چه‌ند پێشنیارێک بۆ ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌کان به گشتی و چاودێری کوردۆساید"چاک" به تایبه‌تی
Thursday, 24/02/2011, 12:00
یه‌ک حه‌فته ده‌رباز ده‌بێت به‌سه‌ر خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌دا ، له ماوه‌ی ئه‌و حه‌فته‌یه‌دا شاهیدی گه‌لێک ڕووداوی نه‌خوازراو بووین ، به‌شێک له ڕووداوه نه‌خوازراوه‌کان بریتییه له ده‌ستی شاراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و به‌شێکی دیکه‌شی بریتییه له کۆنه‌قینی چه‌ند که‌سانێکی به‌ناو ئۆپزسیۆن . به‌م شێوه‌یه :-
1- سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی سلێمانی بوو که ده‌ستێکی تاوان ئاڕاسته‌ی به‌شێک له خۆپیشانده‌ران ده‌گۆڕێت به‌ره‌و لقی چواری پارتی ، هیچ گومانم له‌وه‌دا نییه که ئه‌و ده‌سته تاوانه جگه له "ده‌زگای پاراستن" هیچ لایه‌نێکی دیکه ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام نه‌داوه تاوه‌کو ڕووخساری خۆپیشاندانه‌که بشێوێنن . به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆچی ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که ڕێگر نه‌بوون له پیلانه شاراوه‌کانی ده‌زگا به‌د کرده‌وه‌که‌ی پاراستن ؟
2- هێشتا خوێنی خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌م لقی چواردا جمه‌ی ده‌هات که سه‌رانی گۆڕان و لایه‌نه ئیسلامیه ساتوسه‌وداکه‌ره‌کان هه‌مان قاوانه سواوه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانیان لێده‌دایه‌وه و جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیویان به ئاژاوه‌گێڕ و تێکده‌ر پێناسه کرد . هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که هیچ حسابێک بۆ کۆبوونه‌وه نهێنیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران و لایه‌نه ساتوسه‌وداکه‌ره‌کان نه‌که‌ن و درێژه به داواکاریه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بده‌ن تا ده‌سته‌به‌رکردنی ته‌واوی داخوازیه‌کانی گه‌ل .
3- پێویسته ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که ڕێگه نه‌ده‌ن به چه‌ند که‌سانێکی قین له دڵ که ده‌نگی خۆپیشانده‌ران به‌کار بهێنن بۆ کێشه‌ی تایبه‌تی خۆیان ، چونکه کاتێک به‌ڕێز دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ ده‌چێته ناو خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سانێکی ناهوشیاره‌وه سوکایه‌تی پێ ده‌کرێت ، که ده‌کرا ئاماده‌بوونی دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ سه‌ره‌تایه‌ک بوویایه بۆ جۆش و خرۆشی شاری هه‌ولێر به گشتی و زانکۆی سه‌لاحه‌دین به تایبه‌تی .
4- پێویسته ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که ڕێگه نه‌ده‌ن به چه‌ند که‌سێکی ناهوشیار که سوکایه‌تی به دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بکه‌ن ، چونکه له زۆر جێگه سوکایه‌تی به "جامانه‌ی سوور" ده‌کرێت . ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ش جگه له‌وه‌ی له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدایه له هه‌مان کاتدا سوکایه‌تیکردنه به دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێک له نه‌ته‌وه‌که‌مان وه‌ک ئێزدی و ته‌واوی عه‌شیره‌ته‌کانی بارزانی و شیروانی و مزوری . پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌وه بکرێت که کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گهندهڵهدایه نه‌ک له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌تێکی دیاریکراو و ئاینێکی پیرۆزدا که ئه‌وانیش چه‌وساوه‌ی ده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سته‌مکار و گه‌نده‌ڵه‌ن .
ئه‌گه‌ر بخوازین خوێنی ئازیزانمان به فیڕۆ نه‌ڕوات و به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕین بۆ گه‌ل بێت ، ئه‌وا پێویسته ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که به‌گشتی و "چاودێری کوردۆساید" به‌تایبه‌تی زۆر بوێرانه درێژه به خۆپیشاندان بده‌ن و مه‌یدان چۆڵ نه‌که‌ن بۆ چه‌ند لایه‌نێکی ساتوسهوداکهر بۆ یاریکردن به ده‌ستکه‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕین و دووباره بوونه‌وه‌ی سیناریۆکه‌ی 1991 ، چونکه ئه‌نجامی ترسه‌نۆکی و چۆکدادانی سه‌رانی "شورا کرێکاریه‌کان" بوو که هه‌م دووچاری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه بووین و هه‌م ده‌ستکه‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕینی 1991 خرایه گه‌رووی چه‌ند سه‌رۆک خێڵێکی گرێ‌دراو به داگیرکه‌رانه‌وه .
جه‌لال چوارتایی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست