هێزی نیزامی سەربە خۆمان دەوێت نەك میلیشیای حیزبی!!!!
Sunday, 23/01/2011, 12:00
سەرەتا دەمەوێت پێشتان بكەوم و بڵێم كاتێك كە مناڵ بووم كە ناوی پێشمەرگەم دە بیست لە خەونو خە یاڵمدا دەیان وێنەی جوانوو ئازاوو بە هێزم لە میشكمدا بۆ دروست دردبوو ساتێك شێر بوو ساتێك دیوێكی گەورە دە دەسەڵاتی ئەكاتەی بەعس لێی تۆقی بوو ساتێكیش فریشتەیەك كە بە ناوەكەی خەومان لێدەخات,ئەمە ئەو ساتانەی كە لە شاخوو شاردا كاری نهێنیان دەكرد.
بە ڵام مەخابن كە هاتنە ناو شارەكان بەدڵێكی پڕلە قوڵپەی گریانەوە ئەو قسە دەكەم ئەم دوو حیزبە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكیەتی نیشتمانی كوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەم وێنە حوانەیان ناشیرین كرد. بەوەی هەرلایەكیان هیزی پێشمەركەیان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی حیزبوو بنەماڵكەیان بەكارهێنا,هێزی پێشمەرگەیان بۆ مانەوەی خۆیان لە دەسەڵاتوو
مانەوەیان لە كایەی سیاسی بۆگەنی دزیوو پاشكۆیەتیەكەی خۆیان بەكارهێنا .
دڵسۆز نەبوون باوەڕتان بێت دلسۆزی خاكوو نیشتمان نەبوون دڵسۆزی بەڵێنەكانیان نەبوون كە بە خەڵكی كوردستانیان دا.
نەهاتن هێزی پێشمەرگە رێك خەن وو یەك خەن هێزێكی نیزامی بێلا یەنی لێدروستكەن كە ئامانجی ئەم هێزە ئەركی پاراستنی دەسكەوتەكانی كە كوردبێت كە كوردوو نەوەكانی هەزاران ساڵە خەباتی بۆ دەكەن .بەڕاستی ئێمە هیزێكی پێشمەرگەی یەكگرتوومان دەوێت كە ئەركی پاریزگاری كردن بێت لە بەرژەوەندیەكانی گەلی كورد نەك بەرژەوەندی حیزب ئەركی پاراستنی دەسكەوتەكانی كوردستانو دەهاتووی ئەم وڵاتەبێت پاراستنی ئاسایشی نەتەوەی كورد نەك پاراستنی ئاسایشی بنەماڵەو كەسوو لا یەن بێت.
هێزێك بێت بۆ پارێزگاری لە پێگەی كورد لە ناوچەكەدا نەك ئامرازێك بێت بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتی سیاسی و كورسی پارە.
كە بە داخەوە لە كوردستاندا هێزی پێشمەرگە بۆئەوە بەكاردەهێنرێ هێزێكە داماڵراوە لە كوردایەتیو زیاتر بەرگی حیزبی بە بەردا كراوە.ئەوەشی لام سەیرە كە بە شێوەیەك باس لە پێشمەرگە دەكرێ سەركردەكانمان بە مام جەلالە مەسعوودەوە داكۆكی لە پێشمەرگەدەكەنوو ئەو كەشانەبە خائنو تابووری پینج و هەڕەشە لەو كەسانەدەكەن كە بە ناهق باسی پێشمەرگە دەكەن و خۆیان بە پێشمەرگە لە قەڵەم دەدەن و ئەڵێی هەر ئەوان نین ناوی پێشمەرگەیان ناشیرین دەكەن هەرئەوانن كە نایانەویت هێزی پێشمەرگە یەك بگرێتەوە هەرپارتی و یە كیەتیە نایانەوێت هێزێكی نیزامی یەكگرتوو دروستبێت ئەو هێزە ببێت بە هێزی گەلی كوردستانوو لە ژێر دەسەڵاتی ئەو دوو حیزبوە دەرچێت.
بە ڵێ ئێستا كاتی ئەوەیە وەوهێزە لە هێزێكی میلیشیای حیزبی دەركەینو بیگێرینەوە باوەشی گەلووسەربەخۆبێت.
هێزێكمان دەوێت سبەینێ لە كایەی سیاسی و كێبركێو ململانێی حیزبایەتیدا بێ لا یەن بێت تاوەكوو كارەساتی وەك شەڕِی براكوژی و سیو یەكی ئاب دوو با رە دروست نبێتەوە حیزب بۆ مانەوەی خۆی پەنا بۆ هەموولا یەك بەرێت.
هێزێكی پێشمەرگەی ڕاستەقینە كە هىڵقوڵاوی خموو ئازارەكانی گەلی كورد بێت نە ك مافیاو بۆدی گاردی ئەم بەرپرسوو ئەو بەرپرس بێتس. وەك سوپای تونسی كە لە هەموو روداوەكان بێ لایەن بوو بگرە لایەنی گەلی تونسی گرت خۆزگەم دەخواست سوپایەكی وەك ئەوان لە كوردستاندا دروست بوایە واتە بێ لاین بێت.
دەبێت ڕۆشنبیرانوو هونەرمەندانوو خوێند كارانوو سەرجەم ڕێكخراوانی كۆمەڵگەی مەدەنیوو كرێكارانوو كاسب كاران و حیزبوو هیزوو دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنو ئازادیخوازانی كورد لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات لە هەوڵی قێك هێنانوو یەكخستنەوەی هێزی پَشمەرگەی كوردستاندابن هەوڵ بە ن هێزێكی گەورەی جەماوەری وا دروست كەن كە دە سەڵات مل پێ بەن وە مل كەچ كەن بۆ ئەم ئیرادەیەو هێزی َكی نیزامی سەربەخۆ پێك بهێنن كە ئامانجی پاراستنی ئایندەی كوردستان بێت هوێنی دروست كردنی سەقام گیری كوردستان بێت نەك شەقام گیری.
هەموو هەوڵی ئەوە بدەین بەڕەی دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگە لە ژێر ئەم دوو حیزبە دەربكەین كە بەڕاستی مۆنۆپۆلی دەسەڵاتی كوردیان بە هۆیەوەكردوەبەرەو سوپایەكی كوردستانی یەككگرتوو .
هەربژی هێزی پێشمەرگەی كوردستان من خاكی بەرپێتانم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست