ئەوەی یەکێتی کردی سازان بوو یان تێکدان و ناپاکی !
Tuesday, 02/07/2013, 12:00
1600 بینراوە
١/ گٶل کردنی پارتی لەیەکێتی .
تەزکیەو رزگاربونی بارزانی لەو تەنگەژە سیاسی و یاسایەی کەلەماوەی رابردودا توشی ببوو هیچ دەرگایەکیش نمابوو لەسەری دانەخرێ . یەکێتی زۆر بەهەرزان و رسوایی خۆیەوە پێی بەخشیەوە . بەمەش یەکێتی گورزێکی گەورەی لەخۆی و میللەت دا . بەوەی زیرەکانە لەهەستیارترین و گەورەترین دۆسیە (هەلبژاردنەوەی بارزانی) کەخەلکی کوردستان بەگشتی کەجەماوەرەکەی یەکێتیش بەشێکە لەو دەنگانەی دژی دانانەوەیە ، بارزانی بەدەنگی یەکێتی لەدەسەلات دانایەوە وبەمەش یەکێتی خستە ناو تەڵەکەیەوە کەپارتی تا ٢ سالی تر دەیان سیناریۆ و کار بۆدرێژەدان لەدەسەلات دەدات یان ئەوەتا جیبەجێی ناکات .
لەو چرکەساتەی کەچواردەوری پارتی یەکجار تەنگ ببۆوە . بەمەش یەکیتی روبەروی شکستەکی سیاسی و جەماوەری کردۆتەوە ، هاوکات رقی خەلکی نارازی لەخۆشی زیاتر کرد . پارتیش وەک سەیرکەر ، سەیری ململانێ و دژایەتی یەکێتی لەگەل خەلک و ئۆپزسیۆن دەکات بەدوریش نازانرێ بارزانی هەولی ڕیش سپیاتی نێوانیان بکات
ئەوەی یەکێتی کردی سازانە یان تیكدان !؟
کارەساتی پارتی ویەکێتیە لەوەدایە ، تاوان و ناپاکیت وەک کوردایەتی و هەڵویست پێ دەفرٶشنەوە ... لەدڕیژەی ئەو چەواشەکاریەدا . یەکێتی لەتەک پارتی ، بەبێ هیچ هۆکارێکی رەوایی ئەو یاسایانەی کەپەرلەمانەکەی خۆشیان دەری کردوە ، ٢ سالی تەمەنی حوکمڕانێتی بارزانیان درێژ کردەوە . کەبەپێی هەندێ بوچون دەبێتە ٤ ساڵ چونکە ئاستەمە دوای ٢ سال بارزانی داوای هەلبژاردن بکاتەوە .... کەچی دەلێن ئەمەمان بۆ سازانی نیشتمانی کردومانە گولمان لەپارتی کردوە ؟
بۆیە لەیەکێتی دەپرسین
ئەمە چ سازانێکی نیشتمانیە کەبەئارەزوی خۆتان دور لە راوەرگرتنی زۆرینەی خەلک بەئەندامانی سەرکردایەتی و جەماوەری خۆشتانەوە و لەگەل لایەنەکانی ئۆپزسیۆن و رۆشنبیران لەسەر هەستیارترین دۆسیە رێک بکەون !؟
ئەمەچ سازانێکە ، کەخالی نێوان خەلک و دەسەلاتتان دەئەوەندەی کۆن بەرفراوان و دژ بەیەکتر کردەوە؟
ئەم سازانەی یەکێتی دەیەوێ خەلکی پێ چەواشە بکات ، وەک ئەوەیە یەکێ بۆ سولح بچێت بەلام هەولی کوشتنی لایەنێک بدات
پەرلەمانتارەکانی یەکیتی
بەرای من دوو گروپ زۆر ناپاکن و سەرچاوەی زۆرێک لەو کێشانەی ولاتن
یەکەم/ زۆرینەی پەرلەمانتاران کەلەرێگای ئەوانەوە شەرعیەت بەو یاسایانه دەدرێت کە تاوان بەرامبەر خەڵک دەکرێ
دووەم / کۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردانە کەهەموو کات بونەتە شوێنی تەزکیە کردنی ساختەکاریەکانی دەنگدان
بۆیە ئەوکارەی دوێنی پەرلەمانەکانی یەکێتی ،درێژەدانی ناپاکی و تاوانەکانی پێشویانە . رەنگبێت بلێن ئەوەبریاری حزبە دەبێت جێبەجێی بکەین، بەلام پەرلەمانتار لێرەدا وەک پەرلەمانێکی کۆیلەو خاوەن وێژدان دەردەکەوێ کەئایا کام سەنگەر لەچرکەساتە هەستیارەکان وەردەگری ؟
ئەگەر بڵین بریاری تالەبانی بوو بۆیە هیچ دژایەتیەکمان نەکرد ، ئەمە جگە لەوەی مەهزەلەیەکی تری یەکێتیە چونکە تائیستاش هیچ بەلگە یەک نیە کەتالەبانی هەر لەژیاندا مابێت ، چما بتوانێ بێت لێکدانەوە بۆبارودۆخی ئیستا بکات |؟ بەلام گەر بلیین تالەبانیش مابێت و بریاری دابێت ، ئایا تالەبانی کیم ئیل سۆنگە و سەدام ئەوەندە قسەی ئەو وەک قورئان لەسەروی بەرژەوەندی میللەتەوە سەیر بکرێ
یەکێتی بەرگەی ئەو شکستە سیاسیەی ناگرێت
لەکۆندا یەکێتی زۆر کاری قێزەوەنتری لەتەزکیە و بێدەنگبونی پارتی و بارزانی کردوە بەلام لەو سەردەمدا سەنترالێکیان هەبوو کەناوی تالەبانی بوو ، بەلام لە غیابی ئەودا ، نەبەکۆسرەت نەبەهێرو کەدووقوتبی بەهێزی یەکێتین رۆلی تالەبانی ببینەوە .چونکە
١/جەماوەری یەکێتی جەماوەریکی دژە پارتی و بارزانیە ، بەمەش بۆ هەلبژاردن ئەوکارتە گرنگەیان لەدەست دەرچوو
٢/ لەغیابی تالەبانی بەهێزترین کەسایەتی کەکاریگەری لەسەر کۆی یەکێتی هەبێت هێشتا نەوشیروان مستەفایە ، بەتایبەتی لەرۆژگاری ئەمرۆدا بانگەشەی گەرانەوەی هەمان دروشمی ٧٠ و ٨٠کانی یەکێتی بەرامبەر سنوردانان بۆ بنەمالەی بارزانی دەکات
٣/ ئاستی بوێری خەلک و بونی ئەو هەموو پێگە میدیایی و زو گەیاندنی زانیاری بەخەلک ،وا دەکات کاردانەوەو کاریگەری لەسەر هەلمەت بۆسەر یەکیتیش بێ.
گورزە گەورەکە بەریەکێتی دەکەوێت
جگە لەوا خالانەی سەرەوە کەباسم کرد لەمەودوا یەکێتی پێگەی ئاخافتن و وتەکانی زۆر دادەبەزێت جونکە ،
یەکێتی هەست پي بکات یان نا ، ئەوەی کردویەتی بە زیان بەخشی یەکەم دەردەچیت ، کە جگە لەوەی سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ پارتی تۆمار کرد ، هاوکات سەنگ و باوەرپێکردنی لەناو خەلک دەست دا ، بەرادەیەک
هەوادارنی خۆشی بەگومانەوە سەیری کردارو وتەکانی بەرپرسانی خۆشیان دەکەن و رقی خەلک لەیەکێتی هاوشانی پارتی دەبیتەوە ، ئەو خەلکانەی باوەریان وابوو کەیەکیتی هەول دەدات خۆی نوێ بکاتەوە ، راستیەکانیان بۆدەرکەوت. چونکە دەرکەوت کاتێ بەرژوەندیەکانی پارتی ویەکێتی هاوتەریب دەبێت ، ئەوا ئاوا هاوشیوەی سوریا وو بنەمالەی ئەسەد ،لەیاریەکی گالتەجاریدا بەئارەزوی خۆیان یاساکانی پەرلەمان دەستکاری دەکەن