کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێك بۆخۆپیشاندەران

Wednesday, 23/02/2011, 12:00




پەیامێك بۆخۆپیشاندەران
م. ر

دەستخۆش ئەی سلێمانی ......
ساڵانێكە چاوەڕوانی ئەم هەڵوێستەم كە خەڵكی بەگژ درندە و خوێنمژ و تاڵانچیەكانی ئەم حزبانە دا بێتەوە. وا ئێستا ئەم ئاواتە خەریكە بێتە دی. هەرچەندە كە خۆم رۆژانە پاش دەوامم بە پەلە خۆم ئەگەیەنمە مەیدانی ئازادی و بەشداری دەكەم لەگەلأ خوێندكاران و گەنجان بەڵام پەیامم بۆ خۆپیشاندەران ئەوەیە كە :
1. دەست پێشخەری نەكەن لە توندو تیژی.
2. نەهێڵن دەستی دەسەڵات خۆی بخزێنێتە ناو خۆپیشاندەران بۆ گۆڕینی داواكاری و بردنی خۆپیشاندان بە ڕێڕەوێكی تر.
3. پێویستە خۆپیشاندەران پەیامەكەیان ڕوون و ئاشكرا بێت بۆ دەسەڵاتداران كە گەنجان و خەڵكی بە گشتی بێزار بوون لەم دوو حیزبە و پێویستە گۆرانكاری ریشەیی ئەنجام بدەن، سیستەمی سیاسی ووڵات بە شێوەیەكی ڕیشەیی بگۆڕێت و بە هیچ شێوەیەك هیچ حزبێك بوجەی بۆ دابین نەكرێت لە لایەن حكومەتەوە.
4. خۆپیشاندەران نەهێڵن هیچ حزبێك خۆی بكات بە خاووەنی ئەم راپەرینە مەزنە و رێگە نەدرێت كە حزب لەسەر حسابی ئەم خەڵكە گفتوگۆ ئەنجام بدات لەگەلأ دەسەڵات.
5. نوێنەری خۆپیشاندەران راستەوخۆ گفتوگۆ ئەنجام بدەن و داوابكرێت حكومەت و پەرلەمان كارا بكرێن و هەموو گفتوگۆكان لە ناو پەرلەماندا ئەنجام بدرێت.
6. پاشان داواكاری خەڵكی ببێتە ئەو بابەتانەی كە پەیوەندی بە ژیانی رۆژانەوەیان هەیە وەك دابینكردنی خزمەتگوزاری و بابەتەكانی تر.....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە