سيناريۆی ده‌ستگيركردنی (باندێك)ی نه‌ناسراو، يا هه‌ڵمالينی رووی راسته‌قينه‌ی پاراستن
Tuesday, 11/10/2011, 12:00
كوردستانپۆست/په‌يامنێری ههولێرچهند ڕۆژێكه جارێكی ديكه ده‌زگای سه‌ربه ئاژانسی پاراستن بۆ خۆ ئاماده‌كردن و چاوترساندن و توقاندنی خه‌ڵكی هه‌ولير(سينارێۆيه‌كی) نويان له ترس و راوه‌دونان به‌رهه‌م هيناوه به‌وه‌ی، كه گوياهيه بانديكی هه‌ڵوه‌شاوه‌يی كۆنی ئاژاوه گيری و ئيرهابيان ئاشكراكردووه كه خه‌ريكی خۆريكخستنه‌وه‌بوون!
به پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له به‌شی زانياریی و سياسیی له ئاسايشی گشتی ئه‌و سيناريۆيه‌ی ئاشكرا كرد، به‌وه‌ی هه‌ريه‌كه له (هيرشه ره‌ش) كه ناوی (هه‌مزه)يه و (بارزان قه‌ساب) برای (نه‌زواد هادی) و(دلشاد يوسف) له دژه تيرۆر كه ده‌ستيان له تيرۆر كردنی (شه‌هيد سه‌رده‌شت عوسمان) دا هه‌بوو، ماوه‌ی يه‌ك مانگه خه‌ريكی جيبه‌جيكردنی ئه‌و سيناريۆيه‌ن كه بۆ چاوترساندن و تۆقاندنی ئۆپۆزيسۆن به‌تايبه‌تی كۆمه‌ڵی ئيسلامی و دواتريش يه‌كگرتووی ئيسلامی و له پال ئه‌مانه‌شدا گۆران، بخه‌نه ژێر باری ده‌روونی خراپه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زياتر له (٣٠) كه‌سيان ده‌ستگير كردووه، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به نيازبوون كاری تێكده‌رانه و ئيرهابی ئه‌نجام بده‌ن! كه زۆر دووره له راستيه‌وه چونكه وه‌ك سه‌رچاوه‌كه گووتی: دياره له‌م دويانه پاراستن چه‌ند كاريكی كوشتن و بزركردنی مه‌لا و پياو گه‌نج و چوونه سه‌رماليان ئه‌نجامدابوو، بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌ڵك بلين ئه‌و ئاسايشه به‌ده‌ست خۆمانه هيمنی هه‌بێ يا ئاژاوه و گيره‌شيوينی هه‌بي!
واته هه‌رچی رووداوه‌كانه به‌وانه‌ی به تۆمه‌تی تيرۆرو تۆقاندنيشه‌وه ئه‌نجامدراوه هه‌ر پياوه‌كانی پاراستن كردويانه، دواين سيناريۆ به بێ ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ر، به‌ردانی ئه‌و گه‌نجه عه‌ره‌به بێ كه‌سه‌ی ته‌مه‌ن ١٧ ساله له گرتووخانه‌ی نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر، ناردنی بۆ كه‌ركوك پاشانيش هێله‌كيكی پر تيئێن تيان له‌به‌ر كردوو به سه‌ياريه‌كی پيكاب هينايه‌نانه‌وه بۆ سه‌يته‌ره‌ی گرده ره‌شه‌و له لايه‌ن (بارزان قه‌ساب) و (دلشاد يوسف) و هێرشه ره‌شه‌وه (هه‌مزه) درايه به رده‌ستريژی گولله بارانكردن و ئه‌و بێتاوانه‌يان كرده قوربانی خه‌ونه بۆ گه‌نه‌كانی پاراستنی بنه‌ماله!
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی دركاندووه، كه عه‌ميد كه‌يوان ميرزا سابير ده‌مێكه ئه‌وه‌ی باسكردووه، گه‌ر 30 كه‌سيك نه‌گرين ئه‌وا ده‌سته‌كه‌مان كه‌شف ده‌بێ، واته ئه‌م سيناريۆيه زۆر ده‌ميكه بۆ ترساندنی خه‌ڵكی هه‌ولير ئاماده كراوه؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست