بۆ(ئامه‌دی) کاوه گه‌رمیانی
Sunday, 22/12/2013, 12:00
1539 بینراوە
قه‌ڵه‌مێکی بوێر کۆژرا و
گه‌مژه‌کان ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره
وایان زانی
ده‌نگی ئازادی ده‌کوژرێ،،،
نه‌یانزانی له جێگه‌ی ئه‌و ، هه‌زار قه‌ڵه‌م
ده‌بێته تارمایی و وه‌ک مۆته‌که سه‌ریان ده‌گرێ،،،،
کاوه‌یه‌ک‌یان له‌ناوبردین
نه‌یانزانی،،،،
هه‌موو ولات لێیان ده‌بێته
هه‌ناسه‌ی هه‌لپروچقاو‌ی
گه‌رمیانی،،،،
کاوه‌یان برد،،،،
به‌لام ئه‌مرۆ پارجه‌یه‌کی
جه‌رگی کاوه
ڕۆحیکی نوێی
ڕۆژنامه‌وان
له دوتوێی
شیرینی ئه‌نفاڵ
سه‌ری ده‌رکرد،،،،
نیشتیمانی پڕ له مافیام
پێشوازی هه‌تیوێکی کرد،،،،
چاوه‌کانی هیوای کاوه‌ی
بڕیه
دوو دیده‌که‌ی
(ئامه‌د)،،،،