عبدللە سابیرى بەرێوبەرى پەروەردەى هەولێر، دەزگاى پاراستن تۆمەتبار دەكات
Tuesday, 03/02/2009, 12:00
2054 بینراوە
دوایى بڵاوبوونەوەى چەند ووردە زانیاریەك لە سایتى تێكۆشەرى كوردستان پۆست لەسەر عبدللە سابیرى بەرێوبەرى پەروەردەى هەولێر ئەمرۆ بەیانى رێكەوتى (2/2/2009) كاتژمێر 8ى سەر لە بەیانى لێكۆڵینەوەى لەگەڵ چوار فەرمانبەرى خۆى لەناو پەروەردە كرد بە ناوەكانى (ی ،س و س،م و ش،ع)گوایە ئەمانە سەر بە پاراستنن و و جموجۆڵەكان و زانیارى ناو پەروەردە دەكەنە راپۆرت بۆ پاراستنى دەنێرن پاراستنیش لە سایتەكاندا بڵاوى دەكاتەوە،شیاوى گووتنە ماوەیەكە لەلایەنێكەوە عبدللە سابیر ئاگادار كراوەتەوە بە هیچ شێوەیەك كار بۆ پاراستن نەكات و لە هیچ شتێكیشدا هاوكارییان نەكات،بۆیە بڵاوبوونەوەى ئەو زانیاریانە لە پاراستن دەزانێ،بەڵام ئەو فەرمانبەرانە دووپاتیان كردەوە كە بە هیچ شێوەیەك پەیوەندیان بە پاراستنەوە نیە .
كەسێك كە هەمیشە لەسەر پەتێك یارى بكات،لە پێناو گەیشتن بە سەروەت و سامان هەموو رێگایاك تاقیبكاتەوە،سڵ لە قێزەوەنترین كاردا نەكاتەوە،لە دواین رۆژەكانى تەمەنیدا دەست بۆ لەكەداركردنى شەرەف و كەرامەتى خەڵكدا ببات....دەبێت چاوەروانى هەموو ئەو شتانەش لە خۆییدا بكات كە خەڵكى لە نێو ماڵەكەییدا بەردبارانى بكەن،ئەو رۆژەش نزیكە چونكە عبدللە سابیر سنورەكانى پچڕاند.