کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عه‌لی یه‌مه‌ن زمان ده‌بڕێت ، مه‌سعودیش زمان و شتی دیکه‌!.

Tuesday, 24/05/2011, 12:00


شۆڕشی گه‌نجانی یه‌مه‌ن رۆژ به‌دوای رۆژ گه‌شتر و به‌ کاریگه‌رتر ده‌بێت ،له‌ به‌رامبه‌ریشدا رژێمی دیکتاتۆری عه‌لی عه‌بدوڵا سالح دڕنده‌تر و تیرۆریستتر ده‌بێت.
له‌ دوای خوێندنه‌وه‌ی شیعر له‌ لایه‌ن شاعیرێکی گه‌نجی یه‌مه‌نی بۆ شۆڕش له‌ سه‌رای ئازادی له‌ سه‌نعای پایته‌ختدا ، زێره‌ڤانه‌کان و پاراستنه‌کانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر ماڵی شاعیر و زمانیان بڕی ، پێیانووت: هێشتا که‌سێ له‌ دایک نه‌بووه‌ شیعر دژی" سه‌رۆکی فه‌رمانده‌" له‌ به‌رده‌م خه‌ڵکی بخوێنێته‌وه‌.
ئه‌م رووداوه‌ وه‌ک . حه‌سه‌ن نه‌واب ، له‌ سایتی "میدل ئیست" باسی لێوه‌ده‌کا ، ده‌ڵێت رووداوێکی زۆر سه‌یرتر و جه‌رگبڕترم وه‌بیر دێنێته‌وه‌ ، راسته‌ له‌ زه‌مه‌نێک و شوێنێکی دیکه‌ به‌لام هه‌مان ره‌فتار دیکتاتۆرێکی دیکه‌ی وێکچجوو به‌ عه‌لی ساڵح ، که‌ سه‌ددامی گۆڕ به‌گۆڕه‌.
ده‌گێرته‌وه‌ ده‌ڵێت: خۆم شاهێد حاڵی رووداوێکی جه‌رگبڕی له‌و جۆره‌ بووم ، کاتێ بۆ سه‌ردانی خێزانه‌که‌م چووم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی به‌سره‌ ، له‌وێدا هاتوهاوارێکی زۆرم گوێ لێ بوو ، کاتێ پرسیم ئه‌رێ ئه‌و هاتوهاواره‌ چییه‌ ؟ وتیان: ئه‌وه‌ چه‌ند گه‌نجێکی سه‌رلێشێواون زماندرێژاین کردۆته‌ سه‌ر ناوی" سه‌رۆکی فه‌رمانده‌" ، دکتۆر خه‌ریکی بڕینی زمانه‌کانیانه‌. شاهێد حال ده‌ڵێت : من له‌ دووری ده‌یه‌ها مه‌تر لێیانه‌وه‌ دووربووم، به‌لام چونکه‌ بێ به‌کارهینانی مادده‌ی"ته‌خدیر" دکتۆره‌که‌ زمانه‌کانی ده‌بڕی ، هه‌ستم ده‌کرد له‌ ژێر ئێش و ئازاریکی زۆردان ، بۆیه‌ هاوار ده‌که‌ن.
مه‌سعود بارزانی له‌ شه‌ڕی ناوخۆ و ،به‌ ته‌حدیدی له‌ رۆژی 31ی ئابی شوومدا ، که‌ریم عوسمانی بیژه‌ری گه‌لکی کوردستان به‌دیل گرت و زمانیان بڕی ، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان به‌ بلۆک شه‌هیدیان کرد ، شاهێدێک که‌ له‌ بکوژه‌کانی گوێ بیست ببو و تی: له‌ کاتی زمانبڕینه‌که‌ و کوشتنه‌که‌یدا، که‌ به‌ فه‌رمانی مه‌سعود بوو ، به‌ قوربانیان ده‌ووت: چۆن زات ده‌که‌یت جوێن به‌" سه‌رۆک" بده‌یت ، ئه‌وها زمانت ده‌بڕین و "ده‌تتۆپێنین" !.
هه‌ر له‌شه‌ڕی ناوخۆ ، کوڕێکی گه‌نج به‌ تۆمه‌تی یه‌کێتیی بوون ،ئه‌مجاره‌ زمانیان نه‌بڕی به‌لکو ئه‌ندامی زاوزێیان له‌ باربرد" خه‌ساندیان" بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ئه‌و گه‌نجه‌یان له‌ وه‌چه‌خستنه‌وه‌ بڕی.
دیاره‌ له‌وه‌ش زیاتر ، مه‌سعود بارزانی ، وه‌ک دیکتاتۆرێکی بێ به‌زه‌یی ، به‌ زمانبڕین و ئه‌ندامی زاوزێی هه‌ستیار ، نه‌وه‌ستا ، به‌ڵکو زۆر بێ شه‌رمانه‌‌ مرۆڤ گه‌لێکی به‌ته‌واوی له‌ ژیاندا بڕی ، وه‌کو که‌ریم عوسمانی بێژه‌ری رادیۆ که‌ کاتێک هه‌ولیریان داگیرکرد به‌ ده‌بابهی به‌عس نه‌ک زمانیان بڕی به‌ڵکو به‌ بلۆک سه‌یشیان پانکرده‌وه‌.
نه‌به‌ز گۆران تا له‌ هه‌ولێر بوو چه‌نده‌ها جار رفێنرا و ئه‌شکه‌نجه‌درا ، زیاتر له‌ هه‌ولێر بمابایه‌وه‌ ، خراپتریان پێده‌کرد.
به‌ به‌رچاوی هه‌موو دنیا کوڕه‌که‌ی مه‌سعود، تیرۆریستی بۆ ئه‌حمه‌د میره‌ ڕه‌وانه‌کرد تا تیرۆری بکه‌ن و له‌ ژیان دایبڕێنن .
له‌ کۆتاییدا ده‌لێین:جیاوازییه‌ک نه‌ماوه‌ له‌ نێوان سه‌ددام و عه‌لی ساڵح و مه‌سعود بارزانی، هه‌موو زمانبڕ و ژیانبرن. هه‌ر بۆیه‌ کاتێ ناوی سه‌ددام به‌ خراپه‌ دێت ، مه‌سعود پێ قه‌ڵس ده‌بێت ، کاتێکیش سه‌دان هه‌زار خۆپیشانده‌ر له‌ سه‌نعا دورشمی" ارحل" بۆ عه‌لی ساڵح ده‌ڵێنه‌وه‌ ، مه‌سعود بارزانی لێره‌وه‌ ته‌نگاو ده‌بێت ، هه‌ر رۆژێک مانه‌وه‌ی معمه‌ر قه‌زافی و عه‌لی ساڵح و به‌شار ئه‌سه‌د ، جه‌ژنێکه‌ بۆ مه‌سعود بارزانی.
جه‌ژنه‌کانی مه‌سعود بارزانی سنوورداره‌ ئه‌وه‌نده‌یان نه‌ماوه‌ ، هاکا ئه‌و سێ دیکتاتۆره‌ هاوشێوه‌ی مه‌سعود رمان ، له‌گه‌ڵ رمانی ئه‌وان ، ئه‌وکات ده‌بێ مه‌سعود بارزانیش به‌ره‌و دادگایه‌کی عادیلانه‌ی خه‌ڵکی، زه‌لیلانه‌ ملبنێت!.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە