کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ گۆڕانی دروست کرد؟

Sunday, 14/02/2010, 12:00


کاتێک پارتی کرێکارانی کوردستان، له‌دوا جه‌نگیدا له‌دژی ڕژێمی فاشستی تورک گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی بۆ خۆی تۆمارکرد و له‌شکری فاشستی تورک به‌ لووتشکاویه‌وه‌، گه‌ڕایه‌وه‌ مۆڵگه‌کانی خۆیان، فاشسته‌کانی تورک له‌ ناچارایدا ده‌ستی دایه‌ جه‌نگی ده‌رونی(سکۆلۆژی) به‌ پێنوسه‌ به‌کرێگیراوه‌کانی به‌تایبه‌ت نوسه‌ره‌ ده‌رباییه‌کانی باشووری کوردستان.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ من بابه‌ته‌ێکم له‌ ژێرناوی به‌ڵێ په‌که‌که‌ ده‌ستکردی فاشیه‌تی تورک، به‌ڵگه‌و بۆچوونه‌کانی ئه‌و کاته‌ به‌م شێوه، بوو:
چه‌وساننه‌وه‌ی دڕندانه‌ی تورکه‌ فاشسته‌کان هێنده‌ به‌ربڵاوه‌ که‌ ته‌واوی چین و توێژه‌کانی کورده‌کانی باکووری گرتۆته‌وه، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ی گرنگ نیه‌، که‌ تۆ چیت یا چی نیت، گرنگه‌ ئه‌گه‌ر تۆ کورد بیت، ئه‌وا ده‌که‌ویته‌ به‌ر کوته‌کی جانه‌وه‌ره‌کانی تورکی فاشی." جۆنسان ڕاندال له‌ امه‌ فی شیقاقدا" ئه‌ڵێ: تورکیا سه‌رۆک خێڵه‌کانی کوردی ناچار ده‌کرد، که‌ شیاکه‌ی ڕه‌شه‌ ووڵاخه‌کانی خۆیان بخۆن و شکوری ده‌وڵه‌تی تورک بکه‌ن.
دڕنده‌یی و وه‌حشه‌یه‌تی تورکی فاشی به‌ ئاستێک گه‌یشت که‌ لاوازترین ده‌نگێک که‌ بۆنی ڕزگاری لێهاتبا، خه‌ڵک به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌ چاره‌نوسیش نه‌زانیبا، ده‌بوه‌ پاڵپشتی جا با ئه‌و چلوره‌ ده‌نگه‌ مۆمێکی کزۆڵه‌ش بێت.
به‌ کورتی ده‌سه‌ڵاتی تورکه‌ فاشسته‌کان ژیانی گه‌لانی تورکیای کرده‌‌ دۆزه‌خێک سه‌ر ڕوی زه‌وی، بۆیه‌ نازم حیکمه‌ت ئه‌ڵێ: ئێستا ده‌زانم که‌ بۆ گۆرانیه‌کانمان هه‌مووی هه‌ر ئاه ئاهه‌، چونکه‌ هه‌موو ژیانمان هه‌ر ئاه هاوارو دادوبێدایه‌ له‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵات.‌‌‌
ده‌نگۆو ناوزڕاندنی فاشسته‌کانی تورک له‌ ده‌ره‌وه‌ش گه‌یشته‌ لوتکه‌، هه‌رچه‌ندا تورکییای فاشی هه‌میشه‌ ڕۆڵێ سه‌گێکی ڕاوی ئیمپریالیزمی دیتوه‌، بۆ نموونه‌ "میدنایت ئێکسپرێ" فلیم هه‌روه‌ها له‌ شێوه‌ی کتێب به‌ هه‌مان ناوه‌وه‌ له‌ نوسین و ده‌رهێنانی" ئالان پارکر" ته‌نها به‌ دیتینی ئه‌و فلیمه‌ یا خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه‌ تورکیا له‌پێش چاوی مرۆڤ ده‌بێته‌ دڕندیه‌کی کێوی ئه‌فسانه‌ی که‌ هاوتای نیه‌. هه‌رچه‌ند فلیمه‌ یا کتێبه‌ ڕوداوێکی ڕاستیه‌ و دروست کراو نیه‌، ئیجاش دڕنده‌ی وه‌حشیه‌تی تورک له‌و فلیم و کتێبه‌داده‌گاته‌ ئاستی باوه‌ڕنه‌کرده‌نی، چونکه‌ تورکه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان هێنده‌ جانه‌وه‌رانه‌ هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، مرۆڤ به‌ چاوی خۆشی باوه‌ڕنه‌کات.
http://en.wikipedia.org/wiki/Midnight_Express_%28film%29

نیلسۆن مه‌ندێلا ئه‌ڵێ: چه‌ند ڕۆژێک وه‌ک کورد له‌ تورکیا بژی‌ ئه‌وسا ده‌زانی که‌ تورکیا چ جانه‌وه‌رێکێکی دڕنده‌یه‌.
ئه‌فووس ته‌واوی ئه‌ورپا و به‌ ئه‌مریکاشه‌وه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانێت، که‌چی چاوی خۆیان نوقاندوه‌و بێهه‌ڵوێستن.
جگه‌ له‌وه‌ش، هه‌رمرۆڤێک ئه‌گه‌ر هێنده‌ی گه‌ردێک ویژدان و هه‌ستی هه‌بێت، به‌دیتنی ئه‌و فۆتۆگرافه‌ نفره‌ت و کینه‌و ڕقی بارته‌قای چیاکان له‌ تورکه‌ فاشسته‌کان له‌ ده‌رونیدا هه‌ڵده‌تۆقێ.
ئاخر چۆن ڕق کینه‌ له‌ ده‌روونی مرۆڤدا دروست نه‌بێت، ئایا پیاوێکی به‌سه‌ڵاچووی وه‌ک ئه‌م پیاوه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌و شێوه‌ سوکایه‌تی پێبکرێت؟
یا بابڵێین ئه‌م مرۆڤه‌ تاوانی کردوه‌، ئه‌گه‌ر خۆیان له‌ ڕێشه‌دا سووک نامۆ به‌ ڕێزگرتن نین، سزای خۆی بده‌، نه‌ک سوکایه‌تی پێکردن، که‌سێک نه‌زانێت، وا ده‌زانێت، که‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌م پیاوه‌ بۆمبه‌ ئه‌تۆمیه‌کانی به‌سه‌ر هێرۆشیماو ناکازاکیدا به‌رداوه‌ته‌وه. هه‌ربۆیه‌ که‌ باوه‌ڕی یه‌قینم هه‌یه‌، هه‌ر که‌سێک نۆکه‌ری ئه‌و جۆره‌ فاشته‌بکات، سه‌رئه‌نجام به‌ر شه‌قی گه‌ل ده‌که‌وێت، دره‌نگ یا زوو.‌
به‌ کورتی ده‌توانین بڵێین به‌ڵێ، ئه‌وه‌ وه‌حشیه‌تی و دڕنده‌یی سیستێمه‌که‌ی تورکییایه‌ که‌ په‌که‌که‌ی دروست، ئه‌گه‌ر دڕنده‌یی تورک نه‌بوایه له‌پڕ له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا په‌که‌که‌ نه‌ده‌بوو به‌ ده‌نگی گه‌ل، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو دژایه‌یتیه‌ی ده‌روه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان.
له‌و سۆنگه‌شه‌وه‌، مرۆڤ ده‌وێرێت بڵێ که‌ گۆڕان له‌ ئه‌نجامی زاڵبوونی کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌و مافیایه‌ به‌سه‌ر ته‌واوی داموده‌گاکانی ووڵاتدا، هه‌روه‌ها قۆرخکردنی ته‌واوی سامان به‌رهه‌می ووڵات بۆ گیرفانی چه‌ند دزو چه‌ته‌یه‌ک، هه‌روه‌ها ته‌خشان په‌خشان کردنی سامانی ووڵات، به‌کاری نامرۆڤانه‌وه‌ دژ به‌گه‌ل و نیشتیمان.
پشتگوێ خستنی لاوان که‌ گه‌نجینه‌ی گه‌لانی سه‌ر ڕووی جیهانه‌، په‌رته‌وازه‌کردنیان به‌ کۆڵانه‌کانی ئه‌وروپاو جیهانی ده‌ره‌وه‌، که‌ به‌ ژیانی کۆله‌مه‌رگی و سوکایه‌تی پێکردن، له‌به‌رده‌رگای ئه‌م یا ئه‌و ئۆفیسی ووڵاتانی ئه‌وروپا چاوه‌ڕێی لوقمه‌ نانێک بکه‌ن. خۆشیان به‌ ملیۆنه‌ها دۆلار ده‌دۆڕێن له‌ باڕه‌کان و قومارخانه‌کاندا.
له‌ هه‌ر ڕوگه‌یه‌که‌یه‌وه‌ له‌ هۆکار بگه‌ڕیین، سه‌رئه‌نجام ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که‌ ده‌سه‌ڵات ده‌رگای وولاتی ئاوه‌ڵا کردوه‌، بۆ دومنانی گه‌له‌که‌مان، ئیتر هه‌ر له‌ هاورده‌کردنی سیخوڕی دژ به‌ گه‌له‌که‌مان تا ده‌گاته‌ به‌روبومی ئێکسپایه‌رو تا ده‌گاته‌ ماده‌بێهۆشه‌که‌ره‌کان، که‌ هه‌رکامێکیان بگریت، ده‌بێته‌ ماییه‌ی ماڵوێرانی و قوڕبه‌سه‌ر به‌ گه‌ل.
کار گه‌یشتته‌ ئاستێک که‌ نه‌خۆشیه‌ کوشنده‌کان که‌ ئه‌مڕۆ باویانه‌ له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێک و ئانێک به‌رزترین ئاستیان هه‌یه‌، بۆ نموونه‌ نه‌خۆشی ترسناکی وه‌ک شیرپه‌نجه‌"سه‌ره‌تان" له‌ هه‌موو ڕۆژێکی مێژووی گه‌له‌که‌مان به‌ به‌رزترین ڕێژه‌ ئه‌مڕۆ بڵاو بۆته‌وه‌، له‌کاتێکدا کوردستان ووڵاتێکه‌ دوره‌ له‌و جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌ چونکه‌ ژینگه‌ی کوردستان، ژینگه‌یه‌کی پاک و خاوێنه‌و، زه‌مینه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی تیدا نیه‌.
باشترین نمونه‌ش ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانه‌، که‌ ئاوه‌ڕۆی هه‌ڵه‌نجه‌و خورماڵی ده‌ڕژێته‌ ناو به‌نداوه‌که‌، بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاوه‌که‌ ببێته‌ هۆی نه‌خۆشی سه‌ره‌تان.
ئه‌گه‌ر بێت و توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بکه‌ین، له‌ ئێستاوه‌ تا کۆتای ته‌مه‌ن فریای ئه‌وه‌ ناکه‌وین هه‌موویان ده‌ستنیشان بکه‌ین، چونکه‌ هێنده‌ زۆرن، به‌ڵام هه‌ندێکیان له‌م‌ لینکه‌دا ده‌خه‌ینه‌ پێش چاو:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=974ddfd1

جگه‌ له‌وانه‌ش گرنگترین بابه‌ت‌، بابه‌تی ناوچه‌ دابڕاوه‌کانی وه‌ک که‌رکوک و خانه‌قین و شه‌نگارو موسڵ و به‌دره‌و جه‌سانه‌‌، کاک سه‌ردار عه‌بدوڵا له‌ کۆڕێکی پالتۆڵکادا له‌ ژووری ده‌نگی ئۆپۆسزێندا گوتی: که‌ ئیبراهیم الئه‌شقیر جه‌عفه‌ری له‌ کۆتایی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقدا گووتی: ته‌قینه‌وه‌و کێشه‌لاوه‌کیه‌کان وایان کرد، که‌ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 دوا بکه‌وێت، به‌ڵام هیچکام له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان یا هیچکام له‌ کاربده‌ستانی کورد نه‌هاتنه‌ پێشه‌وه‌، تا ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بکه‌ین.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌ک هه‌ر هه‌وڵی جێبه‌جێکردنی داخوازیه‌کانی گه‌لی کوردیان نه‌داوه‌، به‌ڵکوو به‌ مه‌به‌سته‌وه‌، ماده‌ی 140 کرا به‌ ماده‌ی 58، پاشان 32 به‌ 32 بۆ هه‌موو دانیشتوانی شاری که‌رکوک و ئاو بێنه‌وه‌ ده‌ست بشۆ.
له‌بیریشمان نه‌چێت، ئێزیده‌یه‌کان به‌درێژی ته‌مه‌نی به‌عسی فاشی، رۆژێک له‌ ڕۆژان بیریان له‌وه‌ نه‌کردۆته‌وه‌‌ که‌ خۆیان به‌کورد نه‌زانن،به‌ڵام له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوریدا، هه‌ڕه‌شه‌ خۆ به‌کورد نه‌بون ده‌که‌ن. کورده‌ فه‌یلیه‌کانی دانیشتووی به‌غداد له‌ جه‌ربه‌زیی خۆیانه‌ به‌ کوردماون، که‌چی ڕۆژێک له‌ ڕۆژان ده‌سه‌ڵاتی له‌ بیری نه‌بوه‌، که‌ ئه‌مانه‌ش کوردن!
بۆیه‌ لێره‌دا، هه‌روه‌ک چۆن باوه‌ڕامان وایه‌ که‌ په‌که‌که‌ چه‌وسانه‌وه‌ی فاشیه‌تی تورک دروستی کردوه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ش گۆڕڕان، ئازارو ماعاناتی ده‌ستی ده‌سه‌ڵات دروستی کردوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە