پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عێراق 8.5 ملیار دۆلاره
Sunday, 01/03/2009, 12:00
1764 بینراوە
پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی گشتیی عێراق له‌ساڵی 2009 كه 62ملیار‌و 800 ملیۆن دۆلاره، بڕی 7 ملیار‌و نیو دۆلاره، یه‌ك ملیار دۆلاریش وه‌ك بودجه‌ی نه‌فه‌قاتی حاكیمه بۆ هه‌رێم خه‌رجده‌كرێت.
سامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی به‌پێی پرۆژه‌یاسای بودجه، كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناردوویه‌تی بۆ په‌رله‌مانی عێراق، له‌ساڵی 2009 بودجه‌ی گشتیی عێراق 62 ملیار‌و 800 ملیۆن دۆلاره، پشكی هه‌رێم به‌پێی 17% نزیكه‌ی 7 ملیار‌و 250 ملیۆن دۆلاره، 250 ملیۆن دۆلاریش له‌بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێم‌و پارێزگاكان ده‌درێته هه‌رێم.
ئه‌تروشی رایگه‌یاند 1 ملیاریش له‌نه‌فه‌قاتی حاكیمه بۆ هه‌رێم سه‌رفده‌كرێت، وتی ئه‌وه له كڕینی خۆراك‌و ده‌رمان‌و سوته‌مه‌نی‌و كاره‌باو شتی تردا سه‌رفده‌كرێت.
له پرۆژه‌یاساكه‌دا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به 50 دۆلار خه‌مڵێنراوه، واش دانراوه رۆژانه 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بنێردرێته ده‌ره‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه سامی ئه‌تروشی وتی ئێستا رۆژانه ملیۆنێك‌و 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه، ئێستاش به‌رمیلێك نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا 38 دۆلاره، پێشبینی ئه‌وه كراوه به‌رزبكرێته‌وه بۆ 48 دۆلار.
ئه‌تروشی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه به‌هۆی ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌وه بودجه‌ی عێراق كورت ده‌هێنێت، وتی به‌بڕوای من لانیكه‌م بودجه‌ی عێراق 30% كورت ده‌هێنێت، چونكه ئه‌گه‌ر یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 48 دۆلاریش بفرۆشرێت، ئه‌وا نه‌وتی عێراق به‌هۆی جۆره‌كه‌یه‌وه هه‌میشه 10 دۆلار له‌خوار ئه‌و نرخه‌وه ده‌فرۆشرێت.