کۆمه‌ڵه‌ی گولانی پارتی دیموکراتی کوردستان له سوێد ناوی ده‌چیته لیستی ره‌شه‌وه
Tuesday, 08/12/2009, 12:00
به‌ڕیوبه‌رایه‌تی چاندی (که‌لتوری) ستۆکهۆلم بریاریدا یارمه‌تی بۆ 19 ڕیکخراو و کۆمه‌له رابگرێت و ناویان بخاته ناو لیستی ره‌شه‌وه ، هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی پڕه‌نسیبه‌کانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی کار ناکه‌ن .له‌ناو ئه‌م 19 کۆمه‌له و ڕێکخراوه‌دا 4یان کوردین ، که‌یه‌کێکیان کۆمه‌له‌ی گۆڵانی پارتی دیموکراتی کوردستانه ، که باره‌گای ئه‌و کۆمه‌له‌یه له‌ولاتی سوێد ، باره‌گای پارتی دیموکراتی کوردستان و ده‌زگای پاراستنه . شایه‌نی باسه کۆمه‌له‌ی گۆلانی پارتی سالانه به سه‌دان هه‌زار کڕۆن یارمه‌تی له ناوه‌نده ڕیکخراوه یارمه‌تیده‌ره‌کانی ئه‌م ولاته وه‌رده‌گرێت سه‌رباری ئه‌وه‌ی ساڵانه به ملیاره‌ها دۆلار له‌بودجه‌ی خه‌لکی کوردستان حزبه‌که‌ی له‌خه‌لکی کوردستان ده‌دزێت . ده‌بێت بوترێت ئه‌مه شکستێکی سیاسی و ئابڕوچونێکی تری پارتی دیموکراتی کوردستانه له‌ولاتی سوێد کوردستانپۆست به‌دواچونی زیاتر له‌م باره‌وه ده‌کات
بۆزانیاری زیاتر ده‌توانن سه‌یری ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن که مالپه‌رێکی فه‌رمی رادیۆی به‌ناوبانگی سویدی SR که‌به‌زمانی کوردیش بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م به‌رنامه‌ی هه‌یه
http://www.sr.se/cgi-bin/International/nyhetssidor/artikel.asp?ProgramID=2200&Format=1&artikel=3281111
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست