گۆران وپارتى لە مەسەلەى سەردەشت شتێك كۆیانى كردەوە!؟ لە چلەى سەردەشتدا دونیایەك رێز لە گیانى سەردەشت.
Tuesday, 15/06/2010, 12:00
موعارەزە بوون
موعارەزە بوون تەنیا تەوزیفى رووداوو هەڵوێستێك نیە بۆ ئەوەى كەسانێك توشى شۆك و هەڵچونێكى عاتیفى بكات وبیانگرێنیت ، ئەگەر موعارزە تەنیا ئەوە بێت ئەوا دواتر هەر گریاوەكان بەم هەڵوێستە پێدەكەنن؟!
موعارەزەو دەستەڵات
ململانێى نێوان ئۆپۆوسیۆن ودەستەڵات بریتیە لە لە پەیوەندى نێوان ئەم دوو چەمكە لە چەند دوۆسیەكى جیاوزاو پر لەكێشەدا كۆكراوەتەوە لەناو پەرلەمان ،و چەند رووبەرێكى ترى پەیوەست بە كێشە سیاسى وچەند مەسەلەیەكى تر كە هیچ پێناس وپێگەو دەركەوتەیەكى سیاسیانەى نیە، زیاتر لەوەى راستەوخۆ خزمەت بە هاونیشتمانى وسیستەمەكە دەكات،ئەگەر هەندێك جاریش مەسەلەكە لەمە ناوەستێ و پەڕینەوەیەكى بەخۆوە دەبینێت وەك پابەند بوونێك بەم هێڵە وەهمیەیى كە مۆراڵى ئۆپۆزۆسیون لە دونیاى معارەزەى خۆماڵى بۆ خۆى دیارى كردووە وهەندێك جاریش ئەبێت سەلماندنێك هەبێت كە ئەم شتە ئەتوانێت بیكات، وەك سوارچاكێكى رەمزى كەناتوانێت مەیدانى جەنگ بەجێ بهێلێت، بۆ نمونە بەرێزانى "گۆران "كە لە رۆژنامەى رۆژنامەدا ئاماژەیان بەوە كردوبوو كە گلەیى ئەوەیان لەسەربووە كە معارەزە بونیان تەنیا لە بەرامبەر یەكێتى نیشتمانى زیاتر ناپەرێتەوە... كە ئەمە بیانوێك وسەلماندنێك نەبوو بۆ بەكلیپ كردنى مەسەلەى تیرۆركردنى سەردەشت وەك بابەتێكى نێو دۆسیەى معارەزە؟! بە مەبەستى بەرز راگرتنى نازناوى عیزەتى موعارەزە بوون وبەدەستهێنانى چەند دەنگ ورەنگێك، بۆیە هەموو مەسەلەیەك ناكرێت بكرێـتە توێشوى معارەزە بوون ،بەو پێیەى كێشەكە بخزێتە نێوان خێرو شەر وقاتل ومقتول وجەنگ وئاشتى ویاساو فەوزا ودادو بێ دادى ولێبوردن و توندو تیژى كە بێگومان ئەم پەیوەندیە وەك شكڵبەندى پرۆژەیەكى هاوبەش بۆ سیستەمى حوكم سوود بەكوردستان ناگەینێ زیاتر لەوەى كاركردنە لەسەر بچوككردنەوەى رووبەرى هەریەك لەو چەمكانە، لەسەر حیسابى یەكترو ئەوەى تر وجۆرێك لەشەڕ،وهەرگیز بە تەواوكارى كارێكى ئەخڵاقى پێكەوە ژیان و جێبەجێكردنى تایبەتمەندیەكانى دیموكراسیەت دەرناكەوێت كە بانگەشەى بۆ دەكرێت، ئیتر ئەم جۆرە مەسەلانە وەك بابەتێكى بە موعارەزە بوون كە شتێكى زۆر باشەكە لە هیبەتى دەستەڵات كەم دەكاتەوە بەڵام لەهەمان كاتیشدا لە مسداقیەتى موعارەزە بوون كەم دەكاتەوە، بەڵام ئەم بۆچونە كشتگیرى هەڵوێستى رۆژنامەنوسانى بێلایەن ناكریت ، بەپێچەوانەوە زیاتر جوان ومتمانەى خەڵكى كوردستانیانیشیان بەدەست هێناوە كە تا ئێستاش كۆڵیان نداوە بۆیە لەمەو دوا حیسابى جددیان بۆ دەكرێت ،ئەم دایالۆگەش بەمەبەستى لایەنگرى وناشیركردنى هیچ لایەنێكەوە نیە بەم هیوایەى بچێتە نێو سەنگەرى وتنى هەقیقەتێكەوە.
بەشمەك كردنى رۆحى مرۆڤ وەك كاڵایەكى موعارەزبوون (سەردەشت وەك نمونە)
جیاوازەكانى ئەم مەسەلیە لە نێوان موعارەزەو دەستەڵاتدا ئەوەیە هەندێك خاوەن پرۆژە سیاسیەكان ئەوانەى دەستى تاوانى بەرهەم هێنانى باندى تیرۆریان بۆ درێژ كرا وتاوانى تیرۆركردنى سەردەشتیان خرایە سەر كە تیرۆركردنەكە لە ناو حەوشەى ماڵى دەستەڵاتیاندا ئەنجام درا، وئەوانەى بانگەشەى گۆرانكارى و نوێكردنەوەیان دەكرد لە ژێر چەترى شین ولە خۆدانەوە بۆ سەردەشت شتێك كۆیانیانى كردەوە، ئەویش بەشمەك كردنى رۆحى مرۆڤە كە هەریەكەیان بەشێوەیەك لە چنینى تەڵە وداو بوون بۆ راوكردنى هەڵەكان و زیاتر دەستەڵات پەیداكردن لەسەر حیسابى گەل ومیللەت.بە جۆرێك كارەكانیان لە ئاراستە جیاوازوە بوو، بەڵام یەك خاڵى هاوبەشى دەستپێكردنى كار كۆیانى كردەوە ئەگەر یەكیان تۆمەتى بەرپرسیارەتى كوشتنى خرایە سەر و ئەوەى تریشیان تەنیا تازییەو شینى حوسینیەى خستە ئەستۆى خۆى،و تەنیا بەم ریتمەش مەسەلەكە چووە پێش وبە رووێكى نێگەتیفانەش بڕایەوە، بۆیە سەرەراى ئەوەى رۆژنامەنوسان هەڵوێستێكى بەجورئەتیان نواند، بەڵام بەرێژەیەكى رەها نەكەوتنە ژێر بارى سیحرى شین ولە خۆدانى كەسانێكەوە بۆ چوونە سەنگەرى رووبەروو بونەوەى حزبى دەستەڵاتەوە لە دەروازەى هێزى سیاسیەوە...،ئەوەى جێگاى سەرسورمان بوو رووداوى تراجیدى تیرۆركردنى سەردەشت وەك كلیپێكى ماتەمینى بزوێنەر بۆ عاتیفەى خەڵكى پێ بەخزمەتكار كرا! كاتێك وا پێویستى دەكرد هێزو و رەوتەكان بەتایبەتى موعارەزە خۆیان خزمتكارى خەڵك بن بۆ سارێژكردنى زامەكانیان بەڵام لە وڵاتى ئێمە شتەكان پێچەوانەن زامەكانیان بە خەڵكى كوردستان تیمار دەكەن .
ئەم كێشەیە هەر لەسەرەتاوە بەكێشەیەكى دادپەروەرى ونادادپەروەرى لە هێزەكانى كوردستانەوە ئاراستە نەكرا تا قاڵبێكى یاسایى فیدراڵى یاخود نێو دەوڵەتى وەربگرێت زیاتر لەوەى لە رووى ناوەخۆوە خوێندنەوەیەكى مێژینەى دوو ئایدیا و مەرامێكى سیاسیانەیە بۆ كرا لە دواوەى پەردەكان كە لە بەرێزانى گۆرانەوە دەستى پێكرد تا ئەم كاتەى كە پارتى بەیاننامە توندەكەى بەرەو رووى هەڵبڕى وەك توڕەبەنێك كە لە دەم و چاوى ئەم شمشێربازانە ئەخوێندرێتەوە پێش هەڵكێشانى شمشێرەكانیان كە رویان دائەپۆشێ بۆ زۆرانبازى ، ئەگەر واش نەبێت ئەمە یەكێكە لە خوێندنەوە سەرەكیەكان كەسەرەتایى كۆتایى هاتنى بە كلیپ كردنەكە بوو وتەنیا دەنگى رۆژنامەنوسان لە گۆرەپانى بەرگرى لە قەلەمى ئازاد مایەوە.
تێكەڵاو كردنى ئەورەقەكان وەك كارتێكى موعارەزە بون
بەكالاكردنى رۆحى مرۆڤێك وفرۆشتنەوەى وەك مزایەدێكى سیاسى لە رێگاى رستەو ووشەكانى تیۆرە فەلسەفیە سیاسیەكان و سێبەرەكان بەهەردوو دیوى حاكم ومحكومى فەزایەكى تەمو مژاوى دروستكردوە لە تێكلاوكردنى ئەورەقەكان وپێناسەو راڤەكردنى چەمكى موعارەزە بوون.
باسكردنى ئەم بابەتە لەناو تێكستە فەلسەفە فكریەكان پانتایەیەكى داگیر كرد،بەڵام ئەوەى تێبینى كرا باسكردنى ستەمێكە تێكەڵاو بە مەودایەكى فراونتر ئاماژەى پێكراوە، زیاتر لە باسكردنى شێوەى چارەسەركردنێكى دادپەروەرانەو دەستنیشانكردنى تاوانباران ورەوانە كردنیان بۆ دادگا نەك دادگایى كردنیان پێش دۆزینەوەیان ،كە سەزایەكەش پێش ساغبونەوە بەسەریان بسەپێت، كەئەمش واى كرد لەلایەك مسداقیەتى رۆژنامەنوسان بخاتە ژێر پرسیارەوە ومۆركێكى تۆلە سەندنەوەو هەولێكى هەرەمەكى بداتە مەسەلەى تیرۆكردنى سەردەشت وەك بابەتێكى موعارەزە بوون لە دەست هێزەكانەوە،و زیاتر مۆركێكى تەسفیەى حیساباتى سیاسی بەسەر هەڵوێستەكانیان دابماڵێت زیاتر لە شتێكى تر كە پەلى بۆ ئەو دیوى ئامانجى راستەقینەى هەنگاونا بۆ ناو هاوكێشەكەوە، كە دوو بەرەى تیا دروست بوو :پارتى دیموكراتى كوردستان و رۆژنامەنوسەكانى كە بە نەفەسێكى شەرى ناوەخۆ هاتنە پێش، وبەرەى بزوتنەوەى گۆران كە تیایدا هەڵوێست و قەڵەمى رۆژنامونوسە سەربەخۆكان وەك چەكێكى قورس بەكارى هێنا وشەرەكانیشى بەئەمان كردوو كەتەنیا ماندوبونى بەخشى شاشەكانى تێچو، بەڵام خەڵكى كوردستان سەرەراى ئەمانە پێویستى بە بەڵگەى سەڵمێنەرى ماتماتیكى وبەخاوەنى بوونى هەبوو تا كۆتایى، تا تاوانبارانى ئەم مەسەلەیە بە هەق وحیساب نەفرین بگەینێت ،و وا پێویستش دەكات لە زۆر مەسەلەوە دەست بۆ ماشە ببەین نەك بۆ خەلوز وكەسى هۆشیاریش قەبوڵی نەبێت خەڵوز بەناوى نوقلانەى قەڵمى ئازاد بخاتە گیرفانیانەوەو.
رۆژنامەنوسان بە مۆدیلێكى تریش مافیان پێشیل كرا
پرسیار كردن لەسەر بەها ئەخلاقیەكان ورێزگرتنى موقەدسات وپرسینەوەى كوشتنى بەناهەق هەقى هەموو تاكێكە بە تایبەتى بۆ نوسەرو رۆژنامەنوسەكان كە خۆیان لەجەماوەرن بەرژەوەندى ئەوانیش لە پێشەوەى شتەكانە بەمەبەستى ئاراستەكردنى رەوشى مرۆڤەكان لە ناو كۆمەڵگادا بەرەو بەدیهێنانى باشەكان ودوركەوتنەوە لەوەى كەوا دەبینرێت خراپە،ئەم جۆرە ئەخلاقە لە هەڵوێستى زۆربەى زۆرى رۆژنامەنوسانەوە بینرا بەبێ كاراكردنى بە كاریگەرى هێزێكى دەرەكى ئیرادەكانیان .
راستە ستەم رێگرە لە ئازادیەكان وخوێن رەشتن تاوانێكە تەنیا خواى پەروەردگار جوان وەسفى كردووە( مَن قَتَڵ نَفْساً بِغَیْڕ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِی الأَرْچِ فَكَأَنَّمَا قَتَڵ النَّاسَ جَمِیعاً ۆمَنْ أَحْێاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْێا النَّاسَ جَمِیعاً) كە"كوشتنى بەناهەقى نەفسێك وەك كوشتنى هەموو خەڵك وایە"،.
شەیداگەرانى بەدەستهێنانى تەنیا دەستەڵات ،پێویستە دان بەوەبنێن كە تاكەكان یاخود هاوشارەكان لە شێوازى بیركردنەوە وتواناى كاركردنیان جیاوازن،ناكرێت دەربڕینە جیاجیاكان ئەگەر بەرەو رووى ناهەقێ بن لە ژێر یەك چەترى مەرام شارەوەێكەوە كۆ بكرێتەوە ودواتر بەرهەمەكانیان تەنیا بەیەك دەروازەى سیاسەتێكەوە ئاراستە بكرێت، وەك نمونەى رۆژنامەنوسان كە بەرهەم وجورئەتەكەیان تا رادەیەك بێ حورمەتى لەگەڵدا كرا ،بەرهەمەكانیان ئیستغلال كرا هەروەك چۆن حورمەتى ئازادى سەردەشتیان شكاندن بە مۆدیلێكى ترەوە جورئەت و ئازادى هاو كارەكانیان شكاند!، كە بە موعارەزە بوونى بەرێزانى بزوتنەوەى گۆران لەم مەسەلەیە ئەم خوێندنەوەیان بە چاودێرانەوە بەخشى كە وا پێویستى دەكرد موعارەزە زیاتر وریا بێت و وشیار تر بێت لە هەڵبژاردنى بابەتەكانى وەك كەرستەیەكى نێو دۆسیەى موعارەزە ودواتر ستراتیژیەتى كارى بۆ هەبێت تا لە نیوەى رێگا پەكى نەكەوێت، لەهەمان كاتدا پێویستە هەر تاكەكەسێك هەر رۆژنامەیەك یان رۆژنامەنوسێك هەر رۆشنبیرێك لە شوێن ودەزگاى سەربخۆى خۆى سەرقاڵى ئەنجامدانى كارى ئیدانەكردن وكەمپین... بن وبكەرەكانى نمونەى تیرۆرى سەردەشت نەفرین بكەن و لەم جۆرەمان هەبوو كە لەشوێن خۆیان كاریان دەكردو كۆنترۆلیان لە دەست خۆیانەوە بوو لە گۆڤارو و رۆژنامەو و ماڵپەرە ئەلكترۆنیەكان... .
كە بە بەرهەم وسامانى گەل ومیللەتەوە دەژمێردرێن وەك شێوازێكى كۆمەڵگەى مەدەنی، وشتێكى نەشیاوە بزوتنەوەو حیزبە سیاسیەكان بەرهەمى رۆشنبیرو نوسەروە سەربەخۆكان لە پێشەنگایەكى تایبەتى سیاسیەوە بە ناوى خۆیانەوە نمایش بكەن وخۆیان بكەن بەخاوەنى خاوەن هەموو ئەم هەڵوێست ونوسینانە بۆ پێكانى هەر ئامانجێك ،هەرچەندە ئەمەش لە كاریگەرى قەڵەمى نوسەرو رۆژنامەنوسانى كەم نەكردەوە ،كە چۆن بەرەنگارى گەورەترین حیزبى دەستەڵات بونەوە بۆ هەڵگرتنى بەرپرسیارەتى خۆى ،ئەواش پێوست بوو نەهێلن كەس نانى بە كالا مەعریفەكانیان بخوات، وەك بەرێزانى بزوتنەوەى گۆران كە تا ئەم قۆناغە توانى بەكاڵا مەعریفیەكانى رۆشنبیران بەرێگاوە بڕوات كە خەریك بوو لە بەر خاترى رۆحێك چەند رۆحێكى تریش بەخاك بسپێرن بە هۆى بێ بەرنامەیى.
وپێویستە لەم دایالۆگە دابەشكردنى كارو بەرپرسیارو هەڵوێستى رۆژنامەنوسان بەیەكێك لە بنەماسەرەكیەكانى دامەزراوەییە سەربەخۆكان دابنرێن وبەرهەم وهەڵوێستەكانیان بە ناوى خۆیانەوە بێت هەروەك چۆن ئەم بابەتانەى كە لەژێرەوەى واژووى ناوەكانیان تیادا هاتووە ئاواش چاڵاكى وهەڵوێستەكانیان لە كەناڵى راگەیاندنى سەربەخۆكان و سەربەخۆو سەربەخۆیان بەخش ونیشان بدرێت نەك لە راگەیاندنەكانى بزوتنەوە و حیزبە سیاسیەكان ئەمان ماندوو ببن و تیاى بچن ئەمانیش نانى پێوە بخۆن ، هەر ئەمەشە هۆى بڵاوبونەوەى بابەتى رۆژنامەنوس ورۆشنبیرە سەربەخۆكان لە رۆژنامە بێلایەنەكان ،نەك لە رۆژنامەى حزب و بزوتنەوەكان تا بابەتەكانیان هەر لە سەنگەرى بێلایەنى جەمارەوە بمینێت بە هیچ رەنگ ولایەنێكیشەوە سواغ نەدرێت، بە پێچەوانەى نمونەى بە تەوزیفكردنى مەسەلەى سەردەشت كە زۆربەى بەرهەمى رۆشنبیران شوێنیان گوازرایەوەو چووبووە نیو شاشەكانى بزوتنەوە سیاسیەكان و لەجیاتى ئیمزاى نوسەر ئیمزاى كەسان وبزوتنەوەى ترى پێوە لكا؟!.
پەتى مەتەڵى سیاسەت كورتە
متمانەى خەلك بە هەڵوێستى وبونى دەنگێكى بوێر لە دەرەوەى حزب ورەوتەكان بە رەنج وهەڵوێستى رۆژنامەنوسانو لە هەندێك كەمتر رێكخراوى مەدەنى بوو،و پێویستە هەر ئەمانیش بەرهەمەكەى بخۆن و مساوەمەى لەسەردا بكەن بۆ بەرژەوەندى گشتى و دواتر وەك گوشارێك بۆچارەسەركردنى گرفتەكان ، فەرموون ئێمە بە مشتومرى نێوان پارتى دیموكراتى كوردستان وبزوتنەوەى گۆرانمان زانى كە لەمەو دواش چۆن مساومەى لەسەر كرا، وئیتر لەكاتى گرفتەكانى ترى رۆژنامەنوسان كەس خۆى لێى ناكات بەخاوەن ویەكەم مساوەمە پاشەكشەكەى موعارەزەى بەرێزانى گۆران بوو بە گۆرینى ریتمى لێدوانەكان و... دواتر بێدەنگ بونیان، كێشە بەردەوامەكانى هەندێك لە رۆژنامەنوسان كە پێى گیرۆدە ببون وەك بونى دەعوا لەسەریان یان هەرشەكردن لەگیانیان تیرو تۆختر بوو ! خەڵك پرسیارى ئەوەى دەكرد بۆ بەرێزانى بزوتنەوەى گۆران ئەوندە خۆیان بەخاوەنى مەسەلەى تیرۆكردنى سەردەشت دادەنا و تا ئێستاش دەعوایەكى قەزائییان لەسەر حكومەتى هەرێم تۆمار نەكرد! یان لەسەر ئەم كەسانەى كە دەستى تیرۆیان بۆ ئاماژە دەكرێت لەشاشەكانى بەرێگایەكى یاسایى ؟مەسەلەكە بۆ بە هەڵمەتێكى یاسایى دەست پێنەكرا لەتەك خۆ پشاندانەكان و بەردوام بونیان تا سەروەرى یاسا بەر قەرار بێت، بە كەمپینێكى یاسا وماف ناسەكان بۆ كۆبونەوەى واژوو وبەیاسایى كردنى كە تا ئێستا بە هەزاران دەعوایان تۆماركردبوو لەسەر بنەماى قسەكانى ناو شاشەكان هەرچەندە ئەمە محاڵە ،كە پسپۆرانى یاسایى دەڵێن" دەتوانرا شكایەت لە حكومەت بەتایبەتى وەزارەتى ناوەخۆ بكرایە لە دادگاى نێو دەولەتى بە ئیهمال وتەقسیر لە پاراستنى مافى مرۆڤ، لە كاتێكدا ئەم هەموو بەرنامەو هەڵمەتە راگەیاندنە تەنیا وەك مزایدەیەكى سیاسی ناسێنرا و نەكەوتە ژێر هیچ بەندێكى یاسایى؟!".
وئەگەرقەلەم تاكە چەكى رۆژنامەنوس ونوسەرەكان بێت،وئەگەر دەزگا متوازیعەكان كەناڵى گەیاندنیان بێت كە شتێكى رەواو بەهێزبوبێت، بەڵام ئەم ڕەوا بونە ڕەوا نیە بۆ بزوتنەوەیەك كاتێك باس لەهەمان مەسەلە دەكات وەك داكۆكى كارێك چونكە ژینگەى تێكۆشانیان جیاوازە لە رووى دەستەڵات وخۆنواندن، ئەگەر رۆژنامەنوسان رۆژنامەیان هەبێت ئەوا بۆ نمونە زۆر بەرێزانى گۆران بیست وپێنج پەرلەمانتاریان هەبوو وئەگەر رۆژنامەنوسان روو لە راى گشتى بكەن ئەوا گۆران كە هێزێكى ناسیاسى سیاسیە دادگاى فیدراڵى ونێودەولەتى لە پێش بوو كە نوێنەرى رێژەیەكى باشى ئەم خەڵكە بوو، كە وا پێویستى دەكرد رووی تێبكان دواى پەرلەمان نەك وەك پیشەى رۆژنامەنوسان تەنیا روو لە خەڵك بكات وبشكى ئاراستەى متمانەى خەڵك بە رۆژنامەنوسان بەرەو خۆى ببات...!
وئەگەر هەر لایەك بەرۆحى گروپى سیاسى ئەم مەسەلەیە پاراو ناكات با بفەرموێت ئێستاش دەتوانێت هەنگاوى یاساى بگرێتە بەر ،داوایى ئەم شتانە وهەقى سەردەشت وگشت هاورێكانى بۆ داهاتوو مسۆگەر بكات نەك بە مۆڕەكى دەستیان هەڵبگرن و پاشەكشە بكەن، ئەگەر بەبیانووى متمانە نەبوون بە دادگاى فیدراڵیشە وە بێت ئەتوانرا لە دادگاى نێو دەوڵەتى شكایەتیان بكردایە لە جیاتى شتى تر، وراوێژكارى یاسایش زۆرن، بەڵام ئێمەى كورد دواى متمانەیەكى زۆرمان بە ئەمەریكا وەك نمونە بەمتمانەمان بە هێزەكانى كوردستان ، بۆمان دەركەوت كە ئەمریكا تا ئەم شوێنە پشتگیرمان دەكات كە بەرژەوەندى خۆیانى تیایە ، تكام وایە ئاواش بەرهەم و هەڵوێستى رۆژنامەنوسان ئیتر بەكار نەهێنرێت بۆ بەرژەوەندیە سیاسیەكان بۆ نازناوە ناسیاسیەكان ،چونكە پەتى مەتەڵى سیاسەت كورتە هەر كە سیاسەتى سیاسەتداران ئاشكرا بێت ئیتر قور بەسەر سیاسەتوە دەبێت، و ئەم كاتەش ئەم سیاسەتەى كە دوێنى خەڵكى ئەگریان ئیتر كە ئاشكرا بوو ئەوا ئیمرۆ پێى پێدەكەنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست