کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌وهه‌ر نامق باش بناسن!

Sunday, 07/06/2009, 12:00


لەماوەى رابردووداو لەوكاتەى باس لە هەلبژاردن و لیستى چاكسازى و گورانكاریەكان دەكرێت , زۆربابەتم دەخوێندەوە سەبارەت بە رۆلى جەوهەر نامق سالم لە لیستى گۆران و چاكسازیدا , ئەوەى راستى بێت سەیرم بەو برادەرانە دەهات كەباسیان لە رۆلى جەوهەر نامق سالم دەكرد لە بوارى چاكسازى و دابینكردنى ئایندەیەكى باشتر بۆ كوردستان .. نازانم هەروەك بلێ ى ئەو برادەرانە ئاگایان لەرابردووى ئەو زاتە نیە كە چەند دەستى سوور بە خوێنى سەدان پێشمەرگە لەكاتى قیادە موەقەتە و كارەساتى هەكارى و شەرى لایەنەكانى ترى كوردستانى , هەروەك كاك دلێر لەبابەتەكەیدا باسى لێوە دەكات ..ئایا هەرئەو نەبوو كەبەناوى سەلیمى قیادە دەناسراو لەگەل سامى عەبدولرەحمانى گۆربەگۆر چەندین تاوانیان ئەنجام داوە وەك شەهید كردنى عەلى عەسكەرى و دكتۆر خالید و چەندانى تر .. برایان ئەو زاتە چى لەوانەى ئێستا كەمتر نیە كە ئینتهازى و هەلپەرست و لاواز لەبەرامبەر رووداو پێشهاتەكاندا , من بەش بەحالى خۆم پێشبینى ئەم هەلوێستەى (سەلیمى قیادەم) دەكرد كە لە دوا ساتەكاندا پاش گەز ببێتەوە و دووبارە خۆى بئاخنێتە باوەشى پارتیەوە .. كەسێكى وەكو من چۆن باوەر بەو جۆرە كەسانە بكات كەتا سەرتاپایان نوقمى خیانەت و خیانەتكارى بوونە و ئێستاش دەیەوێت بە چەند دروشمێكى بریقەدار ئەو مێژووەپر لە خیانەتەیان لەبیر خەلكى ببەنەوە .. با چیتر رێگە بەخۆمان نەدەین لەلایەن ئەو جۆرە كەسانەوە چەواشە بكرێین ..من كە یەكێك بووم لە (پ.م) ەكانى سالانى قیادە موەقەتەو ئاگادارى هەموو رووداوو بەسەر هاتەكان بووم چۆن دەنگ بدەم بەكەسێك كە ئەو هەموو خیانەتەى بەگەل و وڵات كردووە و ئێستاش هاتووە بەهەندێ قسەى بریقەدار دەیەوێت خەلكانێك لە خشتە بەرێت و چەواشەیان بكات و خۆى بە مرۆڤێكى چاكسازو خەمخۆرى گەل لە قەلەم بدات , ئەگەر كەسانێك ئەو رۆژگارانەیان لەبیر چووبێت یان بلێن (عفى الله عما سلف) ئەوا لە بیر مێژوو ناچێتەوە .. پێم باشە ئەوانە بەرلەوەى باس لەگۆرانكارى واقیعى ئەمرۆى كوردستان بكەن , بالەخۆیانەوە دەست پێ بكەن و گۆرانكارى و چاكسازى لە بیرو بۆچوون و عەقلیەتى خۆیاندا بكەن  ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە