کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مێژووی ترس

Tuesday, 09/07/2013, 12:00

2020 بینراوە





 مێژووی سەت ساڵی رابودوومان پڕە لە گرێ کوێرە ولایەنی شاراوە . کە لەوسەردەمەدا سەرکەردەی کوردو حیزبی کۆیلەی کوردی نە بوێرانە ئەنگوستی بۆ بردووە نە بێ ترس باسی لێوە کردووە .هۆیەکەشی ترسی لەدەست دانی دەسەڵات و پرسی ئابوری بووە کە هەتا دەست پێکی هەزارەی سێ وەکی شێر پەنجە جەستەی کۆمەڵگای کوردی تەنئوە لە نێوەشدا تەنیا منداڵی فەقیرو هەژاری کورد لە ناو چووە بەرو بومێکیش وەدەست نەکەوتوە لە چەنگ دیکتایۆڕی خۆماڵی .
 بێ بەختی نەتەوەی کورد هەر لەوەدانیە کە بەسەرماندێ .بۆ چما کەس دەوێرێ بە راشکاوی باس ئەو رووداوانە بکا کە ناوی شۆڕش و سەرهەڵدانی لێ نراوە وێنەی ملوانکە لە ئەستۆیان کردووە وکەس نابێ دەستی بۆ بەرێ ؟ بۆ کەسێک دەوێرێ بڵێی کاکە : سمکۆی شکاک نە شۆڕشی بەرێوە بردووە نە جەوهەری شۆڕشگێڕی تێدا بووە و نەتوانیویە ئەرک سیاسی خۆی بە بارتەقای هیزی دووژمن بە کار بێنێ .
 هۆی دژایەتی ، شێخ عوبێدولای شەمزینی دەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی لە ساڵی ١٢١٥ هەتاوی بەو لاوە فڕی بەسەر رزگاری نەتەوەییو ئازادی کوردوستان نەبووە .تەنیا هۆی سەرکی نەدانی ماڵیاتیئەو پێنج ئاواییە بوو وەرگرتنی ٥٠٠تمەنی مانگانە  کە لە لایان " موحەممەد شای قاجار " وەریدەگرت .ئەویش پاش کۆچی دوایی وی ناسرەدین زەختی بۆ دێنێ کە دەبێ ساڵانە ماڵیات بدادەسەڵاتی ناوەندی .شێخ خۆی لەو کارە دەبوێرێ و شەڕ دروست دەبێ لەسەر حیسابی شۆڕش رزگاری خوازی ؟ئەوە بۆتە بەشیک لە مێژووی ئەو خاکە مل بە کۆتەو دەبێ تاکی کورد تاوانی بۆ بدا ؟.
 ماوەیەکە شەڕی دەسەڵات دارو بەردی باشوری داگرتوە ئەوەێ پێی دەگوترێ شەڕە زێڕینگەرە بۆ پاراستنی دەسەڵات ، عەشیرە ، .هەناسەکانی دوایی جەلال و هاتوچۆی گەرمی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا وێنەی گەلە گورگی برسی لەسەر جەستەی برینداری نەتەوەکەمان لەو بەشە لە نیشتمان دا کەشو هەوایەکی خوڵقاندووە کە مرۆو شەرم لە شەهیدو بنەمالەی شەهید دەکا دیسان ترس ؟ دیسان بێ بەختی ؟ تۆ بڵێی کی تاوان بارە. وڵاتێکی وەکی " بڕۆنئی " سەرجەم رێژەی دانیشتوانی " چل وپێنج " کەسە بڕۆ بزانە لە نەتەوەیەکگرتوەکان چۆن رێزی لێ دەگرا .؟
 لەسەردەمی مەڕحومی دوکتور قاسملودا سێ شەڕی مەزن دروست بوو . شەڕ لە گەڵ مەنگوڕەکان / شەڕ لەگەڵ کۆماری کەمتیارەکان / شەڕ لەگەڵ کۆمەڵە ؟ / دەپیاوم دەوێ بڵێی دوکتور قاسملو پێغەمبەری ئاشتی نیە؟  دیتمان چۆن بە هاوکاری کوردی خۆماڵی تەڵەیان بۆ داناوەو لە خشتەیان برد. چەند رۆژی دیکە ساڵهاتی ترۆرو شەهید کردنیەتی چاو لێ کەن جووتە لەتی دێمۆکڕاتەکان چۆن تاسوعاو عاشوڕای کوردانەی بۆ دەگێڕن بە بێ ئەوی بایی فلسێک قسەکانی بە ئەنجام بگەیەنن .
 ئەدی مێژووی ترس چۆنە ؟ ئەمن دەترسێم ، ئەتۆ دەتەرسێی ، هەموومان ترسنۆکین . ئەگەر وانییە بۆچی ئەوە حاڵ و ئەوە مێژوومانە ؟نتەوەیەک دەتوانی خۆی فریو بدا کە راستیەکان ببینێ بەڵام متەقی لەبەر نەیە .
 جەعفەر/ کەریمی /ت/ فەنلاند
 ٨/٧/٢٠١٣
 سرنج: رێژەی دانیشتوانی وڵاتی ، بڕۆنئی ، چل و پێنج هەزار کەسە .
 


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)