کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داهینەر یان سواڵکردنی مۆدێرن !

Saturday, 05/01/2013, 12:00







جێگای داخە وەزارەتێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناوی وەزارەتی (ڕۆشنبیر) هەڵەیەکی هێندە زەق و دیار بکات ، هەستێت بە بڕیاری دیاری کردنی داهێنەر لە هەرێمێکی بچوکی وەک کوردستان ! هاندانی کەسانی بەتوانا و لێهاتوو بۆ بەرەو پێش بردنی میهنەیەک یان کارێک کە خزمەتی کۆمەڵگای تیابێت بە گشتی جێگای ڕێز و تەقدیرە ، بەڵام ئایا داهێنەر کێیە ، ئەمە ئەو پرسیارەیە کە من وەک هاوڵاتیەکی کورد پێم وایە نە بەڕێوەبەری وەزارەتی ڕۆشنبیری و نە کارمەندانی ئەو وەزارەتە و نە زۆرێک لەوانەش کە ناوەکەیان لە لیستەکەدا هاتووە ماناکەی نازانن ، وە نازانن داهێنەر کێیە و داهێنان چیە ، ووشەی داهێنان مانایەکی زۆر لەوە گەورەتری هەیە کە بچوک بکرێتەوە لەوەی کە ئەم کەسە دەنگی خۆشە یان جسم و قەد و باڵای جوانە یان گۆرانی بێژێکی لێهاتوە یان نوسەرە یان وەرگێڕە یان ڕەسامە ! ئەمانە نابنە داهێنان و خاوەنی ئەم جۆرە پیشانە داهێنەر نین ، وە پێشم وایە ئەوانەی کە ناویان لە لیستەکەدا هاتوە جگە لە کاسانی لەم شێوەیە زیاتر نین
ئایا گۆرانی بێژ داهێنەرە ؟ یان ڕەسام و وەرگێڕ داهێنەرن ؟ ئایا شانۆکار دهێنەرە ؟ ئایا نوسەر داهێنەرە ؟ نەخێر ئەگەر ئەمانە داهێنەر بن بەشێکی زۆری خەڵکی کوردستان ئەکەونە بەر لێستی داهێنەران ! یان ئەمە بیانوویەکە بۆ پێدانی بڕێک پارە بە هەریەک لەو کەسانە ، من ئەمە بە سواڵکردنێکی مۆدێرن وەسف ئەکەم ، ئەگینا نە داهێنەر بوونی هەیە و نە داهێنانەکانیان ، ئاخر با بێن یەکە یەکە داهێنانەکانیانمان نیشان بدەن بزانین چیان کردوە !
زۆر بە داخەوەم بۆ دام و دەزگا حیزبی و حکومیەکان و هاوڵاتیان، کاردانەوەیەکی وەهایان نیە بەرامبەر بەم سواڵکردنە مۆدێرنە ، ئەمە پارەکێشانەوەیە لە قوتی خەڵک ، ئەو پارەیەیی کە تەرخان ئەکرێت بۆ مەسائیلێکی وەها ئەتوانرێت دەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێ ئەنجام بدرێت ، یان چەند کوچەو کۆڵانێکی قوڕاوی شارۆچکەکانی کوردستانی پێ قیرتاو بکرێت
پێویست بوو ئەم بڕیارەی وەزارەتی ڕۆشنبیری ناوی ێندوقی سوڵ بوایە بۆ کۆمەڵێک هونەرمەند ، نەک داهێنەران ، بودجەی هەرێمی کوردستان هەر کەسەو لە لایەکەوە شەن و کەوی ئەکات ، بێ سەر و بەریەکە هەر مەپرسە ، خۆ کەس محاسەبەی کەس ناکات ، سەرانی پارتی و یەکێتی بە ئارەزووی خۆیان ئەیبڕن و ئەیدورن ! و پاوانی ئەکەن ، کە من پێم وایە ئەم پرسە دەستی حیزبی تێدایە
هەرێمی کوردستان سەوزە و میوەکەشی لە دەرەوە بۆ یەت کەچی نەمان زانی خاوەنی ٦٩٠ داهێنەریشین !!! ئاخر وڵاتێک تا ئێستا تەنانەت مەعمەلی گۆرەوی دروست کردنی نیە و خاوەنی بەرهەمی خۆماڵی نیە ، چۆن بوو خێرا بووینە داهێنەر ،
ئەمەوێت پێناسەیەکی زۆر سادەی ووشەی داهێنان بۆ وەزیری ڕۆشنبیری و ئەو دام و دەزگایانە بکەن کە لەو پرسە مەسئولن ، (داهێنان) واتە " هەستان بە کارێکی شاز چ وەک تاک یان وەک گروپ کە زادەی فکری ئەو کەسە یاخود ئەو گروپەیە ، کە خزمەتێکی گەورە بکات بە کۆمەڵگا نەک یەک شەخس بەڵکوو کۆمەڵگا بە گشتی ، واتە داهێنانی فعلێکە بەرژەوەندی گشتی لەخۆ دەگرێت ، لەبواری تەکنەلۆژیادا " دروست کردنی ئامێرێک کە هاوشێوەی نەبێت یان ئەگەر هەشبێت ئەم باشتر بێت لەوان ، یان لە بواری پێشەسازیدا ، دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک کە کارئاسانی بکات ، هێزی کار کەم بکاتەوە و بەرهەمی باشتر و زیاتر ببەخشێت ، ئەمە چ تاکێک کارەکتەرەکەی بێت یاخود گروپێک ، یان لە بواری خوێندندا ، ئەگەر یەکێک لەو کەسانەی ناوەکانیان لەو لیستەدا هاتوە کە زیاتر لە ئاماری سەرژمێری ناحیەیەک ئەچێت ، نەک ئاماری داهێنەران ، توانیبێتی سیستمێکی خوێندنی وەها دانێیت کە ئاستی ڕۆشنبیری خوێندکار بە تەواوەتی بەرز بێتەوە و کەسانی بەتوانا لە سایەی ئەو داهێنانەدا هەڵ کەون ، بەڵێ ئەمە داهێنان بوو ....هتد
پێم وایە هاوڵاتیانی کوردستان پێویستە زەخت بخەنە سەر سەرۆکایەتی هەرێم و پەڕلەمان و حکومەتی کوردستان کە پێش بەم کارە سەیر و سەمەرانە بگرن ،نەهێڵن هەروا بە ئاسانی قووتی خەڵک بەئاوا بدرێت ، هەر نەشتوانرا بەر بەم کارە سەیر و سەمەرانە بگیرێت ، ئەوا ناوی ئەو کەسانە وەک سەرسوڕهێنەرترین داهێنەرەکان بخرێتە کتێبی(گینس) وە بۆ ئەوەی وەک سەرسوڕهێنەر ترین کەسایەتی هەڵبژێردراوی بێ داهێنان ناویان بچێتە لاپەڕەکانی مێژوە وە و ببێتە نوکتەیەکی خۆش بۆ جیلەکانی دواین ، ئەمەو لەکاتێکا کە ناتوانن یەکی جوتێ گۆرەوەی دروست بکەن !.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە