کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوڕێیان ئەم هەلومەرجە پێویستى بە چەكوشە ،سەرنجێك سەبارەت بە خۆداچوونەوەى حزبی شوعى كوردستان

Wednesday, 05/08/2009, 12:00


حزبی شیوعى كوردستان لە مێژووى تێكۆشانى خۆیدا خاوەن گەلێك رەفتار و هەڵویستى جوانە. هەڵبەتە ئێرە جێگاى باسكردنى ئەو رەفتار و هەڵوێسانە نیە كە لیستێكى درێژى دەوێ و ئەم وتارەش بۆ ئەو مەبەستە نەنووسراوە (لەگەڵ ئەوەشدا ماناى ئەوە نیە ئەم حزبە بێ كەموكوڕی بێت).
بەڵام بە پێویستى دەزانم ئاماژە بۆ دوو هەڵویستى جوامێرانەى ئەم حزبە بكەم لە پاش راپەڕین، كە هەردووكیان مێژوو وەكو لاپەڕەیەكى گەش تۆمارى دەكات: یەكەمیان هەوڵوێستى لە هەڵبژاردنەكانى ساڵی 1992 بوو، كاتێك لەگەڵ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەى 1992دا هەڵبژاردن بۆ رێبەرى رزگاریخوازى گەلی كوردستان دەكرا، ئەم حیزبە وێراى ئەوەى حزبێكى بەهێزى ئەو گۆڕەپانى سیاسی بوو كاندیدى بۆ رێبەرى ریزگاریخواز دیارنەكرد، كە ئەوكات رۆلی سەرۆكى هەرێمى دەبوو، بە دەنگێكى بەرز و لەسەر زارى سكرتێرەكەى (عەزیز محەمەد) هاووری كرد : " نامانەوێت دیكاتاتۆریەكى تر دروست ببێتەوە." ، دوومیان: هەڵوێست و رەفتارى حزبی شیوعى بوو لە شەرى نێخۆیی پاش راپەڕین. لە كاتێكدا كە هەردوو حزبی دەسەڵاتدار بە شەڕ دەهاتن و لە پێناو كۆمەڵێك بەرژوەندى ئابوورى لە ساتەوەختێكى چارەنوسسازدا لولەى تفەنگەكانیان رووبەرووى یەكدى دەكردەوە جەرگى هەزاران دایكیان دەسوتاند هەزاران لاوییان دەكردە قوربانى بەرژەوندییە گڵاوەكانى خۆیان، ئەم حزبە هەموو قورسایی سیاسی خۆی خستەكار بۆ لێكنزیك كردنەوەى پارتى و یەكێتى و، راگەیاندنى ئاگربڕ و پاشان بەرقەرا بوونى ئاشتى.
پێناچێت خەڵكى كوردستان هێشتا مانشێتەكانى رێگاى كوردستان كە زمانحاڵی ئەوسا و ئێستاى حزبی شیوعییە یان بیرچووبێتەوە كە دەینوسی : " شەڕەكانتان راگرن." و " شەڕى ناخۆ تەنها خزمەت بە دوژمنانمان دەكات." .
دیارە لە هەڵبژاردنى پەلەمانى كوردستان كە 25ى تەممووز بەرێوەچوو، لیستى ئازادى و عەدالەتى كۆمەڵایەتى كە بە لیستى چەپى دیموكراستى خواز ناسرا بوو حزبی شیوعى كوردستان لەگەڵ چەند هێزێكى چەپدا ئەو لیستەیان دروست كرد بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان ئەم لیستە تەنها 1 تا 2 كورسی بەدەست دێنێت كە ئەمەش بە هیچ جۆرێك لەگەڵ مێژووى تێكۆشانى ئەم حزبەو هاوپەیماكانە چەپەكانیدا كوردستان نایەتەوە. بۆیە لەم رۆژانەدا مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعى كوردستان لە بەیاننامەیەكیاندا بە جورئەتەوە دانیان بەكەموكوڕیەكانى خۆیاندا ناو، رایگەیاند: " پێداچوونەوەى قوڵ بەسیاست و گوتارمان دەكەین "
بۆیە بەڕاى من پێویستە حزبی شیوعى كوردستان، بەزمانێكى بڵند هاواربكات و رەخنە ئاراستەى ئەو دەریا لە گەندەڵیەى دەسەڵات بكات. من زۆر ئەو بۆچوونەم لا راستە كە پێیوایە سنور و ئەندازەى گەندەڵی دەسەڵاتى كوردى و ئەو ئازار و دەردەسەریەى بەسەر گەنجان، ئافرەتان، مامۆستایان،كریكاران، قوتابیان، جوتیاران هێناویانە پێوستى بە چەكوشە تاوەكو بشیكنێت. ئەمە بەو مانایە نیە حزبی شیوعى كوردستان هەڵویستى نەبووە لەبارەى گەندەڵییەوە، بەڵكو یەكەمین حزب بوو پاش پرۆسەى روخاندنى بەعس پرۆژیەكى زانیستى پێشكەش بە سەرۆكایەتى هەرێم و سەرۆكایەتى حكومەت بۆ رووبەرووبونەوەى گەندەڵى، بەڵام ئایا هیچ بایەخێك درا بەم پرۆژیە، بیگمان نەخێر. بۆیە من پێموایە خەڵكى كوردستان چاوەڕوانى زۆر هەڵوێست و رەفتارى زیاتر و گەورەتریان لە حزبێكى وەك حزبی شیوعى دەكرد لە داكۆكیكردن لە مافەكانیان بۆیە لەم هەڵبژاردنەشدا سزیاندا. بۆیە پێویستە حزبی شیوعى كوردستان لە پێداچوونەوەى خۆیدا ئازار و دەردەسەرییەكانى خەڵكى كوردستان بكاتە چەقی سیاسەت و گوتارى ئاراستە كراوى خۆی. ببێتە ئۆپۆزسێنێكى عەقڵانى كە پێموایە ئەمەش زەرورەتێكى مێژوویی ئەم قوناغەیە.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە