کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و ده‌م و چاوانه‌ی که‌ به‌ زۆر بڵێی و لێدوانی نابه‌جێ خۆیان ناشرین کردووه‌

Sunday, 07/08/2011, 12:00


زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌وانه‌یه‌ گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ درێژدادڕ و ئه‌سکوێ نه‌بونایه‌ له‌ هه‌موو ده‌فرێکدا لێدوانه‌کانیان به‌هه‌ند وه‌رگیرایه‌ و گوێیان لێبگیرایه‌، باشترین نموونه‌ش ئه‌و زۆربڵێیانه‌ن که‌ دوو بنه‌ماڵه‌که‌ هه‌رجاره‌ی یاری به‌ یه‌کێکیان ده‌کات و له‌ بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تدا و له‌ کاتێکی دیریکراودا په‌تیان بۆ شل ده‌کات تا بیڕێسن، کێ هه‌یه‌ حه‌مه‌ی مه‌لا قادری له‌بیر نه‌بێت که‌ پێش ئه‌وه‌ی وه‌لابنرێت له‌ دوایین کۆنگره‌ی پارتیدا چی ده‌ووت، ئه‌و باسی له‌ موقه‌ده‌سیی ئه‌و سه‌رۆکه‌ ده‌کرد که‌ ئێستا فڕێیداوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات و گۆشه‌گیری کردوه‌، یان کێ هه‌یه‌ سوکایه‌تی و جنیوه‌کانی ده‌م پیسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی له‌ بیر کرد بێت، با پێکه‌وه‌ به‌ خێرایی هه‌ندێکیان به‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه‌.

دوو کاراکته‌ری ئێکسپایه‌ر بۆ زه‌مه‌نێکی پڕ له‌ ئاشووب.


سێ کاراکته‌ری زێده‌ خۆشه‌ویست بۆ کاتی پێویست!


دوای بینینی سه‌ر و سیمایان ناتوانیت گوێیان لێبگریت و سه‌یریان بکه‌یت و که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ت نه‌گۆڕی بۆ سه‌ر زه‌نگه‌ زه‌نگه‌! کوردییه‌کی شه‌ق و شڕ و خاو و خلیچک.


دوو عه‌لمانی له‌ سه‌رده‌مانێکدا که‌میان نه‌ووت و نه‌ڕست ، جاران کوڕی مارکس و ئه‌نگلس بوون ئیستا قوتابی به‌وه‌فای کاپیتالیزمن، به‌ هیچ جۆرێک حه‌زیان له‌ سه‌فه‌ری دوبه‌ی و عه‌مان نیه‌، سوێندیش نه‌خۆن بڕوایان پێده‌که‌ین که‌ له‌م دوو پایته‌خته‌دا هیچ شوقه‌ و موڵکیان نه‌کڕیوه‌! ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌که‌ له‌ پشوودان. 

سێ ئه‌کته‌ری شانۆی سیاسیی ئه‌مڕۆ، ئه‌وه‌ی که‌ حه‌زیان لێی نه‌بێت مایکرۆفۆنه‌!  ئه‌وه‌ی نه‌یڵێن ناڕاستیه‌! ئه‌م سێ زاته‌ سێ ده‌می حازر به‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتن له‌ هه‌موو شتێک ده‌زانن و شاره‌زان، بۆ باری له‌ ناکاو و کتوپڕی و قه‌یران و به‌ تایبه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری بۆردومانه‌کانی سه‌ر سنوور ده‌رمانن.


دوو نوێنه‌ری ئاماده‌ له‌ هه‌موو کاتێکدا له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی ستۆدیۆکان، گه‌ر دوور که‌وتنایه‌ته‌وه‌ له‌و هه‌موو لێدوانه‌یان که‌ رۆژ نیه‌ ئه‌م دوو به‌ڕێزه‌ میوانی 2-3 که‌ناڵ نه‌بن خه‌ڵک گوێی لێئه‌گرتن، ده‌بوایه‌ د.مه‌حمود پلاره‌که‌ی برێمه‌ری تێبگه‌یشتایه‌ که‌ پێی ده‌لێت بۆ ده‌رهێنه‌ری ته‌له‌فزیۆنی ده‌ستده‌دات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە