کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شکستی سیستەمی بەرگری پێشمەرگەی کوردستان لە دژی داعش لە ناوچەکانی شەنگال و جلەولا

Saturday, 16/08/2014, 12:00

2144 بینراوە


سەرەتایەکی کورت؛
هەروەکو لێکۆلینەرەوە سەربازیەکان دوای گرتنی شەنگال ووتیان پێشمەرگەی کوردستان لەیەکەم تاقیکردنەوەی بەرگریدا شکستی هێنا و نەیتوانی ئەم ناوە پیرۆزەی خەباتی ڕابردووی پێشمەرگە بپارێزێ کە وەکو پێناسراو بوو ئەمەش کەم نیە وا باس بکرێین و دەبێ هەموو لێپرسراوانی سیستەمی بەرگری لە کوردستان بە خۆیان و سیستەمەکەیان دابێنەوە و خاڵە لاواز و بەهێزەکانی شرۆڤە بکەن، لە خوارەوە هەندێ ڕەهەندی ئەم شکستە ڕوون دەکەینەوە.
سەرۆکی هەرێم لە ڕۆژانی جەژن دا سەردانی بەرەکانی جەنگی کرد لە ڕۆژئاوای دیجلە ، ئەوکات داعش وای نیشان نەدابوو ستراتیژی شەڕەکانی فراوانتر دەکات بۆ قوڵای سێ گۆشەی سنووری تورکیا و سوریا و کورستان هەنگاودەنێ. ‌دەزگای سەربازی هەواڵگری کوردیش (وا دیارە هەروا کاردەکەن بەبێ زانیاری لە نێو دوژمن) هیچ زانیاری لەم بارەوە نەبوو. سەرچاوەی ستراتیژی سەربازی کوردستان سەرەتا لەسەر ئەوە دامەزرا بوو تەنها بەرگری دەکەین نەبا دا تووشی شەڕی نەتەوەیی و تایفی ببین کە ئەمە لە جلەولا سەرکردەیەکی سەربازی کورد ئێستاش دووبارەی دەکاتەوە. لە چەند ووتاری تردا شکستی ئەم ستراتیژەمان بەیانکرد و تەنها هۆیەک بۆ بەرگری هەبێ وەکو میکاڤیللی باسی دەکات ئەوە هێرشکردنە. بەڵام هێرشکردنیش هەر بە ووشە نابێ ئامراز و هێز و پلان و توانای سەربازی دەوێ. لە دوای گرتنی شەنگال سەرکردایەتی سیاسی کورد بەتایبەت سەرۆکی هەرێم ووتی ئێمە لە ستراتیژی بەرگری هاتوینە دەرو ستراتیژی هێرشکردن پەیڕەو دەکەین. ئا هەر لەم ساتانە بوو داعش و چەکدارەکانی پەلاماری گوێڕ و مەخموریان دا لەم نیوەشدا نە بەرگری پێویست کرا و نەهێرشیش. دواتر بڕیاری ئۆباما کە ئەمەش هەم سەرکەوتنە بۆ دیپلۆماسیەتی کوردی هەرچەندە دیپلۆماسیەتەکەمان لە سەرەتای هەنگاوی دایە بەڵام ‌هێرشەکانی فڕۆکە سەربازیەکانی ئەمریکا کۆتایی بە هێرشی داعش لە هەولیر ‌هێنا و سینارێۆکە کۆتایی هات، بەڵام ئەمە بۆ جلەولا نەکرا دیارە ئۆباما لە دوایین لێدوانی بەڕاشکاوی دەڵێ کە بۆ کێ و بۆچی لە داعشمان داوە دەدەین.
ئەمە بە بیرهێنانەوەیەکی خێرای رووداوەکانە و لە خوارەوە هەندێ باسی جیا جیادەکەین بۆ ڕوون بوونەوەی تەواوی ڕەهەندەکانی سیستەمی بەرگری لە کوردستان و گرفتەکانی ئەم سیستەمە؛
سیستەمی سەربازی لە کوردستان؛
لە واقعدا سیستەمی سەربازی کوردستان یانی هێزەکانی سەربازی پارتی و یەکیتی لەگەڵ لیوا تایبەتەکان و هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و دەزگاکانی دژە تیرۆر و ئاژانسی هەواڵگری و هێزەکانی ناوەخۆ و ئاسایش و پۆلیس دەگرێتەوە. هەموو ئەمانە لە شکلدا سەربە وەزارەتی ناوەخۆ و پێشمەرگە و سەرکردایەتی پارتی و یەکێتیەوەن. ئەم هێزانە هەندێکیان لە نەوەی نوێن و هەندێکیان هەمان نەوەی پێشمەرگە کۆنەکانن و هەموو وەزعە سیاسی و سەبازیەکۆنەکانیان لە زەین دایە بە شەڕی براکوژی و دوو ئیدارەیی و ژیان ناخۆشی پێشمەرگایەتی و دواتریش گەندەڵی بەڕێوەبردن بەرەو گەشەی ئابووری و ژیانێکی خۆشگوزەران.
بەرەکانی ناوەخۆ؛ ئەم هێزانەی ناوەخۆ کاری بەردەوام دەکەن لە هەموو مەیدانێکدا تاررادەیەک ڕێکخراوترن لە هێزە سەربازیەکان سەرەڕا کەموو کورتی لۆجیستی و ئامرازی پێویستی سەربازی. هێزەکانی ناوەخۆسەرەڕای هەموو کەم کوڕیەکانیان لە هیزی نیزامی و بە دیسلپین تر دیارن هەرچەندە ئەمانیش بە حزبیەتەوە کاردەکەن چونکە سیستەمی قەزایی سەربەخۆ لە کوردستان مەوجودیەتی نیە و حزب باڵی بەسەر بەڕێوەبرنی کۆمەڵگا گرتووە و ئەم دەورانەش هێندەی تر مەسەلەکانی بە حزبی بوونی زیادتر کرد و تۆختری کردەوە، بۆیە هێزە ناوخۆیەکان هەر ئەسیری حزبن تا سیستەمی قەزایی لە ناوەرۆکدا.
هێزی پێشمەرگە؛
ئەم هێزە کە حزبیە و هیچ سیماتێکی سوپایەکی پرۆفییشینالی نیە وەکو ئەوەی لە ووڵاتان دا هەیە نەک بە بەراوورد بە وولاتانی پێشکەوتوو بگرە بە بەراوورد بە ووڵاتانی دەوورووبەری وەکو تورکیە و ئێرانیش هەروایە. بەداخەوە کە وا دەڵێن چونکە سیستەمی دیسلپینی بەهێزی نیە و تەنانەت لە کاتی بەرەکانی جەنگدا جل و بەرگ و شێوەی سڵاو کردن لە پلە دارەکان و شێوەی بەرەنگاری و زانیاری هەواڵگری سەربازی و چەک و تفاقی سەربازی و هتد، لە سووپایەکی ڕێکخراو بە دیسپلین ناکا. ئەم هێزە زیاتر لە هیزێکی حزبی خۆبەخش دەچێ تا هێزێکی سەربازی تۆکمە و پۆشتە و پرداخ و ڕێکخراو بە دیسپلینی سەربازی ئاسنین و بە‌هێز و بەتوانا. ئەمە مانای ئەوە نیە کە پێشمەرگەکان یان کەسایەتیەکان گرفتیان هەیە یان کەمیان دەکەینەوە هەرگیز نا پێشمەرگە ناوی بە خۆیەوەیە و من ئێستاش گەش بینم بەم ڕەوشە سیاسیە چونکە خەڵکی هەژاری کوردستان روحی بەرگری بە هێزە و بەرگری دەکات، بەڵام رەخنەی ئێمە لە سیستەمێکە کە ئەمانە ڕێکخراو دەبێ بکات و کورتی هێناوە لەم بارەیەوە. ئەم هێزە نە نهێنی پاڕێزبووەو نە دەزگاکانی هەواڵگری لە نێو دوژمن بە هێز بووە، ئەمەش وای لەم هێزە کرد کە نەتوانی خوێندنەوەی دروستی بۆ گٶڕینی ستراتیژی شەڕی داعش هەبێ. ئەگەر هەروا کار بکەن ئەوە داعش دووبارە لە ناوچەیەکی تریش غافلگیریان دەکات و ناوچەیەکی تری ناسک لە کوردستان دادەبڕێ. داعش لە سنوورەکانی کوردستان بە ئازادی مناوەرە دەکات و خەندەق لیدەدات و هەرکات بە هەلی زانی هێرش دەکات. ئەم هونەرە لە شەڕکردن نوێ نیە بەڵام سیاسەتی سەربازی تەنها بەرگری بووەتە هۆی ئەم وەزعە.
ئایا گرفتی لۆجیستی (چەک و تەقەمەنی و تفاقی سەربازی) بوونە هۆی ناهاوسەنگی هێزەکان و شکانی سیستەمی بەرگری پێشمەرگەی کوردستان یان مەسەلەکە زۆر واوەترە لەم هۆکارە کە سەرۆکی هەرێم باسی ئەو دەوڵەتە تیرۆرە دەکات لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا.
ئەگەر ئەم هاوکێشە وابوایە ئیرادەی گەلان دەبوا لە ژمێریاری سەربازی و بەرگری دا سفر بوایە. من ناڵێم وانیە و لە لایەنی لۆجیستی سەربازی پێشمەرگە گرفتی نیە، ئەمە دروستە و هۆکارێکە بەڵام مەسەلەی سەرەکی شکستی سیستەمی بەرگری پیشمەرگەیە. من باس لە ئیرادەو پەروەردەی سەبازی دەکەم لە نێو پێشمەرگەی کوردستان ئێستا لاوازە بە بەراوورد بە پێشمەرگەی کوردستان لە ساڵەکانی تری تەمەنی سەرەتاییدا یانی لە چلەکان تا دەگاتە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو ئەگەرچی ئەم کات هەموو شتەکان جیابوون بەڵام وورەی بەرزی کوردایەتی و خەڵکی ڕەنجدەر بەهێز بوو و بۆیەش توانای بەرگری بەهێز بوو، باشترین نموونە پێشمەرگەکانی کوردستان لە هەشتاکان یان گریلاکانن کە ئەوان دیسپلینی حزبیان جیایە لە حزبەکانی تر یان بەرەی فارەک لە کۆلۆمبیا و یان ئەزموونی گەلی ڤێتنام لە شەڕی تان بیان فو کە هێزە ئەمریکا تایبەتەکان شکستیان هێنا لەبەرامبەر ئیرادەی گەلی ڤێتنام. من دەکرێ تەنها شەڕەکانی شێخ مەحموود و بارزانیەکان دژی حکومەتی عیڕاقی بینمەوە کە سەرۆک لە هەمو کەس باشتر دەزانێ ئیرادەی گەل دەتوانێ زۆر مەسەلە یەکلا بکاتەوە لە سیستەمی بەرگری دا. بەڵام قوربانی زۆرتری دەوێ. هێزەکانی نێو سەربازگەی کەسک و رەبیعە و شەنگال کە ‌هیزی حزبی بوون ئەم ئیرادەی گەلی کورد و پێشمەرگەیان دابەزاند و شەرمێکی زۆریان بۆ هێزی پێشمەرگە هێنا و ناو و خەباتیان لکەدارکرد و ڕووی تریان بە دوژمنان نیشان دا. دەبێ ئەمانە سەرەتایەک بن بۆ بوونی لێکۆلینەوەی پەرلەمانی و سیستەمی قەزایی ئازاد لەکوردستان ئەگەر حزبیش سزایان بدا یان نا ئەوە نەتەوە هەقی خۆیەتی پەلکێشی دادگایان بکات و لە مەسەلەکان بکۆلێتەوە، ئەزموونمان لەگەڵ لێژنەکانی سەرۆک هەیە و هیچ ئامانجیان بۆ گەل نیە، ئێمە خوازیاری لێژنەی گەلین بۆ ئەم پرسە و سەرۆک بەحزبی مامەڵەیان لەگەلدا دەکات هەقی خۆیەتی بەڵام گەل زیاتر دەبێ داوابکات، قوربانیەکان هەر شەنگالیەکان نین، تەواوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سیستەمی بەرگرییان لە کوردستان بۆ دوا ئاست دابەزاند.
لە زۆر لە نوسینەکانماندا باسمان لە چاکسازی ناوەخۆ کردووە من لێرەدا دووبارەی ئەم مەسەلەیە ناکەمەوە بەڵام دەکرێ باس لە چەند ڕەوشێکی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەلكی کوردستان بکەین کە ئەم سیستەمەی بەڕێوەبردنەی کە هەیە یەکێ لە هۆکارە سەرەکیەکانی لاوازی سیستەمی بەرگریە لە کوردستان لەگەڵ هەلوێستی ڕابەرایەتی کورد لە باشوور لەکاتی ئاڵوگۆڕە سیاسیە خێراکان و نەبوونی یەک خەتی سیاسی ڕۆشەن و یەکگرتوو و هەماهەنگ بۆ گشت مەسەلەکان و کارکردن بۆ ستراتیژێکی دیاریکراو و بەبەرنامە.
سیستەمی بەڕێوەبردن لە کوردستان کاری پێشمەرگە و پۆلیسی کردە کاری دووەم بۆ هاووڵاتیان و گوند نشینەکان. واتە لە پاڵ ئەم کارە کاری تریشیان دەکرد. ژیان و گوزەرانیان وا خراپە وخراپ بوو، ئەوە خشتەی دوو هەفتەیی و یەک هەفتەیی و دەوام نەکردن و هەڵاتن و خۆشاردنەوە و گەندەڵی ئیداری و ناونوسینی زیاد و مەعاشی بن دیوار و هتد گرتەوە. ئەم سیستەمی بەڕێوەبردن و حزبیە وای لە پێشمەرگە کرد کەوا خۆیان لە پێش چاو کەم و بێ ئیعتبار بێ ئەمەش گرفتێکی سایکۆلۆژی گرنگە بۆ ئاستی ئینتیمای تاکەکان بۆ ووڵات و حکومەت. نەوەی نویی پێشمەرگە لەگەڵ نەوەی کۆنی پێشمەرگە کە مەسوولیانن جیاوازیان ئاسمان و ڕێسمانە یان خانە نشینەکان لەمانیش مەحرومترن یان پێشمەرگە کانی برینداری کۆن و لەدەست دانی ئەندامێکی لەشیان. هەموو ئەمانە مەعنەویاتی تاکی پێشمەرگەی دابەزاندووە و هەموویان لەبەر چاویانە دەڵێن ئەگەر شەهید بین یان بریندار بین هەروامان لێ دێ وەکو ئەوانەی ئەمڕۆ کە دەیبینین. 
لەلایەکی تر ئەو بەشە لە پێشمەرگە کۆنانەی لە لێپرسراویەتی دان دوو جۆرن جۆرێکیان فیداکارن و هەمان روحیەتی کۆنیان هەیە، جۆرێکیشیان فێری سپلیت و دووژنە و باخ و سەیران و ڕابوواردن و بازرگانی و دەوڵەمەندی بوون وەکو قاسم شەشۆ دەبێژی بەرخودانیان بیرچۆتەوە.
دەکرێ هەمان مەسەلە لەسەر جلەولا بهێنینەوەو گرتنی دوو گەڕەک و پاککردنەوەی بووە کێشەی دوو ڕابەری سەربازی و دواتر تەواوی شارەکە وەک تاکتیکی سەربازی تەسلیم بە داعشکرا بە پارەی بانکەکان و پۆلیسی عێراقەوە. ئەمە چەندە ڕاستن ئەوە سەرچاوەیەکی بێ لایەن نیە ئەمە پشتراست بکاتەوە. بەڵام هەمان سیستەم و بە ناوی حزبێکی ترە هەمان وەزعیان دروست کردووە. مێژووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پێشمەرگەکانی بۆ هەمووان دیارن و دیاربوون بەڵام بەم شێوەیە مامەڵەکردن لە سیستەمی بەرگری ئەوە ئەگەر ڕابەرەکانی شەهیدی یەکێتی زیندوو بکەیتەوە هەرگیز ڕازی نین بەم سیستەمە بەرگریەی هەیە. ئەمە لە مەخمور و گوێریش هەر هەمان شت بوون. ئیرادە به هێز دەتوانێ زۆر مەسەلە یەکلابکاتەوە. هاتنە مەیدانی کۆمەڵانی خەلك بە چەکی شانیان و بە بەرگری کردنیان لە مەخمور و خورماتوو و کۆبانی لەگەل ئیرادەی یەکینەکانی پاراستنی گەل بە شەش پێشمەرگە گیانی ئەم هەموو ئاوارەی چیای شەنگالیان پاراست (بەگوێرەی هەوالی فورات نیوز). 
ئێستا مەسەلەکان گۆڕاون و هاوسەنگی هێز لە لایەنی سەربازی ئاوەژوو بووەوە لە لایەنی یارمەتی دانی ئەنتەرناسیونالی و لەگەڵ حکومەت عێراقدا. بەڵام هەروا داعش ستراتیژی هێرشیکردن پەیڕوە دەکات و پێشمەرگەش لە بەرگری دایە. 
مەسەلەی سەرەکی ئەوەیە کە کاری سەرەکی وەزیری پێشمەرگە و لێپرسراوانە کە سیستەمی بەڕێوەبردن و ڕێکخراوکردنی سیستەمی بەرگری کوردستان چاکتر بکات. هەروەها دەبێ بە دەست و برد ئەم سیاسەتەی هێرشکردن پەیڕەوبکرێ و پشتێنێکی ئەمنی بۆ کوردستان دروست بکرێ بەتایبەتی لەمڕۆوە کە زلهێزەکانی دونیا بە وەڵام هاتوون و کۆمەک بە میللەتی کورد دەکەن. بەڵام ئەگەر بەم شێوەی سەرکردایەتیەو مۆدێلەی بەڕێوەبردن و عەقلیەتەی کۆنی ڕێکخراوبوون کار بکەن ئەوە هەر وەکو خۆیان سیستەمەکەیان لەم ئاستە دەبێ و چەکەکانی کە لەدەرەوە دێن حزبی پێ بەهێز دەکەن و هیچی تر. هەروەهاش وەزیری پێشمەرگەش تەنها دەبێتە پلەیەکی وەزیفی و هیچ لەبارەی پلان و کارەکان و سیستەمی بەرگری سەربازی نابیستێ و نازانێ و وەکو فەرمانبەرێ دەمێنێتەوە. ئەمەش خەسارەتێکی گەورەیە لە تەواوی گەلانی کوردستان و میژووی نەهامەتیەکان خۆی دووبارە دەکاتەوە. 



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)