‌عات،وتم ئه‌ی چییه‌ ئه‌و هه‌موو ئیمه‌یله‌ خۆشکور خێره‌ شتی خراپ نه‌بووه‌،باوکم خه‌ریکبوو توڕه‌بێت جییه‌ ئه‌و هه‌موو پرسیاره‌،به‌ڵام ئه‌و پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێزه‌ زۆر به‌هێمنانه‌ بۆی ڕون کردمه‌وه‌ مه‌سه‌له‌که‌ جییه‌،ووتی ده‌توانی خۆشت ئه‌و پاکانه‌ی ئازاد خالید بخوێنیته‌وه‌،منیش سپاسم کرد زۆر به‌وردی پاکانه‌که‌ی ئازاد خالیدم خوێنده‌وه‌، ئازاد خالید زۆر داماوانه‌ زۆر به‌کاڵوکرجی پاکانه‌یه‌کی نوسیبوو، وه‌ کوڕوزانه‌وه‌ به‌نوسینه‌که‌یه‌وه‌ دیار بوو.ده‌ڵێت به‌ڵێ من ته‌سلیم به‌ڕژێم بومه‌ته‌وه‌ به‌ڵام نه‌بوم به‌چاش،خیانه‌تم نه‌کردووه‌. زیندانی کراوم ،کۆمه‌ڵێک پاکانه‌ی کردبوو مه‌گه‌ر هه‌ر خۆی بڕوا به‌و پاکانه‌یه‌ بکات،وه‌ هه‌ر ئه‌وشه‌وه‌ زۆر نوسراویترم خوێنده‌وه‌ که‌له‌سه‌ر ئازاد خالید نوسرابوون،هه‌مویان ده‌یسه‌لمێنن که‌ ئازاد کاتێک ته‌سلیم بۆته‌وه‌ بۆته‌ چاش،وه‌دوای خوێندنه‌وه‌ی پاکانه‌که‌ی خۆی جه‌ند تێبینیه‌کم له‌لا دروستبوو،
1-ده‌رکه‌وتووه‌ 3ساڵ پێشمه‌رگایه‌تیت نه‌کردووه‌،به‌پێی په‌یڕه‌و پڕۆگرامی کۆمه‌ڵه‌که‌تان ناتوانی ببیته‌ ئه‌ندام له‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌دا،کاک ئازاد له‌نوسینه‌که‌تدا باسی ویژدان ده‌که‌یت ده‌ڵێیت خه‌ڵک بێویژدانه‌، له‌خۆیانه‌وه‌ بێبه‌ڵگه‌ شت ده‌نوسن ،کاک ئازاد به‌ڕێزت ویژدان ده‌زانی چییه‌؟تۆ چۆن ڕازی بوویت ببیته‌ به‌رپرسی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ تێکۆشه‌رانه‌ که‌ زۆرێکیان پێشمه‌رگه‌ی دانه‌بڕاون؟که‌ خه‌باتیان له‌ به‌ڕێزت زۆر زۆر زیاتره‌.ئه‌گه‌ر ئه‌م ماسته‌ مویه‌کی تێدا نه‌بێت،وه‌ له‌وه‌ پێش کاری بۆنه‌کرابێت،
2-به‌ڕێزت که‌چاش بویتت جۆن زه‌میرت ئازارت نادات قبوڵی بکه‌یت ببیته‌ به‌رپرسی شۆڕشگێڕه‌که‌ن، خۆزگه‌ 3ساڵم زیاتر پێشمه‌رگایه‌تی بکردایه‌،هه‌تا ئه‌وه‌نده‌ پشت ئه‌ستوربومایه‌ به‌شداریم بکردایه‌ له‌وکۆمه‌ڵیه‌دا ،قه‌د قبوڵم نه‌ده‌بوو جه‌نابت لێپرسراوی ئه‌وو کۆمیته‌یه‌ بویتایه‌، بۆیه‌ من لێره‌وه‌ ئه‌ڵێم ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کا‌ن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ڕابردودا هه‌مومان شانازیمان پێتانه‌وه‌ ده‌کرد، جۆن قبوڵتانه‌ له‌ ئه‌وروپا جاشێک لێپرسراوتان بێت،خۆ ئێره‌ کوردستان نییه‌ نه‌توانن قسه‌بکه‌ن،
3- کاک ئازاد ده‌نوسێت زۆر ماندوبووه‌ به‌کاری ،پ،م،و خوێندنه‌وه،ده‌پرسم جیت بۆ پێشمه‌رگه‌ کردووه‌، وه‌ک من بیستم لیژنه‌کان له‌ به‌ڕێزت زیاتر کارده‌که‌ن،وه‌ کۆمیته‌که‌ پێش تۆ دامه‌زرابوو جه‌نابت هاتویته‌ سه‌رحازری،
4-له‌ساڵی 1982-نه‌بویته‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڵکو ساڵی 1984-بویته‌ پێشمه‌رگه‌،له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 1985 ته‌سلیم به‌ڕژێم بویته‌وه به‌پێی نوسینی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌سه‌ریان نوسیویت‌،قبوڵت کرد واز له‌شۆڕشوو خه‌بات بهێنی بجیته‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عس. واته‌ بڕوات به‌خه‌بات و کوردایه‌تی نه‌مابوه‌،ڕوخایت به‌زیویت ،کۆڵت داوه‌ سه‌رت نه‌وی کردووه‌ بۆ به‌عس، ئیتر کوردایه‌تی چی به‌خه‌ڵک ده‌فرۆشیت؟ ده‌ڵێیت 10ساڵ حوکمدراوم ئه‌مه‌ مه‌ته‌ڵه‌ له‌ پێشمه‌رگایه‌تی بڕوای به‌خه‌باتی کورد نه‌ماوه‌ به‌ڵام له‌ژێر ده‌ستی ڕژێمدا کوردایه‌تیه‌که‌ی قوڵپ ده‌دات، وه‌ک بیستومه‌ پێشمه‌رگه‌ی وا هه‌بووه‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌مویان گیراون داوایان لێکردووه‌ ئه‌گه‌ر ته‌سلیم بێته‌وه‌ هه‌مویان به‌رده‌بن به‌ڵام قبوڵی نه‌بووه‌ واز له‌ شۆڕش و خه‌بات بهێنێت،وه‌ سه‌ری بۆ به‌عس نه‌وی نه‌کردووه‌،ئه‌وه‌ جێگه‌ی شانازییه‌ نه‌ک جه‌نابت کاک ئازاد،
5-باسی کۆنفراس و هاڵبژاردنت کردووه‌ له‌خۆمه‌وه‌ نایڵێم پرسیارم له‌و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌ کردووه‌، بۆی باسکردم،که‌ کۆمیته‌که‌تان 4لیژنه‌ی هه‌بووه‌،که‌ئه‌وسا ئاسۆ قه‌ڵه‌و سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد،بۆ به‌شداری له‌ کۆنفراسی کۆمیته‌ ،هه‌ر لیژنه‌یه‌ک 3که‌س واته‌ 12که‌سی لیژنه‌کان له‌گه‌ڵ 4 که‌سی کۆمیته‌،که‌ده‌کاته‌ 16 که‌س ،به‌ڵام به‌ڕێزت ده‌ڵێیت له‌ 26که‌س 21ده‌نگم به‌ده‌ست هیناوه‌،من ده‌پرسم ئایه‌ ئه‌ 10 ده‌نگه‌ له‌کوێوه‌ هاتن؟من زۆرم پرسیار کرد نه‌متوانی بگه‌مه‌ ڕاستی مه‌سه‌له‌که‌،کاک ئازاد خالید ئایه‌ ئه‌مه‌یه‌ هه‌ڵبژاردن که‌به‌ڕێزت شانازی پێوه‌ده‌که‌یت؟یان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ وه‌ستایانه‌ کاری بۆکراوه‌ نێجیری وه‌ک تۆیان مه‌به‌سته . وه‌ که‌سیش له‌ خۆییه‌وه‌ شت نانوسێت . خۆت واز بێنیت ئیمڕۆ له‌ به‌یانی باشتره‌ . نه‌وه‌ك وێنه‌ی ناو ره‌بییه‌کانی پیرداودت بۆ بڵاو بکه‌نه‌وه‌ . ‌

4 3 2009 گه‌نجێکی دلسۆز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە