کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فازیل بەشارەتى پەرلەمانتارى لیستى كوردستانى ئامادە نەبوو گوێ لە داواكاریەكانى خەڵكى هەڵەبجە بگرێت

Friday, 12/02/2010, 12:00



[email protected]

,بە مەبەستى گفتوگۆكردن لەسەر كێشەو گرفتەكان و كەمى خزمەتگوزراى و داواكاری چین و توێژەكانى هەڵەبجە و ناعەدالەتى و كەمى بەشى هەڵەبجە لە بووجەى 2010 ئەمڕۆ پێنج شەممە(11-2-2010)سەنتەرى گەشەپێدانى چالاكى لاوان بەهاوكارى(گروپى 88) ئیوارەى كۆڕێكى بۆ نوێنەرانى هەڵەبجە لە هەر سێ لیستى (كوردستانى , گۆڕان ,یەكگرتوو)لە پەرلەمانى كوردستان رێكخست .
لەلایەن لیستى گۆڕانەوە دكتۆر ڕێباز فەتاح ئامادەبوو لەلایەن لیستى یەكگرتووشەوە ئەندازیار حەمەسەعید حەمە على ئامادەبوو بەڵام بە بێ هیچ پاساوێكى مەنتیقى فازیل بەشارەتى پەرلەمانتار سەر بە فراكسیۆنى كوردستانى ئامادەى كۆڕەكە نەبوو ئەمەش بوویە جێگەى توڕەى ئامادەبووان و نیگەرانى و ئیحراجى لایەنگرانى پارتى و یەكێتى.

چەند هۆكارێك هەیە كە واى كردووە فازیل بەشارەتى ئامادەى ئەو كۆبوونەوەیە نەبێت و نەتوانێت لەگەڵ خەڵكى هەڵەبجەدا ڕووبەڕوو بێتەوە
1-فازیل بەشارەتى كەسێكى نەخوێنەوارەوە و تواناى ڕووبەڕووبەوونەوەى نییە لەگەڵ نوسەران و ڕەخنەگرانى هەڵەبجە چونكە ئەم كابرایە كەسێكى حیزبیەو تەنها ئەتوانێت لە كۆبوونەوە حیزبیەكاندا قسە بكات .
2-لەبەر ئەوەى لیستى كوردستانى بەڵێنێكى زۆریان داوە بە خەڵكى هەڵەبجە و هیچیان جێبەجێ نەكردووە هەروەها هەتا ئێستا فازیل بەشارەتى نەگەڕاوە بەناو شارى هەڵەبجەدا بزانێت كێشەو گرفتى خەڵكى هەڵەبجە و هیچ كارێكى بۆ خەڵكى هەڵەبجە نەكردووە.
3-ئەم بەناو نوێنەرەى هەڵەبجە لە بابەتێكیدا لە(ڕۆژنامەى هەولێر)درۆیەكى شاخدارى كردبوو كە هەڵەبجە 57 ملیار دینارى بۆ دابین كراوە (لەكاتێكدا هەڵەبجە كەمتر لە 30 ملیار دەینارى بۆ تەرخان كراوە),بەڵام ئەم بەناو نوێنەرەى هەڵەبجە بە مەبەستى چەواشە كردنى خەڵك و خوێنەران پرۆژەكانى قەزاى سەیدسادقی لەسەر هەڵەبجە حساب كردبوو چەند كەسێكى ڕۆژنامەى هەولێریان كڕیبوو بۆ ئەوەى فازیل بەشارەتى و ماهیەتى ئەم كابرایە پیشانى ئامادەبووان بدەن كە كەسێكى ڕاستگۆ نییە دۆریەكى گەورەى كردووە.
ماوەتەوە بڵێین فازیل بەشارەتى نوێنەرى دەسەڵاتى مافیاكانە لە پەرلەمان نەك نوێنەرى خەڵكى هەڵەبجە چونكە هەڵەبجە زۆر لەوە گەورەترە كەسێكى وەك فازل بەشارەتى بە نوێنەى خۆى بزانێت.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە